▪ ڕێزگرتن بەڵگە نیە لەسەر خۆشەویستی بەڵکو بەڵگەیە لەسەر جوان، پەروەردە بوونت…

ڕوكار شێخ تەها

ڕێز هیچی تێناچێت بەڵام مانای زۆر ئەبەخشێت بە بەرامبەر
هەموو مرۆڤێک پێویستی بەڕێزگرتنە لەلایەن چواردەورییەوە.
هەر وەکو چۆن خوای گەورە لە قورئانی پیرۆزدا دەڵێت (ولقد كرمنا بني آدم) واتە ئێمە ڕێزمان گرت لە نەوەی ئادەم. خودا کە خالقی ئاسمان و زەویە، بەو شێوەیە بڵێت ڕێزمانگرت لە نەوەی ئادەم.
کەواتە ئەی مرۆڤ تۆ بۆ ڕێز لە چواردەورەکەت ناگریت؟!

هونەری قسە کردن و مامەڵەکردن لەگەڵ مرۆڤایەتی و زیندەوەران و ژینگە.
ڕێزگرتنت لە مرۆڤەکان و مانای ڕێزگرتنە لە خودی خۆت، جوان پەروەردە بوونتە.
کاتێک مامەڵە لەگەڵ کەسێکدا دەکەیت، یان کاتێک ڕێز لە سرودی نیشتمانی و نەتەوەیی خۆت و کەسانی جیاواز دەگریت ئەمە ڕێزە.
کاتێک بەشێوەیەکی جوان و گفتوگۆ دەکەیت ئەمە ڕێزە،کاتێک لەگەڵ بەتەمەنێک و منداڵێک هەڵسوکەوت دەکەیت و بەڕێزەوە یارمەتی و هاوکاری پێشکەش دەکەیت ئەم ڕێزە.
کاتێک بەڕێزەوە مامەڵە لەگەڵ چواردەورت دەکەیت، کەسێک کە قسەت بۆ دەکات بەڕێزەوە گوێ بۆ بگرە و کاتی خۆتی پێبدە ئەمە رێزە.

کاتێک گەشتێک دەکەیت پاراستنی ژینگە و سروشت و پاک ڕاگرتن و هەست کردن بە بەرپرسیارێتی ئەو شوێنە ڕێزگرتنە لە خۆت و نیشتمانەکەت.
جیاوازی مەکە لە ڕێزگرتنی مرۆڤ بەهۆی پلە و پایە و بەرپرسیارێتی و هەژاری و دەوڵەمەندی و جیاوازییە کۆمەڵایەتیەکان.
چونکە هەمووان لە گۆشت و خوێنن کەس جیاوازی نیە، ئەگەر جیاوازیت کرد لە نێوان کەسەکان لەسەر بنەمایی پلە و پایە و دۆڵەمەندی و هەژاری، ئەوە دەرچوویت لە مرۆڤ بوون.
ڕێز بگرە لە شێواز و تایبەتمەندی مرۆڤەکان بزانە چۆنیان پێ خۆشە بەو شێوەیە مامەڵەیان لەگەڵ بکە.

ئەگەرچی نابێت ئەم پەندە کوردیەش لەبیر بکەین.
ڕەسەن ڕێزت گرت شەرمەزار دەبێت
ناڕەسەن ڕێزت گرت تابێت هار دەبێت

Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.