‎ ‎شۆرەشی گۆلان پەندێک بوو بۆ تەواوی دۆژمنان

هشیار شکاک خورشید

‎دۆژمنانی کورد هەر کاتێک هێرش و پەلاماری ئەم گەلەی دابێت پێیان وابووە کە ئێدی کەس و ناوێک نامێنێت بە ناوی کورد، بەوەی لە هیچ هێرشێک نەبووە کە دەستتیان بۆ شتێک نەبردبێت لە پێناو سرینەوەی ئەم گەلە ، بەلام کورد هیچ کاتێک ئامادە نەبووە ئیرادە و شکۆی خۆیان تەسلیمی دۆژمنان بکەن، چۆنکە ئەم گەلە بە ویستی خودا هاتۆتە بوون ، بۆیەش هەمیشە هیوایەک بۆ ئەم گەلە لە بێ هیوایدا دروست بووە ، یەکێک لەو هیوایانەش کە دووبارە هەناسەی هێنا بووە بەر کورد شۆرەشی گۆلانی بوو لە سەردەستی (سەرۆک بارزانی ) کە رۆلێکی بوێرانەی گێرا هەم لە سەرهەلدانی شۆرەش هەمیش لە سەرکەوتنی ، گۆلان پەیامێکی روون و ئاشکرا بوو بۆ تەواوی نەیاران و دۆژمنان بەوەی ھەتاکۆ یەک رۆلەی کوردی دلسۆز و نیشتیمان پەرەوەر مابێت ھیچ دۆژمن و ھێزێک ناتوانێت ‎
بەرامبەر ئیرادەی گەلی کورد بوەستێتەوە ، چۆنکە
گەڵی کورد خاوەنی چەندین لاو و گەنجی خوێنگەرم و خاک پارێزن کە ئامادەن بە رۆح و گیان پارێزگاری لە خاک و نیشتیمانی خۆیان بکەن ، بە درێژایی مێژووش هەرچی نەیار و دۆژمنی ئەم گەل هەبوون کراوونەتە پەند بۆ ئەوانەی دوای خۆشیان کە جارێکی تر هیچ کەس و هێزێک بیر لە کارێکی لەو جۆرە نەکاتەوە کە شەری ئیرادە لەگەل گەلی کورد بکەن .

Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.