▪ سەرۆک وەزیرانی شەفاف
هوزان موئەید عەلی
بە خۆلادان بە هەر پیا هەڵدانێک کە بچێتە چوار چێوەی حزبایەتی یاخود کەسایەتی سوود مەند بوون ، پێموایە ڕێزدار مەسرور بارزانی لە مێژووی حکومڕانی هەرێمی کوردستاندا بە شەفافترین سەرۆک وەزیران و کەسایەتی سیاسی هەژمار دەکرێت کە بتوانیت ڕاستەو خۆ لەگەڵ هاوڵاتیانی هەرێم گفتو گۆ بکات و ڕونتر بابەتەکانی پەیوەست بە حکومڕانی و ئیدارە دان و ئابوری و سیاسی و پەیوەندیەکان بگەیەنێت گفتو گۆی ڕاشکاوانە بکات ،
ئەو بەرنامەی کە چین و تویژە جیاوازەکانی کۆمەڵگا راستەو خۆ ڕووبەڕووی سەرۆک وەزیرانەکەیان بەڕێز مەسرور بارزانی کردەوە و
بەو سینگ فراوانی و بەو ڕاشکاوییە وەڵامیانی دایەوە ئاماژەیەکی زۆر گرینگە و دەبێت هاندەر بین بۆ فراوانکردنی ئەم جۆرە دیدارانە و ئیدی میدیاو کەسایەتی سیاسی دیکە نەبنە هۆکاری لاڕێبردنی هەموو پروسەکان ئەم هەنگاوەی سەرۆک وەزیران بایەخێکی ئیجگار زۆری هەیە کە هاوڵاتیانی بەم جۆرە هەست بەوە دەکات ڕاستەو خۆ بەشدارە لە حکومڕانی هەرێم و بەر پرسیارە بەرامبەر پێشخستنی هەموو سێکتەرە جیاوازەکان
دەست خۆش جەنابی سەرۆک وەزیران …
Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.