▪ بریار وهێزی پۆڵاینی مەسروور بارزانی و مامهڵهكردنێكی ژیرانه ..
رێبوار حهمهلاو شوانی
لە سەرەتاوە ، ئەگەر هەڵوەستەیەك لە سەر كەسایەتی بەهێزی مەسروور بارزانی و هەلوێستەكانی بەرامبەر بە پرسە تایبەتیەكان بە حكوومەت و خەڵكی كوردستان بكەین ، ئەو راستیەمان بۆ روون دەبێتەوە كە ، كاتێك قسە و بریار لە سەر بابەتێك دەدات ، ئەو متمانە بەخۆبوون و ئیرادەی پۆڵایینیان بۆ بەرەنگاربوونەوەی قەیران و پیلان و ئاستەنگەكانی بەردەم قەوارە و دۆزی رەوایی گەلەكەی بە روون و ئاشكرایی پیشان دەدات و هەرگیز و پاشگەزبوونەوە و سازشكردن لە سەر مافەرەواكان و ترس لە بریاردان لە بوونی دا نییە .
هەموو ئەو كێشە و پەڵاماردانەی كە لە ماوەی چوار ساڵی رابردوو رووبەڕووی كابینەی نۆیەم بوونەوە ، لە ئەنجامی سێ دەیە حكوومرانی نابەرپرسانە و نا هاوبەشی یەكێتیی و هەندێك لایەنی تری كوردستان بوو كە لەگەڵ راگەیاندنی بەرنامەی چاكسازی وپاكسازی ئەو ئەو لایانە ویستیان بە دروستكردنی كۆسپ و تەگەرە و قەیران خۆیان لە چارەسەركردنی و هەڵگرتنی ئەرك و بەرپرسیاریەتییەكان بدزنەوە و زیاتر بە سیناریۆ و پیلانی جۆراجۆر بارگرانی لە سەر مەسروور بارزانی و حكوومەتی كوردستان دروست بكەن.
ئەوەی جێگەی هەڵوەستەكردنە لەو كاتەوەی كە رێزدار مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی كوردستان بە ئیرادەیەكی پۆڵاین و بیروهزری كوردپەوەری و نیشتمانپەوەری مامەڵە لەگەڵ رووداو و پێشهاتەكانی بەردەم گەل و نیشتمانەكەی دەكات ، ئەوە لایەنەكانی تری هەرێمی كوردستان خۆیان لە ئەرك و بەرپرسیاریەتییەكان دەدزنەوە و شانە خاڵی دەكەن ، ئەوەش دەرخەری لاوازی و خۆپەرستی ئەو كەس ولایەنانە پیشان دەدەات بۆ مامەڵەكردن لەگەڵ راستییەكان و سەختییەكان و خۆشاردنەوەیان و ئینجا پەڵاماردانی گەل و قەوارەكەیان لە پێناو بەرژوەندی شەخسییان .
هەنگاوەكانی مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی كوردستان هەر چەندە سەخت و قورسە بەڵام باش لەو راستییە تێگەیشتووە كە ، ئەو خۆراگریی و واقعبینە كە دەتوانێت داهاتوویی پێشكەوتنی سیاسی و دیپلۆماسی و ئابووری قەوارەی هەرێمی بەرە پێشەوە دەبات نەك خۆ دزینەوە و خۆرادەستكردن و بە ترسەوە مامەڵەكردن ، چونكە ئەوانەی كە ئەمرۆ خۆیان لە ئەرك و بەرپرسیاریەتییەكان دەدزنەوە لە رووی بیروباوەری كوردایەتیی و خۆشەویستی بۆ نیشتمانەكەیان لاوازن و هیچ شانازییەكیشیان لە رابردوو بە بەر نابرٍێت .
بەتایبەت ئەو هێرش و پەڵاماردانە میدیایی و تابووری پێنجەم و ئاشكرا و سێبەرانەی كە مەسروور بارزانی و حكوومەتی كوردستانیان كردۆتە ئامانج و مەرامی سەرەكییان دروستكردنی كێشەی كۆمەڵایەتی و سیاسی و ئابوورییە و كە لە بنەڕِەتدا خۆشاردنەوەی ئەو كەس و لایەنانەیە لە ئەرك و بەرپرسیاریەتی و بە پیلان و سیناریۆی جۆراجۆر ، هەمان ئەو زێهینیەتەیە كە لە ماوەی سێ دەیە حكوومرانی ئەو كەس و لایەنانە تەنها لە پێناو بەرژوەندییە شەخسی و حیزبییەكانیان بۆیان چۆتە سەر تاكو خۆیان لە هەنگاوە چاكسازییەكان و پاكسازییەكان و پێشكەوتن و گەشەسەندنی حكوومەتی كوردستان بە سەرۆكایەتی مەسروور بارزانی بە دوور بگرن .
لەگەڵ هەموو ئەو هێرش و پەڵاماردانانەدا ، مەسروور بارزانی بە كردەوە و ئیرادەیەكی بەهێز و پوڵاینەوە ، هەنگاوەكانی لە سەر بونیاتنانی داهاتوویەكی بەهێز و گەشەسەندووە بۆ گەل و نیشتمانەكەی كە هەرگیز ئەوانەی ئێستا بە نەفەسی خۆپەرستی و بەرژوەندیخوازی شەخسی مامەڵە دەكەن بیریشی لێناكەنەوە تەنها دروستكردنی كۆسپ و تەگەرە نەبێت ، بۆیە، باشتر وایە لە جیاتی ئەوەی ئەو هێزولایەنانە لە جیاتی كات بەفیرۆدان و خزمەتكردنی بەرژوەندی ناحەزانی ئەم گەل ونیشتمانە بگەرێنەوە باوەشی گەل و رێگەی راستی كە خزمەتكردنی بەرژوەندییەكان كورد وكوردستانە ،نەك شێواندنی راستیەكان ، چونكە خەڵكی كوردستان پێوستی بە داهاتوویەكی گەش و خزمەتگوزاری زیاترە ، چاویی هەموو كوردێك لە سەر ئەم ئەزموونەیە كە ئومێدی نەتەوەیی كوردە لە سەر ئاستی هەموو جیهان و پایەكانی لە نێو چیا و دۆڵ و دەشتەكانی ئەم كوردستانە داكووتاوە كە بە هەر رەشەبایەك و چەواشەكاری و پەڵاماردانێك ناڵەرزێت .
Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.