▪ ئەردۆغان: ئۆپەراسیۆنەکانمان لە دەرەوەی سنوور کۆتاییان پێ نەھاتووە

رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا  لەبارەی ئۆپەراسیۆنی سوپا لە دەرەوەی سنووری وڵاتەکەی رایگەیاند،”ئۆپەراسیۆنەکانمان لە دەرەوەی سنوور کۆتاییان پێ نەھاتووە تەنھا چاوەڕێی کاتی گونجاو دەکەین”.

رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا بەشداری لە پەخشی راستەوخۆی کەناڵی TVNETی وڵاتەکەی کرد و وەڵامی پرسیارەکانی رۆژەڤی دایەوە.

ئەردۆغان لەمیانی وتەکانیدا گوتی: “لە پەکەکەوە تا فەتۆ رێکخراوە تیرۆریستییەکانیش پشتیان بەو ھیوایە بەستووە کە بای بای کەمال و یاوەرەکانی بۆ 14ی ئایار پێیانیان داوە”.

ئەردۆغان لەبارەی ھەڵبژاردنەکانی 14ی ئایار رایگەیاند: “ھەڵبژاردنەکانی 14ی ئایار، لە نێوان ھاوپەیمانی جمھوور کە خاکی و نەتەوەییە، لەگەڵ مێزی ھاوپەیمانی و ئاژاوە (ئۆپۆزسیۆن) بەڕێوەدەچێت”.

ئەردۆغان ھەر لەمبارەیەوە گوتیشی: “ھەڵبژاردنەکانی 14ی ئایار دەبێتە خاڵێکی وەرچەرخانی مێژوویی. 14ی ئایار کە تێیدا دەستپێشخەری نوێ دەکەین، وەک لەدایکبوونی سەدەی تورکیا دەبینین. 14ی ئایار، لە نێوان ئەوانەی کە تیرۆریستان لە قوڵاییەکانیانەوە لەناودەبەن، لەگەڵ ئەوانەی کە شان بە شان لەگەڵ تیرۆریستان رێدەکەن، تێدەپەڕێت”.

Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.