▪ پارتی و بارزانیی واتا كوردایەتی و بەرپرسیاریەتی


رێبوار حەمەلاو شوانی

بە درێژایی‮ ‬مێژووی‮ ‬دروستبوونی‮ ‬هەوڵی‮ ‬رژدی ‬داوە لە پێناو جێبەجێكردنی‮ ‬ئەو بەرپرسیاریەتەی‮ ‬لەسەر شانیەتی،‮ ‬كە خۆی‮ ‬دەبینێتەوە لە بەدیهێنانی‮ ‬مافە‮ ‬ڕەواكانی‮ ‬گەلی‮ ‬كورد،‮ ‬سیاسەت و خەبات و كاركردنی‮ ‬نەپساوەو بەدیهێنانی‮ ‬ئارامی‮ ‬و ئاوەدانی‮ ‬و سەرجەم دەستكەوتەكانی‮ ‬تر،‮ ‬شاهێدی‮ ‬مێژووی‮ ‬خەباتی‮ ‬بەرپرسیاریەتیەكەیەتی،‮ ‬لەسەرئاستی‮ ‬نیشتیمانی‮ ‬و نەتەوایەتی‮ ‬و حزب و حوكمرانییەتی ،‮ ‬پارتی دیموكراتی كوردستان لە سەر دەستی رابەری رۆحی كوردوكوردستان کارێزمای مێژوویی مستەفا بارزانی دامەزراوە و هەڵقوڵاوی ڕێبازی بارزانییە، ئەو ڕێبازەش فەلسەفەیەکە، نەک بۆ لایەنێکی ژیان بەڵکوو بۆ سەرجەمی بوارەکانی ژیان، هەر لە ئاراستە سیاسییەکەی بۆ ڕزگاری نیشتمانی و بنەما کۆمەڵایەتییەکانی بۆ دادپەروەری و یەکسانی و پێکەوەژیانی ئایین و نەتەوە جیاوازەکان،ئەمەشە خۆی لە خوێدا ئەو شوناس و خەسڵەتەیە كە ئەمڕۆ بۆتە پێناسە جوانەی كە بۆتە شانازی بۆ كورد وكوردستان .

بە هەڵسەنگاندن و خەسڵەتەكانی ئەم قوتابخانەیە لە دوێنی و ئیًستا و سبەیشی ئەو راستییەمان بۆ دەردەكەوێت كە سەنگ ،پێگەی جەماوەری و نێودەوڵەتی، دەگەینە ئەو بڕوایەی کە نەک هەر ئێستا و بۆ داهاتووی نزیک، بەڵکوو بۆ دوور مەوداش نەوەک هیچ حیزبێکی دیکە ناگاتە ئاستی پارتی، بەڵکوو بە هەموو حیزبەکانی دیکە هێندەی پارتی پێگەی جەماوەرییان بەهێز نییە؛ ئامادەیی پارتی بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە داهاتووشدا ئەم ڕاستییە دەسەلمێنێت كە چەندە لە پەرۆشی گەل و نیشتمان و ئەو قەوارەیەدایە كە بەخوێن و خەبات و بەرخودانی دەیان ساڵە هاتووتە بەرهەم .

سەرۆک مسعود بارزانی ئەو رێبەرە کارێزمایە كە هۆکاری پابەندی نەك تەنها ئەندام و كادیرانی پارتی بەڵكو هەموو تێكۆشەر و كوردپەوەرانە بە بیر و ڕوانگەی نیشتمانانەی پارتی و هەتا سەر مانەوە لەم ڕێبازەدا. هەروەها خوێندنەوە و دوورینی و بڕیاری ژیرانەی سەرۆک بارزانی و هەردەم زەمینەسازییە بۆ جێبەجێکردنی و پێداگیری لەسەری و بوێری لە بەرەنگاربوونەوەی بەربەستەکان و سازشنەکردن لەسەری و وەفاداری بەرامبەر متمانەی گەلی كورد خەسڵەتی سەرۆک بارزانییە، ئەم تایبەتمەندیانە نەک تەنیا لە سەر ئاستی کوردستان بەڵکوو لە سەر ئاستی عێراق و ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوینشیدا تەنیا تایبەتمەندی سەرۆک بارزانی، بێت، هەر بۆیە بوونی سەرۆک بارزانی بنەما و هۆکاری سەرەکی مانەوەی پارتییە لە پێشەنگیدا، کە هەر ئەوەش هۆکاری مانەوەی قەوارەی هەرێمی کوردستان و پرسی ڕەوای گەلی کوردستانە.

پارتی بە سەرۆكایەتیی بارزانی هەمیشە ، ئامرازی رەوینەوەی نائومێدی و دەركەوتنی ئومێد بۆ نەتەوەیەك، كە شانۆیەك بێت بۆ نمایشكردن و یەكریزی ئیرادەی نەتەوەیەكی هۆشیار و ئازادیخواز،هەروەها پارتی نوێنەرایەتی گەلێك دەكات كە گەلی كوردستانە و نەتەوە و نیشتمان پێكەوە كۆدەكاتەوە، پێش ئەوەی داكۆكی لە مافەكانی كورد بكات، داكۆكی لە مافەكانی كلد و ئاشووری و توركمان و ئەرمەن و تەواوی نەتەوەكانی دیكەی كوردستان دەكات، پێش ئەوەی داكۆكی لە مافی موسڵمانەكان بكات، بەو حیسابەی زۆرینەی خەڵكی كوردستان موسڵمانن، داكۆكی لە مافی تەواوی ئایینە جیاوازەكانی كوردستان دەكات، ئەم تایبەتمەندییانە بێجگە لە پارتی لە ناو هیچ حیزب و لایەنێك لە سەر ئاستی ناوچەیی و نێودەوڵەتیی بوونی نییە ، ئەوەش ئاماژەیە بەو راستییەیەی ك هەوێنی مانەوەی كوردایەتی و كوردستانیبوونی تەنها پارتی و بارزانییە .

Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.