سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە رۆژی جیهانی کرێکاراندا بە پێویستی دەزانێت “یاسایەکی سەردەمیانە” هەبێت “کار بۆ پاراستنی مافه‌کانی کرێکاران، ڕه‌خساندنى زه‌مينه‌ى سه‌لامه‌ت، ژينگه‌ى له‌بار و ڕێكخستنى دروستى كاتژمێره‌كانى كار و يه‌كسانى له ده‌رفه‌تى كاردا بکات”.
رۆژی دووشەممە 1ـی ئایاری 2023، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی رۆژی جیهانی کرێکاران پەیامێکی بڵاوکردەوە و “به گه‌رمى پیرۆزبایی له كرێكارانى كوردستان، عێراق و جيهان و سه‌نديكا و ڕێكخراوهكانيان” دەکات.
ئەو، وێڕاى ده‌ربڕينى هه‌موو پشتگيرييهك بۆ ماف و داوا ڕه‌واكانى كرێكاران، جه‌خت له پێويستيى هه‌بوونی یاسایه‌کی سه‌رده‌میانه‌ی دەکات کە کار بۆ “پاراستنی مافه‌کانی کرێکاران، ڕه‌خساندنى زه‌مينه‌ى سه‌لامه‌ت، ژينگه‌ى له‌بار و ڕێكخستنى دروستى كاتژمێره‌كانى كار و يه‌كسانى له ده‌رفه‌تى كاردا” بکات.
لە پەیامەکەیدا نێچیرڤان بارزانی داوا دەکات “گرنگيى زياتر به ژيان و گوزه‌رانى كرێكاران و خێزانه‌كانيان بدرێت و سه‌ندیکا و ڕێکخراوه‌کانی کرێکارانیش کاراتر بۆ مافه‌کانیان کار بکه‌ن.”
سەرۆکی هەرێمی کوردستان “به‌شدارى و قوربانيدانى كرێكارانى كوردستان له شۆڕش و ڕۆڵى ديار و ڕه‌نجى زۆريان له پرۆسه‌ى بنياتنان و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى كوردستاندا” به‌رز ده‌نرخێنێت و هيواى سه‌ركه‌وتنيان بۆ ده‌خوازێت.
دەقی پەیامی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی رۆژی جیهانی کرێکاران:
يه‌كى ئايار، ڕۆژى جيهانيى كرێكاران، به گه‌رمى له كرێكارانى كوردستان، عێراق و جيهان و سه‌نديكا و ڕێكخراوهكانيان پيرۆز ده‌كه‌م. به‌شدارى و قوربانيدانى كرێكارانى كوردستان له شۆڕش و ڕۆڵى ديار و ڕه‌نجى زۆريان له پرۆسه‌ى بنياتنان و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى كوردستاندا به‌رز ده‌نرخێنم و هيواى سه‌ركه‌وتنيان بۆ ده‌خوازم.
له‌م ياده‌دا وێڕاى ده‌ربڕينى هه‌موو پشتگيرييهك بۆ ماف و داوا ڕه‌واكانى كرێكاران، جه‌خت له پێويستيى هه‌بوونی یاسایه‌کی سه‌رده‌میانه‌ی کار بۆ پاراستنی مافه‌کانی کرێکاران و ڕه‌خساندنى زه‌مينه‌ى سه‌لامه‌ت و ژينگه‌ى له‌بار و ڕێكخستنى دروستى كاژێرهكانى كار و يه‌كسانى له ده‌رفه‌تى كاردا دهكهينهوه، هه‌روه‌ها ده‌بێ گرنگيى زياتر به ژيان و گوزه‌رانى كرێكاران و خێزانه‌كانيان بدرێت و سه‌ندیکا و ڕێکخراوه‌کانی کرێکارانیش کاراتر بۆ مافه‌کانیان کار بکه‌ن.
سڵاو و ڕێز بۆ خێزان و كه‌سوكارى ئه‌و كرێكارانه ده‌نێرين كه له كاتى كاردا گيانيان له‌ده‌ستداوه و له‌سه‌ر لايه‌نه پهيوهندارهكانه له هه‌موو ڕوويهكهوه چاودێرييان بكه‌ن و يارمه‌تى بدرێن.
يه‌كى ئايار له هه‌مووان پيرۆز بێت و پشوويهكى ئارام و ئاسووده بۆ كرێكاران ده‌خوازم.
نێچيرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
2023/5/1
Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.