▪ ساڵیادی دامەزراندتان بە چ شێوەیەک پیروزبایی بکەین.

خەیانت بووە عورف و عادات لە لاتان.

.#شیرینجەبارسەوزە

زۆر خۆم ڕاگرت هیچ نەنویسم لە کاتێکی وا حەساس دا، بەڵام بەداخەوە کە خیانەتەکانتان هەر بەردەوامە و بەداخەوە ڕێزتان لە خەبات و خوێنی شەهیدان نەگرت خەیانت بەدوای خەیانت بووە عورف و عادات لە لاتان.
بۆیە پیتان دەلم پیروز بێت 47ساڵ لە خیانەت و خۆفروشی و خاک فرۆشی و برا فرۆشی. روو رەشیی میژوویی بۆ خۆتان تۆمار کرد لەو کاتەی هاودەستی کیمیا بارانی کردنی هەلەبجە بوون. 47ساڵ کار کردنتان لە پێناو لەناو بردنی دەسکەوتەکانی گەلی کورد بووە. بوونە هۆی شەری ناوخوویی، بوونە هۆی برینی مووچە و قوتی گەلی کوردستان، نیوەی خاکی کوردستانتان کە بەخوێن و قوربانی رۆلەکانی گەل رزگار کرا بوو فروشتتان و هەر بەوندەش رانەوستان و هەر بەردەوام بوون لە خیانەت. ئەری بەس نییە ئەو هەموو خیانەت ئەری هەر دەرسی عیبرەتتان وەرنەگرت لە رابردوو و لە میژوو ئەری کاتی نەهاتووە تا کات ماوە پەشیمان ببنەوە و بگەرێنەوە باوەشی وەڵات. زۆر بەداخەوە پرسیارێک بۆ ئەوانەی خۆیان بە پێشمەرگە دێرین دەزانن و خەبات و قوربانیان داوە لە پێناو رزگاری وەلات ئایا کاتی نەهاتووە ئێوە پشت لە خاکفروشان بکەن و بگەرێنەوە باوەشی وەلات؟
پارستنی یەکریزی وەلات پیوەستە بە هەڵویستتان.
ئا سزا دانی بە قەولی خۆتان کالفەمەکان کاتی نەهاتووە؟
هەر هیچ نەبێت ڕێز لە خەبات و قوربانی دانی خۆتان بگرن. رزگاری ئەم ناوچەیە لە دەست مافیاکان بە دەستی ئێوە و خەڵکی نیشتیمان پەروەری ئەم دەڤەرەیە.
دوا قسەی خۆم بۆ سەرکردایەتی ینک تا کات ماوە بگەرێنەوە باوەشی وەڵات کورسی و دەسەلات و حوکم بە خیانەت و دیکتاتورێک هیچ کات بەردەوامی نەبووە و ڕۆژێک کۆتایی دێت. دڵنیا بن ئەوانەی ئەمرۆ هانتان دەدەن بۆ دژایەتی بەرژەوەندی خەلک و وەڵات هەتا هەتایە مانەوەیان ئیمکانی نییە. ئەوەش لەبیر مەکەن هیچ کەس و لایەن و وەلاتێک متمانەی بەو کسانە نییە و نابێت کەخاکی وەلاتی دەفروشن چونکه ئەوەی ئامادە بێت شەرفی خۆی بفروشێت بەدڵنیایی ئامادەی فروشتنی هەموو کەسێک و دوستێکیش دەبێت.

Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.