▪ پارتی ، ڕێگریكردن خه‌ونی له‌ لێكترازاندنی قه‌واره‌ی كوردستان


رێبوار حه‌مه‌لاو شوانی

له‌ ئه‌نجامی ئه‌و پێداگری و هه‌وڵه‌ به‌رده‌وامانه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ سه‌ر ئاستی عێراق و ناوچه‌كه‌ و نێوده‌وڵه‌تیش ، توانرا به‌تایبه‌ت له‌ نێو په‌رله‌مانی عێراقی فیدراڵیدا هه‌موو ئه‌و مین وپیلانگێرییانه‌ی كه‌ مه‌رام تێیدا كۆتایی هێنان بوو به‌ قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان به‌ هێزێكی نه‌رم وهه‌نگاو به‌هه‌نگاو توانی شۆكێكی گه‌وره‌ له‌ دوژمنان و ناحه‌زانی پارتی و قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان بدات وڕێگه‌ له‌ داگیركاری و لێكترازانێكی تر بگرێت .
پارتی دیموكراتی كوردستان وه‌ك زه‌رووره‌تێكی مێژوویی به‌ڕێگه‌ی سیاسه‌ و دیپلۆماسی خۆی جارێكی تر توانی به‌ یه‌كده‌نگ ویه‌كریز خه‌ونی زیانگه‌یاندن به‌ هه‌رێمی كوردستان و ماف و شایسته‌داراییه‌كانی پووچه‌ڵبكاته‌وه‌ ، ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ ژیرانه‌ و بوێرانه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ په‌رله‌مانی فیدراڵی عێراق كۆتایی به‌و خه‌ونانه‌ هێنا كه‌ یه‌كێـتی و كڵكه‌كانی هه‌وڵی پارچه‌ پارچه‌كردن ولاوازكردنی قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان و ژێر ده‌ستكردن و پاشكۆكردنیان و یه‌خسیر كردنی گه‌لی كوردیان هه‌نگاو به‌هه‌نگاو دارشتبوو به‌ پاساویی بودجه‌ و مووچه‌ هه‌وڵی زاڵكردنی دوژمنان وخۆیان به‌ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان وگه‌له‌ ئازادیخوازكه‌ی .
مێژوو گه‌واهیده‌ری ئه‌و راستییه‌، كه‌ پارتی هه‌میشه‌ سه‌نگه‌ری پێشه‌وه‌ی به‌رگریكردن بووه چ له‌ عێراق و ناوچه‌كه‌ و نێوده‌وڵه‌تیش بۆ مافه‌ره‌واكانی كورد وكوردستان به‌تایبه‌ت بۆ ئه‌مجاره‌ی به‌رگریكردن له‌ مافه‌ره‌واكانی له‌ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به‌ هه‌موو توانایه‌كه‌وه‌ ، رێگه‌ی نه‌دا ویستی نه‌یارانی گه‌لی كورد به‌ سه‌ر شكۆ و ئیراده‌ی زاڵ بێت و قه‌واره‌كه‌ی گۆشه‌گیر بكرێت،
ئه‌وانه‌ی كه‌ دوێنی ڕێنیشانده‌ر بوون بۆ راده‌ستكردنی نیوه‌ی خاكی كوردستان و بڕینی به‌شه‌ بودجه‌ و مووچه‌ی هه‌رێمی كوردستان ، ئه‌مڕۆیش له‌گه‌ڵ فاشیزمه‌كان خه‌ونی لێكترازانی قه‌واره‌ی یاسایی وده‌ستووری هه‌رێمی كوردستان به‌ پاساویی جیاكردنه‌وه‌ی به‌شه‌ مووچه‌ و بوودجه‌ی پارێزگایه‌ك كه‌ له‌ به‌درێژایی 30 ساڵی رابردوو به‌هه‌موو سه‌روه‌ت و سامان و داهاتییه‌كانییه‌وه‌ له‌ ژێر ڕێكێڤی یه‌كێتیی دابووه‌ ، به‌ڵام هه‌موویی له‌ پێناوخۆی به‌كارهێناوه‌ و به‌كاردێنێت .
بۆیه‌، زۆر گرنگه‌ هێزولایه‌نه‌ نیشتیمانپه‌وه‌ره‌كان به‌ هوشیارانه‌ بروانه‌ ئه‌وانه‌ی كه‌ دژی گه‌ل و نیشتیمانه‌كه‌ی ده‌وه‌ستنه‌وه‌ و هه‌روه‌ها هه‌موو ئه‌و بابه‌تانه‌ی كه‌ په‌یوه‌ست به‌ مافه‌ره‌واكانی كورد وكوردستان و بزانن و راستییه‌كانیش له‌ به‌رچاو بزانن كه‌ چ هێزولایه‌نێك داكۆكیكاری مافه‌ره‌واكانه‌ و دڵسۆزه‌ و رووبه‌ڕووی نه‌یارانی ده‌بێته‌وه‌ و كێن ئه‌و كه‌س ولایه‌نانه‌شی كه‌ بازرگانی به‌ ماف و خوێن و خاكه‌كه‌یان ده‌كه‌ن ، نابێت ئه‌و راستییانه‌ش فه‌رامۆش بكه‌ین ، كه‌ پارتی هه‌میشه‌ پێشه‌نگ بووه‌ له‌ ته‌بایی و پێداگری و ڕژدبوون له‌ سه‌ر چاره‌سه‌ر كێشه‌كان و به‌ده‌سهێنانی مافه‌ره‌واكانی گه‌له‌كه‌ی له‌ سه‌ر ئاستی عێراق و به‌تایبه‌ت مافه‌ ده‌ستوورییه‌كانی . ڕێگه‌ی نه‌دا كه‌ نائومێدی و پیلانی ناحه‌زان به‌ سه‌ر ماف و ئیراده‌ی كورد وكوردستان سه‌ركه‌وتوو بێت و كوردستانی له‌ پارچه‌ پارچه‌كردن پاراست .

ئێستاش وه‌ك هه‌میشه‌ ، پارتی دیموكراتی كوردستان لەپێناو داهاتوویه‌كی پڕ ئومێد کە ئەرکی گەورەی پاراستن و بەرگریکردنی مافە رەواکانی گه‌لی كوردستانی گرتۆتە ئەستۆ، کە ئه‌رك و به‌رپرسیاریه‌تییه‌كی سه‌نگینه‌ ، لەبەر ئەوە زەرورەتێکی مێژووییە قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان و ده‌ستكه‌وته‌كانی بپارێزێت ئه‌ویش كار ده‌كات له‌ پێناو ته‌بایی و یه‌كریزی نێوماڵی كورد كه‌ ستراتیژی سه‌ره‌كییه‌تی وپێوسته‌ گشت هێزولایه‌نه‌ كوردستانییه‌كان پشتیوانی بن .

Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.