▪ بۆ یوسف کلابی “
کازیوە محەمەد خطاط
فەزای سیاسی لە عێراقدا لەبەرژەوەندی هیچ لایەنێكدا نییە. تێپەراندنی مافە دەستوریکان و کێشە و قەیرانەكان كەسی بەهێز و دوورمەودای پێویستە، لەبیرتان بێت ” سەردانی سەرۆك بارزانی بووە فاكتەرێك بۆ تیپەراندنی ئەو قەیرانانە لەعێراق چونكە وەرگرتنی بۆچون و تیروانینەكانی بارزانی بوونە روئیایەك بۆ چارەسەركردنی كێشەكان كە لەمێژە عێراق پێوەی دەناڵێنێت، و سەلماندی ” كە داهاتووی عێراق بەبێ بەشداری كارای كورد سەركەوتوو نابێت و وە
کورد بەشێکی گرنگە لەعێراق “…
ئەمەش بووە دامەزراندنی ئەنجوومەنی ئیتیحادی ” كە بووە فاكتەری ئەساسی بۆ ڕاگرتنی بالانس لەنێوان پایتەخت و هەرێمی کوردستان و عێراقی فیدرال وە بووە زەمانەتێكی گرینگ بۆ مافی هەرێم،
كە لە ماددەكانی (48، 65، 137) باس كراوە،
بەمەش توانی بە ڕێکەوتن لەگەڵ دامەزراوەکان لە بواری سیاسی و یاسایی و ئابووری. لە ڕووی یاسایی و دەستوری بۆ دەستەبەر کردنی مافە دەستوریەكانی و ڕێکخسنەوەی نێو ماڵی کورد ، تاوەكو سیناریۆی حكومەتەكانی پێشووی عێراق دووبارە نەبنەوە!. چونکە زۆرن ئەو مافە دەستووری و یاساییانەی هەرێم كە پێشێلكراون لە لایەن حوكمەتە یەك لە دوای یەكەكانی عێراق، وەک ماددەکانی
(١٣)و (١٤) کە تایبەتن بە حکومەتی هەرێمی کوردستان .،
جگە لەو بابەتانە دەیان ماددەی تری دەستووری كە مافەكانی هەرێمیان گرێنتی كردوە پێشیلكراوە لەلایەن بەغداوە كە دەتوانین زۆربەیان كۆبكەینەوە لە سێ وشەی سەرەكی كە سەرۆك مەسعود بارزانی ؛ چەندین جار باسیانی كردووە ئەویش (التوازن، التوافق، الشراكە الحقیقیە) واتا
(یەکسانی ، ڕێکەوتن ، پەیوەندی ڕاستەقینە )كە سێ بنەمای سەرەكین بۆ دروستبوونی دەوڵەتی فیدڕاڵی كە دەبێتە هۆكاری زامنكردنی مافی هەمووان.
Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.