▪ سەردەمی بەخشین و خێر و خێراتی
پارتی دیموکراتی کوردستان کۆتایی پێھات

هشیار شکاک خورشید

پارتی دیموکراتی کوردستان بە درێژایی مێژووی دروست بوونی خۆی هەمیشە کاری بۆ ئەوەی کردووە کە قەوارەی هەرێمی کوردستان لە رووی سیاسی و ئابوری و ئەمنی و دیبلۆماسی بەهێز بێت ، بۆ ئەمەش زۆر جار لە ئیستحقاقی خۆی خۆش بووە بۆ لایەنەکانی تر تاوەکۆ یەکرێزی نیشتیمانی و قەوارەی هەرێم بەرەو هەلدێران نەروات و ئەو خەبات و رووبارە خوێنەی کە ئەم گەلە لە پێناو ئازادی و سەربەخۆی ئەم قەوارەیە داویەتی بە هەدەر نەروات ، پارتی دیموکراتی کوردستان کە هەلگری پەیامی ئاشتی و یەکدەنگی و یەکرێزییە سەردەمی بەخشین و خێر و خێراتی لەگەل یەکێتی دروست کرد ، بۆ ئەمەش سەردەمی ففتی بە ففتییان پێکهێنا تاوەکۆ هەردوو لایەن بتوانن پارێزگاری لە قەوارەی هەرێم بکەن ، بەمەش یەکێتی یەک کورسی و سەد کورسی هەبێت ئەوا خاوەنی ففتی خۆیەتی ، پارتی دیموکراتی کوردستان کە هەمیشە لە مەسەلەی رێکەوتن زۆر مۆلتەزیمە پێوەی یان رێکەوتن ناکات یانیش کە کردی بە باش و خراپەوە کار بەو رێکەوتنە دەکات ، بەلام یەکێتی ئەمەی کردە دەرفەتێک بۆ مەرامە تایبەتیە سیاسییەکانی خۆی ، تاوەکۆ بە بەردێک دوو چێشکە بکۆژێت !
لە لایەک وا بیری دەکردوە کە ئێستا پارتی رێکەوتنی کردووە ففتی بە ففتییە دەبێت کاری پێبکات ئەگەر بە شێوەیەک لە شێوەکان یەکێتی دژی هەرێمیش بێت ، لە لایەکی تر یەکێتی وا بیری دەکردەوە ئێستا پارتی ناتوانێت هیچ بکات بە هۆی ئەو رێکەوتنەوە بۆیە ئەوان دەتوانن ئاغایەکانیان لە خۆیان رازی بکەن ، بەوەی لە وێ پلان دابنێنن لە ناوخۆش یەکێتی جێبەجێکاریان بێت ، بۆیەش لە بەغدا پلانیان دانا دژی قەوارەی هەرێم تاوەکۆ لاواز و لە ناوی ببەن ، لە هەرێمیش لە سنوری خۆیان کاری خراپیان ئەنجام دا دواتر خەتایەکەی کردیانە ئەستۆی حکۆمەتی هەرێم گۆتیان سزای خەلکی سلێمانی دەدات ، هەر ئەوەندەش نە ئاغاکانی ئەولا فەرمانیان پێ کرد کە دەبێت سلێمانی لە هەرێم جیا بکرێتەوە ، بۆیەش یەکێتی داوای لە مسرور بارزانی سەرۆکی حکۆمەتی هەرێمی کوردستان کرد کە سلێمانی لە رووی ئیداری و ئابورییەوە خۆیان بەرێوە ببەن بە پارەی نەوتی و نا نەوتی ئەو سنورە ، مسرور بارزانی داوایەکەیان جێ بە جێ کرد ، بەو مەرجەی دەبێت پارەی ئەو سنورە بۆ خزمەتی خەلکی سلێمانی و مووچەکانیان بێت هەروەها رێکەوتنی ففتی بە ففتی کۆتایی پێبێت ، یەکێتی بەم داوایانە رازی بوو ، بۆیەش پارتی دیموکراتی کوردستان لەو رۆژەوە سەردەمی بەخشین و خێر و خێراتی خۆی کۆتایی پێھێنا ، هەر یەکەو بە گوێرەی دەنگ و کۆرسییەکانی مافی خۆی پێدەدرێت ، بەمەش یەکێتی کە سەرکەوتنی بۆ خۆی دانا بوو ، ئێستا کەوتووتە بارۆدوخێکەوە لە هەموو لایەکەوە بەرەو هەلدێران رۆشتووە ، دوور نییە لە داهاتوودا خۆزگە بە حزبەکەی حەمەی حاجی محمود بخوازێت .

Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.