▪ 47ــه‌مین ساڵیادی هه‌ڵگیرسانی شۆڕشی گۆڵان
دهۆک بەرۆژی
ئه‌مڕۆ 47ساڵ به‌سه‌ر هه‌ڵگیرسانی شۆرشی گۆڵانی پێشكهوتخوازتێپهڕ به فه‌رمانی بارزانی نه‌مر،وه‌ك درێژه‌پێده‌ری شۆڕشی مه‌زنی ئهیلوول و، بۆ ته‌واوكردنی ئامانجه به‌دینه‌هاتووه‌كانی بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی خه‌ڵكی كوردستان له‌م رۆژه‌دا یه‌كه‌م بڵیسه‌ی دا.
شۆرشی گوڵان له ساڵی 1976،له قۆناغێكدا هه‌ڵگیرسا كه جۆرێك له بێ ئومێدی باڵی به‌سه‌ر كوردستاندا كێشابوو، به‌ڵام شۆڕشی گوڵان نه‌ك هه‌ر بێ ئومێدی ره‌وانده‌وه،به‌ڵكو هیوا ئومێدیشی خسته‌وه نێو رێزه‌كانی خه‌بات و گور وتینی دایه‌وه به‌ر گیانی ئازادیخوازانه‌ی خه‌ڵكی تێكۆشه‌ری كوردستان،هه‌ر بۆیه له سه‌ره‌تاكانی هه‌ڵگیرسانی شۆرشی گۆلاندا،تێكۆشه‌ران و ئازادیخوازانی كوردستان به‌وپه‌ڕی گهرموگوڕینهوه به‌شداریان له‌و شۆڕشه ئومێد بهخشهیاندا كرد.
به‌رابه‌رایه‌تی بارزانی نه‌مر،سه‌رۆك بارزانی وكاك ئیدریسی هه‌میشه زیندوو سه‌ركردایه‌تی شۆڕشی گولانیان كرد.سه‌رۆك بازرانی.له قۆناغه‌كانی شۆڕشدا رۆڵێكی گرنگی هه‌بوو له په‌یوه‌ندییه‌كانی و له بواری سه‌رپه‌رشتیكردنی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان و راگه‌یاندندا،دواتریش له پێكهێنانی به‌ره‌ی كوردستانیدا رۆڵێكی به‌رچاو وپڕ ده‌ستكه‌وتی بینی، تا ئامانجی شۆرشی گوڵان راپه‌ڕینه مه‌زنه‌كه‌ی ئاداری ساڵی 1991لێكهوتهوه و هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان و پێكهێنانی حكوومه‌نی هه‌رێمی كوردستانیش به‌و ده‌سكه‌وته مه‌زنانه داده‌نرێن كه‌له سایه‌ی شۆڕش گۆڵان و بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی كوردستان و راپه‌ڕینی جه‌ماره‌ی قاوهمانی كوردستان هاتوونه‌ته دی.
له‌م یاده پیرۆزه‌دا،په‌یمان نوێ ده‌كه‌ینه‌وه كه هه‌میشه گیان له‌سه‌رده‌ست بین بۆ پاراستنی خاك و خه‌ڵكی كوردستان و به‌رده‌وام بین له خه‌بات تا ده‌گه‌ینه ئه‌و ئامانجانه‌ی چه‌ندین ساڵه گه‌لی كوردستان قوربانی له‌پێناویاندا ده‌دات.
هه‌زاران سڵاو له گیانی شه‌هیدانی شوڕشی گوڵان و سه‌رجه‌م شه‌هیدانی كوردستان .
سڵاو له خۆڕاگری و ئازایه‌تی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان كه به‌خوێنی پیرۆزیان سه‌رفرازییان بۆ گه‌له‌كه‌یان به‌دی هێنا.
Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.