▪ هەڵبژاردن و پابەند بوون بە وادە یاساییەکانی ئەنجامدانی هەڵبژاردن
ئەندامەکا لژنا قانوونی ئاشکرا کر،هەڵبژاردن و پابەند بوون بە وادە یاساییەکانی ئەنجامدانی هەڵبژاردن، کۆڵەکەیەکی سەرەکی هەر سیستەمێکی دیموکراتییە، پێویستە هەر وڵات و ناوچەیەک کە پابەند بێت بە جێبەجێکردنی بنەما دیموکراتییەکان، لە کات و ساتی خۆی هەڵبژاردن و دەستاودەست کردنی دەسەڵاتی تێدا ئەنجام بدرێت.
سارا دڵشاد گوتژی ،سەبارەت بە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کە دەبووایە ساڵی رابردوو لە وادەیی خۆی ئەنجام درابووایە، بەڵام بەهۆی ترسی هەندێک لایەن لە ئەنجامەکانی و مەترسی کەمبوونەوەی کورسییەکانیان، نەیانهێشت لە کاتی خۆی هەڵبژاردن بەڕێوەبچێت.
زیاتر گوت:ئێستاش پێویستە هەموو لایەنەکان پابەند بن بە بەڕێوەچوونی پرۆسەی هەڵبژاردن لە کاتی خۆی و هەموو لایەک پابەندی بنەماکانی دیموکراسی و هەڵبژاردن بن و لەجیاتی ئەوەی رێگری لە ئەنجامدانی هەڵبژاردن بکەن، باشترە بۆ ئەوان کاری باش بکەن و ئارامی وڵات و ناو و ناوبانگەکەی بپارێزن و بەو شێوەیە متمانەی دەنگدەران بەدەست بهێنن، نەک بە هەڕەشە و راکێشانی دەستی بیانی و خەڵکی دیکە بۆ ناو وڵات و نانەیوەی کێشە و قەیران.
داوکارم هەموو لایەنەکان رێکبکەون لەسەر ئەنجامدانی هەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد بۆ ئەوەی دەنگی راستەقینەی خەڵک بە دیار بکەوێت.
ئاشکرا کر یش ،هەندێک لایەنە بۆ ئەوەی رێگری لە هەڵبژاردن بکەن و پەردەپۆشی شکستەکانیان بکەن، بیانووی مافی پێکهاتەکان و کورسییەکانیان بەکار دەهێنن. ئەوان جگە لەوەی کە باوەڕیان بە مافی پێکهاتەکان و پێکەوەژیانی ئاشتیانەی سەرجەم پێکهاتەکان نییە، باوەڕیشیان بە دەنگ و بژاردەی خەڵک نییە بۆیە بیانوو دەدۆزنەوە و دایدەتاشن.
هەموو لایەک دەزانن کە کوردستان لە چەند پێکهاتەکی جیاواز پێکهاتووە و پێویستە ماف و ئازادی و ئازادی هەڵبژاردنیان بپارێزرێت، وڵاتانی جیهانیش بۆیە پشتیوانی لە هەرێمی کوردستان دەکەن، چونکە مافی پێکهاتەکان زامن کراوە، هەر پاشەکشەیەک لە مافی ئەو پێکهاتانە و رێگریکردن لە هەڵبژاردن کاریگەری لە سەر ناوبانگی کوردستان و پشتیوانی نێودەوڵەتی دەبێت.
ئەو لایەنانەی کورسی پێکهاتەکانیان کردووەتە بیانووی دواخستنی هەڵبژاردن، لە بنەڕەتەوە باوەڕیان بە مافەکانی پێکهاتەکان نییە، نەک لەوەی باوەڕیان بە بژاردەی خەڵکی پێکهاتەکان و نوێنەرەکانیان هەبێت.
نوێنەرانی پێکهاتەکان لەلایەن خەڵکی رەسەنی پێکهاتەکانەوە دیاریکراون و هەر ئەوانیش دەبێ بڕیار لە چارەنووسی ئەو کورسیانە بدەن، نەک وەک هێندێک لایەن دەیانەوێت لە هەندێک شوێن نوێنەر و کورسی بۆ پێکهاتەکان دیاری بکەن کە پێکهاتەکان لەو سنوورە هەر نین. بۆ نموونە دەیانەوێت کورسی بۆ پێکهاتەی تورکمان لە سلێمانی دیاری بکرێت، لە کاتێک تورکمان لە سلێمانی هەر نین.
ئێمە داوا دەکەین لە سەرکردایەتی سیاسیی هەرێمی کوردستان و نەتەوە یەکگرتووەکان رێگری بکەن لەو هەوڵانە و رێگەنەدەن بیانووی ئەو لایەنانە ببێتە هۆکارێک بۆ کەمکردنەوەی مافی پێکهاتەکان و دواخستنی هەڵبژاردن.
ئێمە داوادەکەین کە هەڵبژاردن لە کاتئ خۆی بەڕێوەبچێت و بە هیچ شێوەیەک دوانکەوێت
Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.