▪ پێشبینی شەڕی سێیەمی جهانی….
ئا:كەمال كوردی
كاتی دەستپێبوونی شەڕی سێیەمی جهانی لە لایەن زیرەكی دەستكردی ئەمازۆن پێش بینی كرا.ئەم زیرەكە دەستكردە پێداگرە لەوەی كە تا كۆتایی 2023 ئەم شەڕە ڕوو دەدات.
ئەم پێشبینیە لە لاەن زیرەكە دەستكردەكەی ئەمازۆن ئەمە دەردەخات كە ئەم تەكنۆلۆژیایە تا چەند دەتوانێت لووت بەرزانە بێت. زیرەكی دەستكردی ئەمازۆن گە لە ناو یاریدەدەرێكی دەنگیی ئەلیكسا دانراوە لە وەڵامی پرسیاری بەكارهێنەرێك گووتی كە : بەر لە كۆتایی ئەم ساڵەی زایینی جەنگی سێیەمی جیهانی ڕوودەدات. كە ئەم دەتوانن ئەم پێشبینیە لەم لینكەی خوارەوەدا ببینن.
https://youtu.be/L8Nd2jCKYDA
دەتوانرێت ئەم سەردەمی ئێستا بە سەردەمی زیرەكی دەستكرد بزانرێت. لە ئێستادا زیرەكی دەستكرد لە زۆربەی زۆری ئامێر و خزمەتگوزاریەكاندا، لە هاند و مۆبایلەكانەوە بگرە تاكو مەكینەكانی بەدواداگەڕاندا بوونی هەیە و بووەتە بەشێكی دانەبڕاوی ژیانی ڕۆژانەمان(ئەگەر چی لای ئێمە هێشتا زۆر ساوایە و وەكو پێویست گەشەی نەكردوە).بەم حاڵەشەوە خێرایی گەشەكردن و پەڕەسەندنی زیرەكی دەستكرد لە ڕادەبەدەر زیاد بووە و لەم ڕۆژانەدا چاتی GPT و بەرنامەكانی لەو جۆرە دەنگ و هەرایەكی زۆریان ناوەتەوە، لەگەڵ ئەمەشدا دەتوانین بڵێین كە تا ڕادەیەك هەموو كۆمپانیا گەورەكانی جیهانی تەكنۆلۆژیا وا سەرقاڵی داڕێشتنی پلانی زیرەكی دەستكردن لە خزمەتگوزاریی بەرهەمەكانیان و هەر لەبەر ئەوەشە كە زۆر كەس دەڵێت” داهاتوو هی زیرەكی دەستكردە”(هیوادارم ئێمەش لێێ بێبەش نەبین و لەگەڵ كاروانەكەدا بڕۆین).
زیرەكی دەستكرد لەگەڵ هەموو ئەو بەكارھێنان و ئەو باشیانەی كە هەیەتی، بەڵام بووەتە هۆی ترس و دڵەڕاوكێی زۆرێك لە شرۆڤەكار و شیكەرەوە و بەكارهێنەرانی داهاتووی زیرەكی دەستكرد و پێیان وایە ڕەنگە ئەم تەكنۆلۆژیایە لە داهاتوودا شوێن مرۆڤ لە زۆربەی زۆری پیشەكاندا بگرێتەوە.هەندێ پێشبینی ترسناكتریش سەبارەت بە زیرەكی دەستكرد هەیە كە لە فیلمە زانستیە خەیاڵیەكان دەچێت، لەوەی كە زیرەكی دەستكرد بگاتە قۆناغێكی خۆبەئاگاهاتنەوە كە دژ بە مرۆڤ شۆڕش بكات و لە هەمبەریدا بوەستێت و تەنانە ژیانی مرۆڤیش بخاتە مەترسییەوە.
ئەگەر لەم ڕۆژانەدا سەیرێكی فەیسبووك و ئینستاگرام و تۆرە كۆمەڵایەتیەكان و سوشیال میدیا و تەنانەت ئەنتەرنێتش بكەین دەبینین كە ترەند بوونی ChatGPT و ئەو چات و گفتوگۆیانەی كە لەسەر بنەمای زیرەكی دەستكرد و هاوشێوەكانیەتی،و پرسینی پرسیاری جۆراوجۆرلە زیرەكی دەستكرد و وەڵامدانەوەی زیرەكی دەستكرد گەرم و گۆڕییەكی زۆری هەیە و هەر بە خۆشم چەند دانەیەكم بەكار هێناوەو و تەنانەت یەكیكیان چەند چیڕۆكێكشیان بۆی نووسیومە . بەڵام هەر لەم ڕۆژانەدا ڤیدیۆیەك بڵاو بووەتەوە كە وا یاردەدەری دەنگیەكەی “ئەلیكسا”ی ئەمازۆن وەڵامێكی ترسناك بۆ پرسیارێك دەدات.جێێ ئاماژەیە كە ئەلیكسا یان (Alexa) یاریدەدەرێكی مەجازی(ئەلیكترۆنی)زیرەكە كە لە لایەن كۆمپانیای ئەمازۆنەوە دروستكراوە و بە هۆی دەنگەوە كۆنترۆڵ دەكرێت و دەتوانێت فەرمانە دەنگیەكانی ئێوە، كۆنترۆڵی ماڵە زیرەكەكاتان لە ئەستۆ بگرێت و یانیش وەڵامی پرسیارەكانتان بداتەوە.
لەوە ڤیدیۆیەی ئاماژەمان پێدا، بەكارهێنەرێك لە یاریدەدەرە دەنگیەكەی ئیلیكسا دەپرسێت كەوا” شەڕی سێیەمی جیهانی كەی دەسپێدەكات؟؟” یاریدەدەرە دەنگیەكەش لە وەڵامدا دەلێت” شەڕی سێێەمی جیهانی لە كاتژمێر شەشی ئێوارەی ڕۆژی سێێەمی نۆڤەمبەری ساڵی 2023 (٦ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣) ئەویش بە هێڕشێكی مووشەكی ڕووسیا بۆ سەر ئەڵمانیا دەستپێدەكات.
تاكو ئێستا هەندێ پێشبینی جۆراوجۆر لە لایەن پسپووڕان و شۆڤەكار و كەسە جیاوازەكانەوە سەبارەت بە كات و دەستپێك و هەروەها هۆكارەكانی شەڕی سێیەمی جیهانی باسكراوە.هەندێكیان گووتوویانە كەوا شەڕی سێیەمی جیهانی لەسەر ئاو دەبێت واتە ئاو دەبێت هۆكاری شەڕو جەنگ و هەندێكیشیان ئاماژەیان بە شەڕێ ئاسمانی(بوونەوەر ئاسمانیەكان)كردووە. هەندێ لە پێشبینی كەرەوەكانیش چین و كوریای باشووریان هێناوەتەوە گۆڕێ. بەڵام پێشبینیەكەی ئەلیكسا بۆ دەستپێكی شەڕی سێێەمی جیهانی ئەویش بە هێڕشێكی مووشەكی ڕووسیا بۆ سەر ئەڵمانیا ئەویش لە كۆتاییەكی ئەمساڵەی تێیداین، دەتوانێت پێشبینیەكی زۆر ترسناك و مەترسیدار بێت، نەخاسمە كە لەم ڕۆژانەدا پەیوەندیە دیپلۆماسیەكانی ڕووسیا و ئەڵمانیا لە هەموو ڕوویەكەوە بەرەو خراپبوون دەڕۆن،بەتایبەتیش لەوەی كە لە ساڵی پارەو و بە هێڕش كردنی ڕووسیا بۆ سەر ئۆكراین،گریمانەی ڕوودانی شەڕێكی جیهانی لەم ڕۆژانەدا زۆربەی زۆری پسپووڕانی نیگەران كردووە و ناكۆكیەكانی ڕووسیا و ڕۆژئاواش زۆر جیددی و جێگای مەترسین.
Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.