وەزارەتى دارایی ئاشکرای کرد، ئامادەکاریی دەکەین بۆ ئەوەی لەسەرەتاى مانگى پێنجدا، خشتەى مووچە رابگەیەیەنن.
ئهمڕۆ دووشهممه 24/4/2023، هونەر جەمال گوتەبێژی وەزارەتى دارایی و ئابورى هەرێمی کوردستان بە میدیای گۆڕانی راگەیاند: “وەزارەتى سامانەسروشتییەکان بەشێک لە داهاتى نەوتى خستووەتە سەر هەژمارى بانکى وەزارەتى دارایی، ئێستا لە هەوڵداین، بە داهاتى سامانە سروشتییەکان و 400 ملیارى قەرزى بەغدا و داهاتى ناوخۆ و هاوکارییەکانى هاوپەیمانان، تەواوکاریی مووچەى مانگى چوار دابین بکەین.”
هونەر جەمال گوتیشی: ” دواى پشووى جەژنیش ئامادەکاریی دەکەین بۆ ئەوەى بەشەکانى دیکەى داهاتى نەوت بگاتە وەزارەت و لەسەرەتاى مانگى پێنجدا، خشتەى مووچە رابگەیەنین.”
Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.