نوری مالیكی سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی قانون هۆشداری ده‌دات له گه‌ڕانه‌وه‌ی حزبی به‌عسی له‌ژێر ناوی تردا.
ئاوێنە: نوری مالیكی سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووتری عێراق و سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی قانون له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر رایگه‌یاند كه “ئه‌مڕۆژانه یادی ئه‌نفال، ئه‌و تاوانه ده‌كه‌ینه‌وه كه رژێمی به‌عسی تاوانكار ده‌رهه‌ق به رۆڵه‌كانی گه‌له‌كه‌مان له كوردستانی عێراق ئه‌نجامی دا”.
نوری مالیكی نووسیویه‌تی: “سه‌ره‌ڕای تۆڵه‌ی دادگا له ئه‌نجامده‌رانی ئه‌و تاوانه له‌پێش هه‌موویانه سه‌ری رژێم. جه‌خت له مه‌ترسی ئه‌و رێبازه ده‌كه‌ینه‌وه كه حزبی به‌عسی گۆڕبه‌گۆڕ نوێنه‌رایه‌تی ده‌كات”.
سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووتری عێراق هاوكات هۆشداری ده‌دات له “گه‌ڕانه‌وه‌ی حزبی به‌عس له‌ژێر ناو و شێوه‌ی جیاوازدا”.
Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.