▪ مەسروور بارزانی ، ڕاشكاو و ڕاستگۆ و خاكه‌ڕێ


رێبوار حەمەلاو شوانی

ئاشكرایە، هەرێمی كوردستان ماوەی 30 ساڵە بە شێوەیەكی فیدراڵی و نیمچە سەربەخۆ حكومرانی خۆی بەڕیوەدەبات لە دوای 2005ی یشەوە لە نێو عێراقیی فیدراڵیدا وەك قەوارەیەكی یاسایی و دەستووری و سیاسی جێگركراوە و خاوەن سەرۆكایەتی هەرێم و پەرلەمان و حكوومەتی كوردستان و بەزمانی فەرمیی و كەلتوور و نیشتیمانی خۆی لە سەر ئاستی ناوچەیی و نێودەوڵەتییش دانپێنراوە و بەیەكێك لە جومگە سەرەكییەكانی عێراقی فیدراڵی هەژمار دەكرێت و بە بێ هەرێمی كوردستان عێراق ئیفلیج و ناتەواوە و ئەوەش لە هەڵسوكەوت و كاردانەوە دیپلۆماسی و سیاسییەكان وڵاتانی زڵهێز و نێودەوڵەتیی زیاتر رەنگدانەوەی هەیە ، بەتایبەت بە پێی دەستووری هەمیشەیی هەرێمی كوردستان لە رووی دەسەڵاتی بەرێوەبردن و دارایی ونیشتیمانی خۆی بەرێوە دەبات بۆ عێراق نییە دەستوەردان لە كاروبارەكانی بكات ، بەتایبەت كە خاوەن دیپلۆماسی و سیاسەت و هێزی پێشمەرگەیە وبەرنامەی نەتەوەیی ونیشتیمانی خۆیەتی ، روون و ئاشكرایە ،ئەم قەوارەیە بە خێرودیاری هیچ دەوڵەتێك و زڵهێز و داگیركەرێك بە گەلی كورد نەبەخشراوە بەڵكو بەرهەمی خەبات و قوربانیدانی دەیان ساڵەی گەلێكە لە پیناو ئازادی و سەربەستی گەل و نیشتیمانەكەی تا بە ئەمڕۆیش بەردەوامە لە خەبات و نوێنەرایەتیی داوا رەواكانی گەلێكە تا وەك هەموو گەل و نەتەوەكانی ناوچەكە و جیهان خاوەن حكوومەت و دەسەڵاتی خۆی بێت ، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا هاوشێوەی رابردوو زێهینەتی فاشیزمی و شۆڤێنی هەرگیز چاویان بە سەركەوتن و پێشكەوتنەكان و ئازادییەكانی گەلی كورد و قەوارەكەی هەڵنایەت و هاوشێوەی قۆناغی خەباتی چەكداری هەموو ئامرازێك بۆ دژایەتی بەكاردێنێت ، بەڵگەی حاشاهەڵنەگریش ئەوەیە كە لەم چەند ساڵە رابردوودا لە نێوخۆیی كوردستان و دەرەوە پەڵاماری قەوارەی هەرێمی كوردستانیان لەلایەن نەیارانییەوە پەڵامار دەدرێت ، بۆیە هەوڵەكانی كابینەی نۆیەم و بە پلان و بەرنامەی گونجاو كاریگەری لە گشت بوارەكاندا بۆ باشتركردنی دۆخی ناوخۆیی هەرێم و ئاشتكردنەوەی خەڵك و لایەنە سیاسیەكان، یەكسانە بە ڕووبەڕوو بوونەوەی گەندەڵی و ستەمكاریەكانی فاشیزمی مەزهەبی و نیەتی ستەمكاریانەی دەوڵەتی عێراق.

دیداری سەركردەیەكی ڕاشكاو و راستگۆ و خاكەڕیێ وەك مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان و چین و توێژەكان ، پەیام و ئاماژەیەكی روونە بۆ كۆمەڵگەی عێراق و نەیارانی كورد وكوردستان لە سەر ئاستی نێوخۆیی و دەرەكیی كە كوردستان خاوەنی خۆی هەیە ، راستە پەرلەمان بوونی نەماوە بەڵام ئامادەبوونی جەماوەر و سەرۆك وەزیرانەكەی و باس كردنی گشت بابەتەكان و دەستخستنە سەر بابەتە جۆراجۆرەكان ، خەمخۆری وپەرۆشی بۆ گەل و نیشتیمانەكەی و ئینجا هەوڵەكانی بۆ چارەسەری و راشكاویی لە وەڵامدانەوە لە پێناو چارەسەری ئاماژەی دیموكراسیخوازی و ئازادی خوازی و دڵسۆزیی قەوارەیەكە كە بەخوێن و شەونخوونی گەیشتۆتە ئەم قۆناغە .
بۆیە، ئەم جۆرە دیدارە راستەوخۆیە ، دوور لە هەموو شانۆگەری و ووتەی بێ كردار لە بەرچاویی میدیاكانی كوردستان و بۆ رای گشتی و عێراقی و نێودەوڵەتی و ڕاشكاوانە وەڕگرتنی گلەیی و داخوازییەكان و قسەی دڵی خەڵك لە پێناو باشتركردنی سیستەمی حكوومرانی و ئیداریی و چارەسەركردنی ئێش و ئازاری خەڵك خاوەن ماف و گفتۆگۆی راشكاو بۆ دۆزینەوەی ڕێگەچارەسەری و زیاتر پێشخستنی دیموكراسی و تێپەڕاندنی دۆخێكی هەستیار و ناسكی قەوارەی هەرێمی كوردستان ، لە پێناو بەهێزكردنی و تێكشكاندنی خەونی ئەو كەس ولایەنانەی كە لە رووی هەست و بیروباوەرەوە لاوازن و ، نەوەك تەسلیم بوون و تێكشكان و خۆبەدەستەوەدان وەك هەندێك وێنایان كرد لە ڕابردوودا دوای بڕیارەكانی دادگای باڵای فیدڕاڵی دژی هەرێمی كوردستان .
هەرێمی كوردستان خاوەن حكوومەتێكە كە خۆی بە خزمەتكاری و پەرۆشی هەموو كوردستانیان دەزانێت و رۆحێكی وەرزشی و ڕاشكاو و خاكەڕیی بەرامبەر گەل و نیشتیمانەكەی هەیە لە پێناو باشتركردنی رەوشی گوزەرانی ئابووری و ئاوەدانی و بوارەكانی تر ، ئەوەش بە پاڵپشتی و هاوفیكری و پێكەوە دەستنیشانكردنی ئامانجەكان ، نەك تەنها خۆسەپێنەری حیزب و لایەنێك بەڵكو تەنها جەماوەر بۆ زیاتر پێشكەوتن و گەشەسەندنی هەرێمی كوردستان .
دیداری ڕاشكاو و راستەوخۆیی سەرۆكی حكوومەتی كوردستان لەگەڵ چین و توێژەكانی كوردستان لە نزیكەوە باس و گفتۆگۆ كێشە و گرفتەكان تێشكاندنی هەموو ئەو پیلان و سیناریۆ وهێرشی میدایی و چەواشەكارییانەی نەیارانی ناوخۆیی و دەرەكییە بەرامبەر بە قەوارەی هەرێمی كوردستان و حكوومەتەكەی ، هەنگاوێك و رێگەیەكی دروست بۆ بەرەو پشتێنەی بەهێزكردنەوەی ئیرادەی ناوخۆیی بۆ چارەسەریی و گۆرانكاری و چاكسازی و بەهێزكردنەوەی سەنگ و ناسنامە و پێگەی هەرێمی كوردستان .ئەوەی لە دیدارەی ڕاستەوخۆیی چین و توێژەكان و ڕێزدار مەسروور بارزانی سەرۆكی حكومەت بە ڕاشكاوی هەم دیدگای قوڵی حوكمڕانی خۆی خستە ڕوو، هەم گوێی گرت لە سەرنج و داواكاریەكانی خەڵك،هەم پەنجەی خستە سەر كەموكوردتییەكان و بڕینەكان ، ئینجا كاتی ئەوەیە لاپەڕە نوێكە هەڵبدرێتەوە بەرەو چاكسازیی و پاكسازی ڕاستەقینە.ئەوەی بەلایی حكوومەتی كوردستان و شەخسی مەسروور بارزانییەوە گرنگە پاراستنی ئارامی و ئاسایشی ناوخۆیی و دەرەكی و پشتگیری هاوڵاتی بۆ قەوارەو حكوومەتەكەی كە بیروباوەری بەرزە و هاندانیان بۆ خۆشگوزەرانی گرنگە، ئەوەش پلان و ستراتیژییەكی نەگۆڕە ، هەروەها ئەم قەوارەیە بەرهەمی دەیان ساڵ خەبات و قوربانیدانە و ئەركی هەمووانە بە رۆح و گیان بیپارێزن

Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.