كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان جه‌خت له‌سه‌ر خێراكردنی ئاماده‌كارییه‌كان بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن ده‌كاته‌وه و گوته‌بێژی ئه‌و كۆمیسیۆنهش جه‌خت ده‌كاته‌وه، كه هێشتا كات ماوه‌ی بۆ ئه‌وه‌ی لایه‌نه سیاسییه‌كان رێكبكه‌ون.
شێروان زرار گوته‌بێژی كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، راگه‌یاند، داوا ده‌كه‌ین لایه‌نه سیاسییه‌كان تاكو 18ـی 5، كه دوا واده‌یه، ناكۆكییه‌كانیان به‌لاوه بنێین و سازان بكه‌ن، چونكه به گوێره‌ی ئه‌و واده‌ی كه سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان دایناوه، كۆمیسیۆن 6 مانگی بۆ ئاماده‌كارییه‌كان پێویسته.
ئه‌و گوته‌بێژه راشیگه‌یاند، به‌شی زۆری گرفته سه‌ره‌كییه‌كان چاره‌سه‌ر بوون، وه‌ك هه‌رێمی كوردستان بكرێته چوار بازنه، هه‌ر پارێزگایه‌ك بازنه‌ی سه‌ربه‌خۆ بێت، هه‌روه‌ها تۆماری بایۆمه‌تری و ئاماری دانیشتوانی عێراق بكرێته بنه‌ما و ژماردنی ده‌نگه‌كان ئه‌لیكترۆنی بێت.
ده‌شڵێت: “ته‌نانه‌ت مه‌سه‌له‌ی پێكهاته‌كانیش له‌لایه‌ن یۆنامییه‌وه دوو كورسی درایه پارێزگای سلێمانی، بۆیه بۆچوونم وایه، هیچ له‌مپه‌رێك له‌به‌رده‌م ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن نه‌ماوه”
Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.