بەبۆنەی ڕۆژی جیهانیی کرێکارانەوە پیرۆزبایی دڵسۆزانەمان ئاراستەی چینی کرێکار لە کوردستان و عێراق و گشت جیهان دەکەین و، کۆشش و ڕۆڵی کاریگەریان لە بزووتنەوەی ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان لە هەرێمی کوردستان بەرز دەنرخێنین.
لە کاتێکدا یادی ڕۆژی جیهانیی کرێکاران دەکەینەوە، قوربانیدان و بەشدارییە گرنگەکانیان لە کاروانی خەباتی گەلەکەمان و ڕۆڵی کاریگەریان لە پاڵ چین و توێژە جۆراوجۆرەکانی کۆمەڵگای ئازیزمان بەبیر دێنینەوە، دەستخۆشی لە هەوڵی سەندیکا و ڕێکخراوەکانیان دەکەین و، چاوەڕوانین بە بەرپرسیارێتیی زیاترەوە کار بۆ چەسپاندنی مافەکانی کرێکاران و پاراستنی ژیان و کەرامەتیان بکەن، چونکە کرێکاران ڕۆڵێکی گرینگ لە پەرەپێدانی دەستکەوتەکانی هەرێمی کوردستان دەگێڕن ئەوان بزوێنەری سەرەکیی ئابووری و گەشەپێدانن.
وە لەم بۆنە ئازیزەدا پاڵپشتیی خۆمان بۆ بڕیار و هەنگاوەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستانیش لە بواری ڕێزگرتن و شانازیکردن بە ڕۆڵی کرێکاران لە کۆمەڵگەدا دەردەبڕین، هەروەها پشتیوانیی کارە چڕەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەین کە مەبەستیان دابینکردنی ژیانێکی شایستە و ئارامە بۆ کرێکاران و، جەختکردنە لە پشتیوانیی مافە ڕەواکانی کرێکاران.
سڵاو و ڕێز و پێزانین بۆ چینی کرێکار کە لە پێناو خزمەتکردنی کوردستاندا ئەرکی زۆر دەکێشێت و، بووەتە ئیلهامبەخشی توێژەکانی دیکەی کۆمەڵگە لە کاروانی پێداگری و خۆڕاگری لە ڕووبەڕووبوونەوەی دۆخە سەختە جۆراوجۆرەکاندا و تێپەڕاندنیان بە سەربەرزی و شکۆوە.
درود بۆ گیانی پاکی شەهیدانی کورد و کوردستانی و، سڵاو و ڕێز بۆ گیانی ڕابەری نەمر مستەفا بارزانی و بۆ گیانی کاکە ئیدریس بارزانیی هەمیشە لە یاد.
دکتۆر کەمال کەرکووکی
بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای کەرکووک -گەرمیان
1ی ئایاری 2023
Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.