▪ دیموکراسی ڕێزگرتنە….

ئازاد نەسرەت

ھە‌ڵبژاردن پێدانی مانایەکی جوانترە بە دنیایی سیاسەت بۆ باشتركردن و بە‌نرخ كردنی ژیانی مرۆڤە‌كان نە‌ك بێنرخكردنیان!

لەم نوسینەدا كە‌ لە‌دوای هەر بانگەشەکردنێک لە هەڵبژاردنەکان کە دەبینین ئە‌و تە‌وژمەانەی کە بە‌ لێشاوە‌ی ناوزڕاندن و سوكایە‌تی كردنە‌ بە‌یە‌كتر لە‌ ڕاگە‌یاندنە‌كانە‌وە‌ دە‌كرێتە سە‌ر پیرۆزی و ژیانی تایبە‌تی كاندیدە‌كان، ھە‌ڵوێستە‌یە‌ك لە‌سە‌ر ئازادی ڕادە‌ربڕین و چۆنیە‌تی ڕێز گرتن لە‌ دە‌نگی ھاو مرۆڤیە‌كە‌ت دە‌كەیت كە‌ گرنگترین چە‌مكی ناو جیهانی دیموكراسییە‌، چونكە‌ ئە‌گە‌ر بێت و دیموكراسی وە‌ك خۆی پیادە‌ بكرێت ئە‌وە‌ ڕێزگرتن لە‌ بە‌ھاو كە‌رامە‌تی مرۆڤ خاڵی ناوەڕۆک و لە‌ پێشینە‌ی دیموكراسییە‌و ھە‌ر مرۆڤێکیش دە‌توانێت خۆی مۆبۆلیزە‌ی ئە‌و دیموكراسیە‌تە‌ بكات و ماناكانی تە‌واو بكات.
ژیانی دەوڵەتداری بەبێ سیاسەت لە جیهانی نوێدا ناتوانێت مانای خۆی تەواو بکات، ھە‌ڵبژاردنیش وە‌ك جێگرەوەێكی نوێی جیهانی سیاسە‌ت شارستانی ترین ڕێگای گرتنە‌ دە‌ست و دە‌ستاودە‌ستكردنی دە‌سە‌ڵاتە‌، لە‌ژێر ڕۆشنایی ئە‌م شارستانی بوونە‌ی مافدا وە‌ك ھاوڵاتییە‌ك ئازادیت پێدراوە‌ كە‌ دە‌نگ بە‌كێ دە‌دە‌یت و كێ بە‌نوێنە‌ری دە‌نگی خۆت دە‌زانی

‌لێرە‌دا‌ زۆر گرنگە‌ ئازادی بیروڕا و ڕێزگرتن لە مرۆڤ پێش
لایەنگر و پەیوەندی بوونی بۆ هەر لایەنێک زادە‌ی بەهێزکردنی پەیوەندییە کۆمەڵایەتی و مرۆیی و ئاکارییەکان بێت نە‌ك شكاندنە‌وە‌ و سوكایە‌تی كردن بە‌یە‌كتری، بە‌مە‌بە‌ستی چاككردنە‌وە‌ی پە‌یوە‌ندییە‌ كۆمە‌ڵایە‌تییە‌كان كە‌ لە‌ ساڵانی ڕابردوودا بە‌ھۆی ململانێی حزبایە‌تییە‌وە‌ لێكترازاوە‌و تە‌نانە‌ت كاریگە‌ری ھە‌بوو لە‌سە‌ر ھە‌ڵوە‌شاندنە‌وە‌ی خێزانە‌كانیش، بۆیە‌ ڕێزگرتن لە‌بە‌ھاو كە‌رامە‌تی مرۆڤ پرسێکی ئایینی و دیموکراسیشە، بۆیە‌ ئێمە‌ دە‌بێت ھە‌م وە‌ك كۆمە‌ڵگایە‌كی چەوساوە ھە‌م وە‌ك كۆمە‌ڵگایە‌ك كە‌ دە‌مانە‌وێ مۆدێلێكی نوێی دیموكراسی لە‌ناوچە‌كە‌دا پیادە‌ بكە‌ین دە‌بێت ڕێز لە‌ جیاوازی بیروڕاكان و لایەنگری و سنووری فكری مرۆڤە‌كان بگرین لە هەر لایەنێک و هەر حزبێکدا بێت، چونکە تابلۆکە بەتەنها ڕەنگێک مانای ئەو جوانییە تەواو ناکات و نادات کە تابلۆیەکی ڕەنگا و ڕە‌نگی تێک ئاڵا و ڕێكخراو دەیدات.

کاتێک دەتوانین ئێستامان جوان بکەین کە ناکۆکیەکانی ڕابردووی دوێنی نەجوینەوە و بەڵکو دان بەو شتانە بنێین کە لەزەتی کۆمەڵایەتی وپێکەوەییمان جوانتر دەکات، پرۆسەی هەڵبژاردنیش بەوەوە جوانە ڕێز لەبەهاو ماف و ئازادی ئەوانی تر بگرین و ڕێگە بەوە بدەین کە هەر دەنگدەرێک بێ لێ پرسینەوە و پرسیارکردن لێی دەنگی خۆی بدات.
ئێمە ئەوەی لێمان دەمێنێتەوە تەنهاو تەنها ئیتیکی کۆمەڵایەتی و مرۆڤانەیە کە دەتوانین شانازی پێوە بکەین، بۆیە پێویست ناکات لەبەر لایەنگریبوونمان بۆ هەر لایەنێک هەوڵی ناشرینکردن و سڕینەوەی یەکتری بدەین.

دەبێت ئەو کەلتورە تێپەڕێنین کە ماوەی چارەکە سەدەیەکە لە بانگەشەی هەڵبژاردنەکان بە شکاندنەوە و ناوزڕاندن کردن بە خودی کەسایەتی مرۆڤەکانی ئێرە دەکرێت نەک ئەو ئایدۆلۆژیایی وەک جل وبەرگێک بە باڵایدا بڕاوە وڕەنگە هەر ڕۆژێک بێت کۆن بێت و فڕێ بدرێت، بەڵام کەسایەتی مرۆڤەکە کە پەیوەندیەکی خودی و تایبەتی خۆیەتی بە درێژایی ژیانی تایبەتمەدی خۆی هەیە و نابێت هەوڵی لەکەدارکردنی بدرێت، بەهیوای تێپەڕینی ئەو زمانە زبر و چەقۆ ئاسایی خوێن لە جەستەی هەر مرۆڤیک دەهینێ بە بۆنەی لایەنگری و پشتگیری بۆ هەر لایەنێک.

هەرشاد و سەرکەوتوو و سەرفرازبن هیوادارم سوودێکم گەیاندبێ بە کۆمەڵگاکەم ۰

Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.