▪ هونەرمەند، مینا دریس ئێرانی جێهێشت….


مینا دریس، ژنە گۆرانیبێژی ئێرانی کە بە زمانی عەرەبی گۆرانی دەڵێت، دوای راپەڕینی (ژن-ژیان-ئازادی)  ئێران بەجێدەهێڵێت…
ناوبراو، دوای راپەڕینەکانی (ژن-ژیان- ئازادی) دەچێتە ئەمریکا و لەوێ بەشداریی پرۆژەیەک دەکات کە چوار دەیەی  زوڵم و ستەمی دەسەڵاتی سیاسیی ئێران دەخاتەڕوو.
لەبارەی بەربەستەکانی بەردەم کارکردنی ژنێکی هونەرمەند لە ئێران، ئاماژە بەوە دەکات: سەخترین شت ئەوەیە لە ئێران جگە لەوەی لەلایەن دەوڵەتەوە رێگری لە ژنان و کچانی هونەرمەند دەکرێت، هاوکات ژنان لە کۆمەڵگەی باشوری ئێراندا لەژێر فشاری نەریتی باوکسالاریەکی توندان، کە هیوادارم نەوەی نوێی ئێران و باشوری وڵات، ئەم نەریتانە بشکێنن و بە ئازادی و سەرفرازی کار بکەن..

Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.