▪ مەسرور بارزانی،
سەرۆکوەزیرانێکی خۆڕاگر

ئەمیرە ئەنوەر

کابینەی نۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان یەکێک لە خاڵە گرنگەکانی هه م سەرۆکی ئەم کابینەیە وە هەمیش وەزیرەکان بەرەو ژێر نزیکبونەوە و ئاگاداری بوون لە خەڵک، بە ڕادەیەک تا ئاستی گوێگرتن لە خەڵک و جێ بەجێ کرنی داواکاریەکانی ھاوڵاتیانی ھەرێمی کوردستان.

ئەم کابینەیە ھەر لە سەرەتای دەست بەکاربونی سەرۆک وەزیرانی لەسەر ئەو چاڵەی نێوان ئەم بەر و ئەو بەری شاخەکە پردی پەیوەندی بەهێزی لەگەڵ ھاوڵاتیان دروستکرد، ڕاستەوخۆ لە کێشە و گرفتەکانی ھاونیشتمانیانی کۆڵیەوە، ئەمەش بوو بە خاڵیکی بەهێز کە بەرپرس بەناچاری ئەرکەکەی جی بەجێ بکات و هاولاتیش کارەکانی نەوەستێت.

خاڵێکی تری گرنگی ئەم کابینەیە، رووخانی ئەو دیوارانە بوو کە لە نێوان بەرپرس و هاوڵاتیان دروست کرابوو بۆ هەندێک مەرامی تایبەت، کە بێگومان ئەمە ویستی کابینەکانی پێشوتریش نەبووە، بەڵکو ئەو بەرپرسە گەندەڵ و مەرام تایبەتیانە بوون کە سەرگەرمی چاو نەخۆشی بوون، لە ڕێگای سکرتێرەکانیانەوە دروستیان کردبوو، ھەر لەم کابینەیەدا و لەگەڵ دەست بەکاربوونی مەسرور بارزانی وەک پەیامێک چەندین دیداری گفتوگۆ بۆ ھاوڵاتیان ڕەخسێنرا لە نزیکەوە گوێیان لێگیرا و بە دواداچوون بۆ کێشەکانیان کرا، لەگەڵ چینە جیاوازەکان لە شارەکانی کوردستان کۆبۆوە لە ھەر شوێنێک ڕووداوێک ڕوی دەدا سەرۆک وەزیران ئامادە دەبوو هەر لەکاتی رووداوای ناخۆشی وەک لاوفا، تاکو دروێنە گەنمی جوتیاران، ئاگاداربوون لە خەڵک یەکێکە لە کارە لەپێشینەکانی کابینەی نۆیەمی حوکمەتی ھەرێمی کوردستان، لەلایەن خەڵکی ھەرێمی کوردستانیشەوە بەگرنگیەوە لێی دەڕوانن کەواتە
مەسرور بارزانی سەرکردەو پیاوی ڕۆژە سەختەکانە
وەرچەرخانێکە لەحکومڕانی هەرێمی کوردستان دا

Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.