▪ بە ڕۆحیەتی خۆنەچەماندن و خەونی ناحەزان شكستخواردووە ..


رێبوار حەمەلاو شوانی

بەدرێژایی مێژووی دوێنی خەبات و تێكۆشانمان لە پێناو مافەرەواكانمان و لە ئێستای حكوومرانی قەوارەی هەرێمی كوردستان ،هەر كاتێك پێَگەی كورد و كوردستان بەهێز و پێشكەوتن و گەشەسەندنی و سەركەوتوو بووبێت، ئەوا لەلایەن داگیركەران و دوژمنان و ناحەزان و بەكریًگیراوەكانی بە هەموو ئامراز و چەكێك كراوەتە ئامانج و بە جۆرەها شێوە دژایەتی كراوە، هەرێمی كوردستان تاكە قەوارەیە كە ئومێد بەخشی هەموو نەتەوەیی كوردە لە هەر چوار بەشی نیشتمانی لەتكراو و بەزۆر لكێنراو بە چوار دەوڵەتەوە ، كە بە درێژایی سەدەی رابردوو چ پیلانگێری نەما بۆ سڕینەوەی مۆڕكی نەتەوایەتی و ریشەكێشكردنمان و بەتایبەت لەم چەند ساڵەی رابردووشدا زۆرترین جار كراوەتە ئامانج و هەوڵ بۆ لە نێو بردن و سڕینەوەی دراوە، بەڵام هەمیشە دوای هەموو ئەو پیلانگێریی و گەلەكۆمەكی و گەمارۆدان و پەڵاماردانانە، كورد و كوردستان و قەوارە سەربەخۆیەكەی و پێشمەرگە و رێبەرە فیداكارەكەی بە ڕۆحی خۆ نەچەماندن پارێزگاری لە بوون و مافەكانی كردووە و بە ئیرادە و هێزێكی زۆرەوە سەركەوتووانە بەسەر تەواوی ئاستەنگ و كۆسپەكانی بەردەمی زاڵ و سەركەوتوو بووە.
ئەوەی لە ئێستادا دەبینرێت ، ئەو راستییە كە جارێكی تر هەرێمی كوردستان كەوتووەتە بەر شاڵاوێكی تری دژایەتیكردن و و پەڵاماردانی بە شێوازی جۆراجۆر بەتایبەت دوای هەموو ئەو هەنگاوانەی كە حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە گشت بوارەكانی چاكسازی و ئاوەدانی و ئابووری و وزەوە لە سەر ئاستی عێراق و نێودەوڵەتی لە پێناو پێشخستنی دۆزی رەوایی گەلەكەی بەرەو پێشەوە ناوێتی ، ئەوەی دوژمنان و بەكرێگیراوان خەونی پێوە دەبینن ، لێكترازان و ناوچەگەرێتی و دووبەرەكێیە لە گۆشەگیركردنی قەوارەی هەرێمە بەتایبەت هەوڵی دوژمنان ونەیاران بۆ رێگریكردن لە پرۆسەی ئەنجامدانی هەڵبژاردن ، لە بەرامبەر ئەوەدا خەلًكی كوردستان بە ڕۆحییەتێكی خۆ نەچەماندن ڕووبەڕووی ئەو بارودۆخە بوونەتەوە و هەوڵەی نەیاران و بەكرێگیراوەكانیان بوونەتەوە و باش دەزانن كە وەكوو تەواوی هەوڵەكانی ڕابردوو نەزۆك دەردەچن.ئەوەی ئێستا دەگوزەرێت لێدانە لە نەتەوە و پیرۆزییەكانی كورد و كیانە تاقانەكەی كوردستان، بۆیە لە سۆنگەی باوەڕ بوون بە پرسە نەتەوەیی و نیشتمانییەكان، پێویستیمان بە گیانی خۆ نەچەماندن و یەكگرتوویی كوردان هەیە لە چوارچێوەی پەیمانێكی پیرۆز و بە یەك دەست و یەك ئامانج و یەك هێز ڕووبەڕووی ئەو هەوڵە نەزۆكانە ببینەوە.بۆیە، ناحەزان و دوژمنانی كورد ئەو سەركەوتن و پێشكەوتن و گەشەسەندنانەی گەلی كورد و حكوومەتی كوردستانیان پێ قبووڵ ناكرێت و هەر زوو دەكەونە ئامادەكاری بۆ لێدان لەو هەرێمەی كە بووەتە ئومێد و فریادڕەسەی تەواوی كوردان، ئەوەی ئێستا دەگوزەرێت من وای دەبینم هۆكارەكەی ئەوە بێت، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا كورد و حكوومەتی هەرێمی كوردستان بەهێزتر دەبێت، بەڵام هەرگیز ناكەوێت، ئەم ئامانجەش وەكوو دەیان ئامانجی تریان شكستخواردووە وئەو قەوارە سەربەخۆییە بە گیان و خوێنی زۆر هاتووەتە بەرهەم، بە هەمان شێوە پارێزگاری لێ دەكەین، بۆیە ئەوانەی چاوەڕێ كەوتنی حكوومەتی هەرێم و لەناوچوونی ئەو قەوارە سەربەخۆیە دان، با سەری خۆیان لە كێوەكانی كوردستان بدەن، لەوانەیە كەوتن و دۆڕانی خۆیان ببینن، بەڵام هەرگیز كەوتنی هەرێمی كوردستان نابینن.

Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.