▪ باسی سەردەمی شۆڕشی نوێی ئێوە دەکەم ئەرێ سورداشتان لەبیرە؟

چالاکوان /ئەحمەد مامۆستا رەحمان

بابەتی سەرتاشینەکەی هەولێر زۆر زۆر لە قەبارەی خۆی گەورتر کراوە بۆ مەرامی گڵاوی حزبی چەند لایەنێک نازانم چۆن دڵیان دێت تۆمەت و بوختانی نەبوونی ئارامی هەولێر دەبەخشنەوە …
هەرچەندە ڕەفتارێکی تاکەکەسی ناشرین و قێزەونە ئەوەی ئەو حاڵەتانەی هەولێر جیا دەکاتەوە لەوانی تر!!! کەمتر لە 24کاتژمێر ئەنجامدەرانی هەرکردەوەیەک دەستگیر دەکرێن
بەڵام وەکو ئەرکی هەمیشەییان کۆمەڵێک بەکرێگیراوو ناحەز ژەهری دووبەرەکی و ناشرین کردنی کوردستان دەبەخشنەوە وەکو وابێت ئەوان فریشتە بن و هەموو ئازادییەک فەراهەم کرابێت بۆ هاوڵاتیانی ژێر دەسەڵاتیان..
باسی زانای قایم قام وئامانج و لانەو مستەفا سەلیمی وجی پی ئێس کردنی چەکدارانی ڕۆژ ئاوا ناکەم!
باسی سەردەمی شۆڕشی نوێی ئێوە دەکەم ئەرێ سوورداشتان لەبیرە؟ لەبیرتانە مامە ڕیشەتان خستە کونجی زیندان و ویستتان بەدەستی فوئاد معسووم و بەئەمری سەرکردایەتی شۆڕش بە مووس (گوێزان) سەرو ڕیشی بتاشن؟ ئەزانن ڕیشەی جەباری ئەو کەرامەت شکاندنەی پێ قبوڵ نەبوو لەزیندانەوە داوای کرد گوێزانی بۆبەرن تاکوو بەدەستی خۆی بڕیاری سەرکردایەتیتان بەناچاری بەجێبهێنێت…..
هەرکەس باسی ئەتککردن و کەرامەت شکاندنی تاک بکات شەرمە کەسانێک باسی بکەن کە ئێوە دەستتان چووەتە قێزەوەن ترین کارەوە کە شکاندنی شکۆی شۆڕشگێڕو ڕۆڵەی شەهید و کادرەدیارەکانی خۆتانە چجا دەیان و سەدان هاوڵاتیتان لەنێو زیندانەکانتان خنکاندووە لەسەر کۆمێنت و پۆستی فەیسبووک گەنج و هەرزەکارتان خنکاندووە ئەتک کردووە بریا موراد کانی کوردەیی و هاوکارجاف و دەیان و سەدانی تر سەریان سفرکرایە نەک وابەقێزەوەنترین شێوەتیرۆر بکرابایەن.

٭ هاوپێچ وێنەی سەرۆکی حوکمەت لەنێو جەرگەی هەولێر پایتەختی ئارامی و شکۆی کوردان لەخزمەت کاسبکارانی شار بەربانگی کردەوە.

Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.