▪ پارتی لە پێناو ئازادی گەلەكەی دامەزراوە

ڕەجەب حاجی ڕەجەب

دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان نە بۆ شەڕ كردن و دژایەتی کردنی هێچ كەس و ڵایەنێك دامەزراوە ، بە پێچەوانەوە بۆ دەستهێنانی مافی گەلەكەی دامەزراوە و ئامانجی پارتی خزمەت كردنی گشت پێكهاتەكانی كوردستانە و بەرگری کردن لە مافە زەوتكراوەكانی نەتەوەی كورد دروست بووە بۆ ئەوەی کە چێتر زۆلم و ستەم لە کوردو کوردستانیان نەكرێت و تێدا بەش خوراو و مال وێران و زیندە بە چال نەکرێن .
گەلی کوردستان بە بیر و باوەرەوە بە دوایی رەمزی کوردایەتی کەوتون و رێبازی بارزانی بە رێبازی وەرگرتنەوی مافی کورد و کوردستان دەزانن بویە پارتی ئێمرو بویتە یەکەم حزبی بێ ڕکابەر لە پارێزگاری کردن لە مافەکان و سەربازێک و پێشمەرگەیەک بۆ پاراستنی سنورەکان و دیبلوماتکارێک بۆ گەیاندنی پەیام و دەنگی کوردستانیان
بە داخەوە کە دەبینین ھێرشی بەردەوام لە لایەن کومەلێ عەرەبی شوفینیزم و بە چاوساغی ھندێ کەسی بە زمان کورد و جاشی عەیار ٢١ و مودێڕن پشگیری دەکرێن .
سەرکردایەتی پارتی بە رێبەرایەتی پێشەوا و سەرۆک مسعود بارزانی بە سیاسەتکی ئارام و لە سەرخۆ لەگەل کاودانە یەک لە دوایی یەکی ئەم ولاتەدا بە حەکیمانە بەڕگری دەکەن .
کچە عەرەبێک داوایی ھەلوەشاندنەوەی حزبێک دەکەت
ھەر ئەوانیش بوون دۆێنێ داوایی ھەلوەشاندنەوی قەواڕەی ھەرێمی کوردستانیان دەکرد .ھەر دۆێنێش بۆ ھەمان دەستە و ھەمان سەرکردەکانیان بوون داوایی ڕادەست کردنی نەفت و بڕینی بودجەیان دەکرد . ھێرشە بەردەوامەکانیان بۆ سەر پیروزیەکانی ھەرێمی کوردستان و بە موشەک و توپ و دەبانە ھێرش کردنە سەر وولاتمان .
ئەمانە ھەموی بەڵگەی حاشا ھەلنەگرن کە ئەوان دوست نین بەلکو ھەمیشە بە لێدانی تیڕی ژەھڕاوی شارەزان و دومنکارانە رەفتار دەکەن .
لە کوتایی دا دەلیم . پارتی نە بە پرسی ئەوان دامەزراوە کە ئەو حەقە بە خۆیان بدەن و ئەم داوا کاریە پێشکەش بکەن بە مەحکەمەیەکی نا تەندروست و بێ وێژدان لە ھەمبەر دۆزی کورد . ئێمە جانفیدایی رێبازی پارتی دیموکراتی کوردستانین و لە ژێر فەڕمانی سەرۆک مسعود بارزانین و بە ھەمو توانا و خۆێن و گیانمان دەبینە بەرگڕی کاری ئەم دوزە و ئەم روژە سەختانە دەکەین بە روژی روناک .

Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.