▪ لووتکەی سەرکردەکانی G7 لە هێرۆشیما کە شاری ئاشتیی جیهانە ئەنجام دەدرێت

لووتکەی سەرکردەکانی G7 ئەمساڵ لە شاری هێرۆشیما لە ژاپۆن ئەنجام دەدرێت کە وەک یەکێک لە ناوەندە هەرە گرنگەکانی ئابووری ئەو وڵاتە و شاری ئاشتی لە جیهان ناسراوە.

لووتکەی سەرکردەکانی G7 ئەمساڵ لە شاری هێرۆشیما لە ژاپۆن ئەنجام دەدرێت کە وەک یەکێک لە ناوەندە هەرە گرنگەکانی ئابووری ئەو وڵاتە و شاری ئاشتی لە جیهان ناسراوە.

چاوەکان لەسەر ئەنجامدانی لووتکەی سەرکردەکانی G7ن کە لە ١٩-٢١ی ئایار لە شاری کەناراوی هێرۆشیما ئەنجام دەدرێت کە دەکەوێتە باشووری رۆژئاوای ژاپۆن و پێشتر و لە رێککەوتی جیاوازدا و لە ژمارەیەک شاری جیاوازی ئەو وڵاتە شەش جار لووتکەکە ئەنجام دراوە.

ژاپۆن لە ئێستادا سەرۆکایەتی کاتی G7 دەکات و رایگەیاندووە، لووتکەی ئەم جارە لە هێرۆشیما ئەنجام دەدرێت.

هێرۆشیما کە بە شاری ئاشتی لە جیهان ناسراوە و زێدی سەرۆکوەزیرانی ژاپۆن، کیشیدا فومیۆ’یە لە شەشی ئابی ١٩٤٥ بە بۆمبی ئەتۆمی هێرش کرایە سەری و لە ئاکامی هێرشەکەدا، دەیان هەزار کەس لەو شارە گیانیان لەدەست دا.

کیشیدا فومیۆ سەرنجی خستووەتە سەر ئەوەی کە ئەنجامدانی لووتکەکە لەو شارە گرنگی زۆر لەخۆ دەگرێت.

ئامانج لە ئەنجامدانی لووتکەکە لەوێ نیشاندانی “دیدگایەکی نوێیە بۆ جیهانێکی لە چەکی ئەتۆمی داماڵدراو”.

– ناوەندی ئابووریی ناوچەیی

ژاپۆن کە بەم جارەوە دەتوانێت بۆ حەوت جار لووتکەکە لە وڵاتەکەی ئەنجام بدات بۆ ئەم جارە لووتکەکە لە هێرۆشیما ئەنجام دەدرێت و بەم جۆرەیش سەرنجی چاوەکان دەچێتە سەر مێژوو، کولتوور و ئابووری ئەم شارە.

ژاپۆن بە گشتی لە نۆ ناوچە پێکدێت لەڕووی کارگێڕیشەوە لە ٤٧ پارێزگا پێکدێت و هێرۆشیما دەکەوێتە ناوچەی چوگۆکو.

ناوچەی چوگۆکو خۆی لە پێنج پارێزگادا، دەبینێتەوە کە چوار لەو پارێزگایانە لە هەر چوارلاوە بە دەریا دەورە دراون.

هاوکات شیکۆکو ناوچەیەکە کە پیشەسازیی کشتوکاڵیی تێدا باوە و لەو رێگەیەوە سوود بە تێکڕای بەرهەمی ناوخۆیی وڵات دەگەیەنێت. لە بەرامبەردا چوگۆکو ئەو ناوچەیەیە کە بە چالاکییەکانی توێژینەوە و پەرەپێدان ناوبانگی دەرکردووە.

– یەکێکە لەو شارانەی کە بەرهەمهێنان تیایدا بەرزە

لە پێنج پارێزگاکەی ئەم ناوچەیە و هیرۆشیما کە رووبەرەکەی نزیکەی هەشت هەزار و ٥٠٠ کیلۆمەتر چوارگۆشەیە، زیاتر لە دوو ملیۆن و ٧٦٢ هەزار کەس دەژین.

هیرۆشیما کە ژمارەی دانیشتوانی نزیکەی یەک ملیۆن و ٢٠٠ هەزار کەسە، بە “گەورەترین شار” لە ناوچەکانی چوگۆکو و شیکۆکو ناسراوە.

هێرۆشیما، بە یەکێک لە خاڵە ستراتیجییەکانی نێوان ناوچەکانی کیوشو و کانسای دادەنرێت و بووەتە ناوەندێک بۆ هاتوچۆی چالاکانەی مرۆیی و بازرگانی.

هاوکات یەکێکە لەو شارانەی کە بەرهەمهێنان تیایدا بەرزە کە لە ئەدەبیاتی پیشەسازیدا بە “مۆنۆزوکوری” وەسف دەکرێت. رووباری ئۆتا کە بە ناو هیرۆشیمادا تێپەڕدەبێت، بووەتە سەرچاوەیەکی دەوڵەمەند بۆ کەرتەکانی کشتوکاڵ، راوە ماسی و دارستان.

ئەو شارە لە پیشەسازی ئۆتۆمبێل و بەرهەمهێنانی ئاسن و پۆڵا و بەرهەمهێنانی خۆراکدا لە ئاستی ناوخۆیی و نێودەوڵەتیدا ناوبانگی دەرکردووە.

– لە دوو خاڵدا میوانداریی لیستی “میراتی جیهانی یونیسکۆ” دەکات

هیرۆشیما کە لە جیهاندا بە شاری ئاشتی ناسراوە، هەروەها شوێنێکی گەشتیارییە کە چیا، رووبار و دەریاکان پێکەوە کۆدەکاتەوە.

ئەو شارە لە دوو خاڵدا، میوانداریی لیستی “میراتی جیهانی یونیسکۆ” دەکات. یەکێکیان “گومبەزی بۆمبی ئەتۆمی”یە کە بە یەکێک لە هێماکانی ئەو شارە دەناسرێت، ئەوی دیکەیان “پەرستگای ئیتسوکوشیما”یە کە نموونەی تەلارسازیی ژاپۆنییە لە سەدەکانی ناوەڕاستدا.

– پێشانگای “ئۆریگامیی باڵندەی قوڵینگ” یەکێکە لە هێماکانی هێرۆشیما و ئاشتی

هۆتێل گراند پرینس هیرۆشیما لە باشووری دوورگەی ئوجینا لە کەنارەکانی هیرۆشیما، میوانداریی لووتکەی گرووپی حەوت دەکات. پێشتریش لە ساڵی ٢٠١٦ کەمپەکە میوانداریی لووتکەی وەزیرانی دەرەوەی گرووپی حەوتی کردبوو.

هەروەها هۆتێلەکە میوانداریی پێشانگای ئۆری-زورو (ئۆریگامیی باڵندەی قوڵینگ) دەکات کە بە یەکێک لە هێماکانی هیرۆشیما و ئاشتی دادەنرێت.

بەڕێوەبەر لە هۆتێلی گراند پرینس، یوفی لین بە پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵوی راگەیاند: “هەموو ئامادەکارییەکانمان تەواو کردووە. بەو پێیەی لووتکەی وەزیرانی دەرەوەیG7 لە ساڵی ٢٠١٦ لێرە بەڕێوەچووبوو، ئەزموونمان هەیە”.

لووتکەی سەرکردەکانی G7 لە هێرۆشیما کە شاری ئاشتیی جیهانە ئەنجام دەدرێت

Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.