شەوی رابردوو بەهۆی شەڕە چەقۆ لە کافتریایەکی قەزای خورماتوو 11 کەس برینداربوون، چوار لە بریندارەکان بەهۆی سەختی برینەکانیان رەوانەی کەرکووک کران.
هەرێم جاف، پەیامنێری کوردستان24 لە زاری سەرچاوەیەکی ئاگادار رایگەیاند، شەوی رابردوو لە کافتریایەکی شارۆچکەی خورماتوو شەڕ لەنێوان ژمارەیەک گەنج روویداوە و بە چەقۆ لە یەکتریان داوە، بەوهۆیەوە 11 کەس برینداربوونە.
گوتیشی: “چوار لە بریندارەکان بەهۆی سەختی برینەکانیان بۆ چارەسەری تەندروستی رەوانەی شاری کەرکووک کراون.
بەگوێرەی زانیارییەکانی پەیامنێری کوردستان24، ئەو گەنجانە بریندارەکان لە پێکهاتەی تورکمانن و پۆلیسی قەزای خورماتوو شەش تۆمەتباری شەڕەکەی دەستگیرکردون.
Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.