▪ یەكێتی ناوكیان بە خیانەت بڕیوە چاوەڕێی چی لێی دەكەن؟
نووسینی: جیگر رەشید هەرکی
لە كوردستان بە گشتی و لە سلێمانی بەتایبەتی دەبێت شورشێك دژی خاكفرۆشان و بەرپابکرێت بۆئەوەی چیتر خاكفرۆشانی یەكێتی جورئەت نەكەن جارێكیتر خیانەت لە نیشتمان و لە خوێنی شەهیدان بكەن، ئەم ئازادی و پێشكەوتن و ئارامیەی ئێستا هەیە بەرهەمی خەبات و ڕەنج و ماندووبوون و قوربانیدانی سەدەها ساڵەی ڕێبازی پیرۆزی پارتی و بارزانی و شەهید و پێشمەرگە قارەمانەكان و نیشتمانپەروەرانە.
بە درێژای مێژوو سەرانی یەكێتی هێندەی خیانەتیانكردووە هێندە خزمەتیان بۆ گەل و نیشتمان بكردبا ئێستا دۆخەكە بەشێوەیەكی تر دەبوو، مێژووی دروستبوونی یەكێتی پراو پرە لە نیشتمان فرۆشی و خیانەتكاری، ئەو خیانەتەی دوێنێ لە پەرلەمانی عێراق بەرامبەر بە گەلی كوردستان كردیان درێژەپێدەری خیانەتی 16 ئوكتوبەر و خیانەتی ساڵی 66 ــە
چاوەڕێ نەكەن یەكێتی خزمەتی گەل و نیشتمان بكات، چونكە یەكێتی ناوكیان بە خیانەت بڕیوە و ئەوان تا پێبكرێت بو دڵخوشكردنی ئاغا كانیان و دوژمنانی كوردستان ناپاكی لەگەڵ ئەم میللەتە خێر لە خونەدیوە دەكەن، ئەوان ڕێگرن لەوەی حکومەتی هەرێم سلێمانی ئاوەدان بکاتەوە و خزمەتی ئەم دەڤەرە بکات، بەڵام ئامادەن دەستی بەغدا بگرن و سلێمانی ڕادەستی عێراق بکەن، ئەگەر ئەمە خیانەت نەبێت پێمان ناڵێن چییە؟ هەر جارێ بەشێوەیەك خۆل لە چاوی خەڵك دەكەن كە گوایە خزمەت بە نیشتمان دەكەن، لە كاتێكدا گەورەترین خەنجەری ژەهراوی لە پشتی گەلەكەیان ئەدەن و هەموو هەولێکیان ئەوەیە قەوارەی دەستووری هەرێمی کوردستان لەناوببەن , دەبێت لەمەودوا خەلك چاوی خوی بكاتەوە و ئەم ناپاكیە لەیەكێتی قەبوول نەكەن كە بەكەیفی خویان یاری بەهەستی میللەت دەكەن بۆ مەڕامی شەخسی خۆیان و خاكفرۆشیان كردووە بە مۆدێل.
ئەوەی دڵخۆشمان دەکات ئەوەیە پارتیمان بەڕابەرایەتی سەرۆک بارزانی سازش لەسەر یەک مافی نەتەوایەتی گەلی کوردستان ناکات و گشت خەونێکی خاکفروشان لە گوڕ دەنێت.
Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.