▪ پێشمەرگە شکۆ و شانازی نەتەوەیەک…

ڕوكار شێخ طه

پێشمەرگە هەموومان کاتێک گوێ بیستی ئەم ناوە دەبینین، هەستی فیداکاری و ڕەمزی مانەوەی نەتەوەیەک دەبینین.
ئەگەر لە کاتی تەنگانەدا دروشمی هەمووان پێشمەرگەین بەرز دەکەینەوە، بەڵام دوایی ئەوەی کارمان بە پێشمەرگە نەما مەترسییەکان ڕەوینەوە، کەس بیری پێشمەرگەی لەبەر خۆپەرستیمان نامێنێت.
مانەوەی هەر گەلێک بەندە بە بەهێزی سوپاکەی تاچەند بەهێز بێت، ئەوا ووڵات پارێزاو ئەبێت و ئاشتی بەقەرار ئەبێت.

بەداخەوە هێشتا ئاوڕێکی جدی لە پێشمەرگە و کەس و کاری پێشمەرگە نەدراوەتەوە، وەکو پێویست ئێستاشی لەگەڵ بێت لە هیچ فەرمانگەیەکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و تەنانەت بازاڕ و شوێنە بازرگانیەکان،پێشمەرگە وەکو کەفیل قبوڵ ناکرێت؟
نازانم حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاگاداری ئەم کەیسەیە یان نا؟ خۆ لەشکرێک ئەندامی پەرلەمانمان هەیە سکی خۆیان بۆ قسەیەک و خۆنمایش کردن ئەدڕن. چۆنە تا ئێستا بیریان نەکەوتووە کە پێشمەرگە بەکەفیل ناشێت؟
وەکو فەرمانبەری دەوڵەت مامەڵەی لەگەڵ ناکرێت؟
ژیانی زۆربەی ئەوانەی کە پێشمەرگەن بەداخەوە باش نیە. هەمووهێزەکانی پێشمەرگەش لە کوڕی هەژار و بێ نەوایانی ئەم نیشتمانەن.

هەموومان لەم دوا ساڵانەی کۆتایدا بینمان کێ بوو سەنگی خۆی کردبوو بە قەڵغان بۆ ئەم نیشتمانە.
تەنانەت هەندێک لە هێزەکانی 80 و 70 دەرماڵەی خێزانداری و خوێندیان بۆ نەبەستراوە؟
ئەگەر سەیری شوێنی مانەوەی هەندێک جێگا بکەیت کە پێشمەرگە لێیە ئەوا هەرگیز کوڕە دەوڵەمەندێک ناتوانێت سەعاتێک بمێنێتەوە. شوێنەکانیان زۆر خراپە یان شوێنی مانەوەی هەندێکیان بەهیچ شێوەیەک نەسەربازییە نە سەلامەتە بۆ سەر وگیانیان.

بێجگە لەوەی کە مووچەی هەندێ لە برا پێشمەرگەکان زۆر کەمە، پێداویستییەکانی ژیانیان دابین ناکات. پێویست دەکات ئیش و کارێکی تر بکەن، بۆیە لەکاتی ئێستادا پێویستە لایەنی کەم دەوامی فەرمیان هەندێک کەم بکرێتەوە، تا بتوانن ژیانی خۆیان دابین بکەن.

تکایە با بیرێک لە ژیان و گوزەرانی پێشمەرگە بکەینەوە، چونکە دڵنیابن لەکاتی بوونی مەترسیدا ئەوە تەنیا هێزی پێشمەرگەی کوردستانە، ڕووبەڕووی مەترسیەکان دەبێتەوە، با هەر بەرزکردنەوەی دروشم و قسەی باق و بریق نەبێت.

تێبینی یەک:-
ئەگەر چی کاتی خۆی بۆ هێزە سەربازییەکانی سوپای عێراق. بەهۆی عورفێکەوە نەک یاسا بۆیان نەبوو ببن بە کەفیلی هیچ کەسێک تا ڕەزامەندی وەزیری پەیوەندیدار وەرنەگیرێت، بەڵام بۆ دەبێت نەتوانن لە شوێنە بازرگانیەکان و فەرمانگەکان ئیش و کاری خۆیان نەکەن.ئەگەر ئەم عورفە لێرە جێ بەجێ دەکرێت،پێویستە ئەم عورفە لابردێت…

Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.