▪ به‌رپرسیاریه‌تی به‌رامبه‌ر گه‌ل ونیشتیمان قورسه به‌ڵام شكۆمه‌ندییه
رێبوار حه‌مه‌لاو شوانی
هه‌موو لایه‌ن بینیمان كه نه‌یارانی ئه‌م گه‌ل و نیشتیمانه له هه‌ر شوێنك و بۆنه‌یه‌ك و ئامرازێك بهكاردهێن و ده‌قۆزنه‌وه بۆ زیانگه‌یاندن به گه‌ل و قه‌واره‌ی كوردستان و شكۆوئیرادهی نه‌ته‌وه‌ییمان ، به‌تایبه‌ت له ئه‌مساڵدا به‌كارهێنانی دادگایی به‌ناوفیدراڵی و له ژێر ڕكێڤی وڵاتانی ناوچه‌كه و ئینجا له كاتی گفتوگۆكانی بودجه بۆ سێ ساڵی ئاینده له نێو په‌رله‌مانی فیدرأڵی عێراق چۆن ئه‌و گروپ و تاقمه فاشیزم و ره‌گه‌زپه‌رستانه ، به سیاسه‌ت و زێهینهتی تاكڕه‌وانه و خۆپه‌رستانه و دوور له‌هه‌موو بنه‌ماكانی هاوبه‌شی و سازان و هاوسه‌نگی په‌ڵاماری هه‌رێمی كوردستانیان دا ، كه ئامانجی سه‌ره‌كیی تێیدا لاوازكردنی سه‌نگ و پێگه‌ی هه‌رێمی كوردستان بوو له رووی سیاسی وئیداریی وئابوورییه‌وه ، له‌گه‌ڵ ئه‌وشدا ئه‌وه‌ی كه له په‌رله‌مان به شانۆگه‌ری و سیناریۆی ده‌نگدان و نووسینه‌وه‌ی یاسایی بودجه به‌رێوه‌چوو ، جگه له دابه‌شكاری و قۆرخكاری بودجه بۆ گروپ و تاقمه میلیشا فاشیزمه‌كان و دژه كورده‌كان و خزمه‌تكردنی به‌رژوه‌ندییه باڵاكانیان هیچی دیكه‌ی تێیدا به‌دی نه‌كرا و هه‌موو بنه‌ماكانی سازان و هاوبه‌شی و هاوسه‌نگی نه‌ك هه‌ر له‌ناوبران ، به‌ڵكو ئاماژه‌كانیان ده‌ریخست كه عێراق به‌ره‌و داهاتوویه‌كی پڕكێشه ومه‌ترسیدار هه‌نگاو نا ،له هه‌مانكاتدا شكاندنی هه‌موو ئه‌و به‌ڵێن و ڕێككه‌وتننامه و هاوپه‌یمانیی بووه كه له‌گه‌ڵ گه‌لی كورد به‌ستبوویان و رووی راسته‌قینه‌ی خۆیان زیاتر پیشان دا .
له‌گه‌ڵ ئه‌وشدا ، سه‌ركردایه‌تیی سیاسی كورد زۆر ژیرانه و وردبینانه له‌گه‌ڵ ئه‌و رووداو و پێشێڵكار و قۆرخكاریانه تا ئێستا مامه‌ڵه‌ی كردووه و چاوه‌روانی جێبه‌جێكردنی ناوه‌ڕۆكی ئه‌و برگه و مادده یاساییانه ، به‌تایبه‌ت له بواری به‌شه بودجه و مووچه‌ی كوردستان و شایسته‌كانی ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا بینیمان كه په‌رته‌وازه‌یی په‌رله‌مانتارانی كورد و كۆنترۆڵكردنیان له‌لایه‌ن ئه‌و گروپ و تاقمه فاشیزمانه به سوودی خۆیان و نه‌بوونی رۆڵی سه‌رۆككۆمار له‌و باره‌یه‌وه ، زیانی زۆری به گه‌لی كورد گه‌یاند ، ئه‌وه‌ی له قۆناغی ئێستادا گرنگه بۆ هه‌رێمی كوردستان و مافه‌ره‌واكانی پێوسته گه‌لی كورد و ستافه‌كه‌ی چ له نێو حكوومه‌ت و په‌رله‌مانی فیدراڵی عێراق خۆیان بۆ به‌رگریكردن و داكۆكیكردن له به‌رژوه‌ندی و هه‌موو مافه‌ره‌وا ده‌ستووریی و یاساییه‌كانی ئاماده بكات و چونكه هیچ پاساو و بیانویه‌ك بۆ عێراق نه ماوه و هه‌رێمی كوردستان گشت ئه‌رك و به‌رپرسیاریه‌تییه‌كانی جێبه‌جێ كردووه .
گرنگه كورد له عێراق له پێناو به‌ده‌سهێنانی مافه‌ره‌واكانی گه‌له‌ی تێبكۆشێ ، چونكه هه‌لسوكه‌وت و خه‌سڵه‌ته‌كانی لایه‌نه عه‌ره‌بییه‌كانی ده‌رخه‌ری ئه‌و راستییه كه هه‌ر كاتێك بۆیان بره‌خسێت ئه‌و زیان به كورد و دۆزه ره‌واكه‌ی ده‌گه‌ێنن و له‌هه‌مان كاتیش‌دا جێگه‌ی هه‌ڵوه‌سته‌كردن و پرسیاره كه هه‌ندێك له په‌رله‌مانتارانی كورد كه ده‌نگی گه‌ل و متمانه‌یان له كوردستان پێبه‌خشرا بوو ئه‌وا پشتیان له بهرژوهندییهباڵاكانی كوردوكوردستان كرد و روویان كرده نه‌یارانمان و به بێ گوێدانه ئه‌وه‌ی كه ئه‌و پله وپۆستانهی كه ئێستا هه‌یانه به‌هۆی شكۆمه‌ندی گه‌ل و نیشتیمانهكهیانهوهیه ، بۆیه له قۆناغی ئێستا و داهاتووشمان ئه‌وه‌ی كه ده‌توانێت رووبه‌ڕووی هه‌ر پیلانگێرییه‌كی دوژمنان و ناحه‌زانی كورد وكوردستان ببێته‌وه و به‌رگریی له مافه‌ره‌واكانی بكات و به‌ره‌نگاری فاشیزمی عه‌ره‌بی و مه‌زهه‌بی و تایفی ببێته‌وه ، ئه‌وا ته‌نها ته‌بایی و یه‌كده‌نگی هێزولایه‌نه كوردستانییه‌كانه و چونكه ئه‌وه‌ی له رابردوو زیانی به‌ر دۆزی كورد ومافه‌ره‌واكانی گه‌یاندووه ته‌نها په‌رته‌وازه‌یی و لێكترازانه كه دوژمنان و نه‌یاران زۆرترینسوودیان لێ بینیووه و ئیتر كاتی ئه‌وه‌یه به به‌رنامه‌یه‌كی یه‌كریزی و كاربۆ به‌دیهێنان وسه‌رخستنی دۆزهرهواكهمان و مافه‌كانی گه‌لی كوردستان بكه‌ین .
Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.