▪ بارزان مەڵبەندی کۆکەرەوەی گشت ئایدیایەکان

هشیار شکاک خورشید

هەروەک چۆن بارزان بە درێژایی مێژوو شوێنی بەرگری و شۆرەش بوو دژی ئەو لەشکر و سوپایانەی کە هێرشیان هێناوەتە سەر بارزان و کوردستان بە گشتی و بارزان یەکەم ناوچە بوو کە ترۆسکی ئازادی و سەربەستی لە ناو دلی تاکی کورددا هەلکرد دژی دۆژمنانی کوردستان و هەمیشە شەیدای ئازادی و سەربەخۆیی بووە حۆکمرانی بێگانەیان پێ قبوول نەکردووە سەرەرای ئەوەی بارزان زیاتر لە حەڤدە جار وێران و سوتێنراوە بەلام هیچ کاتێک نەبووە رۆلەکانی بارزان مەلکەچ وتەنازۆل بۆ دۆژمنانەکانی خۆیان بکەن هەر لەم پێناوەشدا چەندین رۆلەی ئەم نیشتیمانە رۆح و سەریان بۆ ئازادی خاک و نیشتیمان داناوە ئەمرۆکەش دەبینین هەمان ئەو بارزانە هەلگری ناونیشانی ئاشتی و تەباییە بە رابەرایەتی مەرجەعی کوردستان (مەسعود بارزانی ) بۆتە مەلبەندێک بۆ کۆکردنەوەی سەرجەم چین و تۆێژەکانی ناوخۆ و دەرەوە ئەویش لە رێگای کردنەوەی مۆزەخانەی نیشتیمانی بارزان بە هۆیەوە چەندین بالیۆز و شاند و کۆنسول و نوێنەر و سیاسەتمەدار و بەرپرسانی حکۆمی و حیزبی بانگێشتی ئەم رێورسمەکراون ئەمەش دەرفەت و هەنگاوێکە تاوەکۆ هەموو لایەنەکان ئەو رک و کینەیەی کە هەیانە بە لاوە بنێت بتوانن لاپەرەیەکی نوێی یەکگرتن و یەکریزی دەست پێ بکەن بە تایبەتی بەشداری کردنی شاندی یەکێتییە لەم رێورسمەدا بۆتە جێگای خۆشحالی تاک بە تاکی خەلکی هەرێمی کوردستان کە ماوەیەکە پەیوەندی ئەم دوو لایانە لە باشیدا نییە کە ئەمەش وا دەکات دووبارە دەرگای دانیشتن و تەوافق و یەکتر قوبولکردن بکرێتەوە چۆنکە هەمووان ئەوە دەزانن کە لێک ترازان و ناتەبایی لەنێوان ئەحزابەکانی کوردستان لە بەرژەوەندی هیچ ئەحزابێکی سیاسی و هەرێمی کوردستان نییە تەنانەت ناتوانن بە هۆی ئەو لێک ترازان و ناتەباییەوە دەسکەوتنەکانی ئەمروو کە بە خوێنی سەدان سەرکردە و عەگید و قەرەمانی ئەم کوردستانە هاتووتە دی بپارێزن .

Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.