▪ مەسروور بارزانی ، ئومێد،به‌هێز ،خزمه‌تگوزار ، تێكۆشه‌ر و پارێزه‌ر
رێبوار حەمەلاو شوانی
به‌هاتنه‌سه‌ر كاری كابینه‌ی نۆیه‌م ، كه‌رتی پیشه‌سازی له هه‌رێم زۆر پێشكه‌وتووه، هه‌موو هه‌وڵه‌كانی حكوومه‌تی كوردستان بۆ ئه‌وه‌یه له چه‌ندان بواری جیا جیا له كوردستان بگه‌ێنته خۆبژێوی، كار بۆ ئه‌وه ده‌كرێت له هه‌رێمی كوردستان زۆربه‌ی كه‌لوپه‌ل و كاڵا‌و ماوادهكان له ناوخۆ به‌رهه‌مبهێنرێت و پێویستمان به ده‌ره‌وه نه‌بێت، ئه‌مه سیاسه‌تی ئابووری حكوومه‌ته كه كاری بۆ ده‌كات، ئه‌وه‌ش به هاوئاهەنگی كه‌رتی تایبه‌ت و كۆمپانیاكان، به‌تایبه‌ت له بواری خۆراك و بیناسازی، ئه‌وه‌ش پێمان ده‌ڵێت هه‌رێم له كۆمه‌ڵگایه‌كی به‌كاربه‌ره‌وه بۆ كۆمه‌ڵگایه‌كی به‌رهه‌مهێنه‌ر هه‌نگاو ناوه .
كابینه‌ی نۆیه‌م به سه‌رۆكایه‌تیی ڕێزدار مه‌سروور بارزانی هه‌ر له سه‌ره‌تایی ده‌ستبه‌كاربوونی و پێشكه‌شكردنی به‌رنامه و ئه‌رك و كاره‌كانی له په‌رله‌مانی كوردستان ، له‌گشت بواره‌كاندا گۆرانكاری و وه‌رچه‌رخانی گرنگی دروستكرد ، به‌تایبه‌ت له هه‌لومه‌رجێكدا كه هه‌رێمی كوردستان و عێراق و ناوچه‌كه‌و جیهان بهرهوشێكی زۆرناسك و هه‌ستیار تێده‌په‌ڕی ، زۆر به‌رپرسیارانه و به‌هێز و پارێزه‌رانه به‌ره‌نگاری سه‌ختییه‌كان بۆوه ، سه‌ره‌رایی هه‌موو قه‌یرانه‌كان توانی كۆسپ و به‌ربه‌سته‌كان تێكبشكێنێت و خاكهڕێیانه و به بێ جیاوازی له بواره‌كانی ئیداری ، ئابووری و دارایی و چاكسازی و پاكسازی و ئاوه‌دانی هه‌نگاوه‌كان و به‌رنامه‌كانی و به‌ڵێنه‌كانی جێبه‌جێ بكات ، به‌تایبه‌ت له‌م چه‌ند ساڵه‌ی دواییدا چه‌ندین پرۆژه‌ی ستراتیژی و كارگه‌ی پیشه‌سازی خۆراكی و بواره‌كانی دیكه بونیاتنران ، هه‌روه‌ها له رووی ئاوه‌دانی و ڕێگه‌بان و پرد و به‌نداویش چه‌ندین پرۆژه‌ی ستراتیژی كاریان له‌سه‌ر كراوه كه له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا به‌رهه‌مه‌كانی ده‌بنیرێت ، هه‌موو ئه‌م هه‌نگاوانانه‌ی كابینه‌ی نۆیه‌م به هه‌وڵ و هیمه‌تی مه‌سروور بارزانی ،سه‌رۆكی حكوومه‌تی كوردستان بوون تا گه‌لی كورد چیتر پیشت به یه‌ك سه‌رچاوه‌ی داهات كه ئه‌ویش فرۆشتنی نه‌وته نه‌به‌ستێت و له‌هه‌مانكاتیشدا كه‌رتی كشتوكاڵ و ئابووری كوردستان و به‌رهه‌مه‌كانیان زیاتر له سه‌ر ئاستی ناوچه‌یی و جیهانی زیاتر دیار وبه‌رچاو بێت و جوتیاران و خاوه‌ن ئاژه‌ڵان زیاتر گرنگی به كه‌رته‌كانیان و به‌رهه‌مهێنانی زیاتر بده‌ن كه به‌هۆیانه‌وه ژێرخانی ئابووری به‌هێز ده‌بێت، هاوكات ده‌ستی كار و به‌رهه‌می خۆماڵی زۆرتر ده‌بێت. یه‌كێكی تر له‌و كه‌رتانه‌ی كه سه‌رۆكی حكوومه‌ت به‌ڵێنی پێشخستن و هاوكاریدا كه‌رتی كشتوكاڵ بوو، هه‌رێمی كوردستان له چه‌ند ساڵی رابردوو له بواری كشتوكاڵ پێشكه‌وتووه، پاڵپشتی جوتیاران و گرنگیدان به تواناكانیان و كردنه‌وه‌ی بازاڕ بۆ ساغكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مه‌كانیان و رێگه‌گرتن له هاورده له‌كاتی پێگه‌یشتنی به‌رهه‌می ناوخۆ گه‌واهیده‌ری ئه‌و راستیه‌ن كه سه‌رۆكی حكوومه‌ت هه‌رده‌م له خه‌می ئه‌و كه‌رته بووه، هه‌روه‌ها زیادبوونی به‌رهه‌مه‌كان و پڕكردنه‌وه‌ی پێویستی ناوخۆ. به‌دڵنییاییه‌وه ، هه‌موو ئه‌و كاروههنگاوانانهی كابینه‌ی نۆیه‌م له ماوه‌ی رابردوو و ئێستاشدا واده‌كات كه له ساڵانی داهاتوو زیاتر ئه‌وه ده‌رده‌كه‌وێت و حكوومه‌ت به‌هه‌مان شێوه‌ی وڵاتان ببینه وڵاتانی به‌رهه‌مهێنه‌ر، ئه‌وه بۆ ده‌ره‌وه‌ش زۆر گرنگه و وڵاتان زیاتر گرنگی به هه‌رێم ده‌ده‌ن و كۆمپانیا گه‌وره و سه‌رمایه‌داران دێنه كوردستان و وه‌به‌رهێنان ده‌كه‌ن.
ئه‌وه‌ی له هه‌نگاوه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌بینرێت و سهختكۆشانه ڕێزدار مه‌سروور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان هه‌وڵی بۆ ده‌دات ئه‌و راستییه‌یه كه هه‌موو هه‌وڵه‌كانی چڕ كردۆته‌وه تاكو به‌هه‌مان شێوه‌ی وڵاتان ببینه وڵاتانی به‌رهه‌مهێنه‌ر، ئه‌وه بۆ ده‌ره‌وه‌ش زۆر گرنگه و وڵاتان زیاتر گرنگی به هه‌رێم ده‌ده‌ن و كۆمپانیا گه‌وره و سه‌رمایه‌داران دێنه كوردستان و وه‌به‌رهێنان ده‌كه‌ن،له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ، ژماره‌ی پرۆژه‌كانی كشتوكاڵ و ئاژه‌ڵداری و بواره‌كانی تر و به‌رهه‌مه‌كانیان رۆژ به رۆژ له‌زیادبوون و گه‌شه‌سه‌ندن دایه ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا له‌ماوه‌ی رابردوو به ئێستاشه‌وه كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستاندا زۆر گۆڕانكاریی و چاكسازیی دارایی و ئابووری و ئیداریی ئەنجام درا، كە رێڕەوی حوكمڕانی و شێوازی پێشكەشكردنی خزمەتگوزارییەكانی لەو كەموكورتی دارایی و ئیدارییەوە گۆڕی ، كەمكردنەوەی زیادە خه‌رجی و دەستكردن بە داهات و بەفیڕۆنەدانی سامانەكان و فرەجەشنكردنی ئابووری نموونەیەكی بەرچاوی ئەو گۆڕانكارییانە بوو كە رێزدار مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە بەرنامە چاكسازییەكەیی و بەپێی ئەو كارنامەیەی پێشكەشی كردبوو بەكردار پەیڕەوی كرد كه ئه‌وه‌ش ئاماژه‌یه به ئاسۆیه‌كی گه‌ش بۆ داهاتوویی هه‌رێمی كوردستان ..
Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.