▪ هه‌ر شوێنك پارتی ئاماده بێت كوردایه‌تی و كۆڵنه‌دان و ئاوه‌دانی بوونی هه‌یه
رێبوار حه‌مه‌لاو شوانی
مێژووی دوێنی و ئێستا و سبه‌ینێێ و كرده‌وه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستان خه‌باتی به رابه‌رایه‌تیی بارزانی بۆ هه‌رچوار پارچه‌ی كوردستان بووه و له هه‌ر شوێنێك له پارچه‌كانی كوردستان پێویستیان به پارتی بووبێت، پارتی هاوكار وپاڵپشتی كردوون، چونکە پارتی حزبێکی ڕه‌سه‌نە و به‌هێزترین حزبی درێژكراوه‌ی شۆڕشی مه‌زنی ئهیلوول و گوڵانی پێشكه‌وتنخوازه كه به به‌هێزی تا ئێستا له ناوچه‌كەدا ماوه‌ته‌وه و سه‌رۆك بارزانی داینه‌مۆی ئه‌و سه‌ركه‌وتنانه بووه و له ئاستی جیهان و وڵاتانی دراوسێ و عه‌ره‌بییشدا سه‌رۆك بارزانی خاوه‌نی پێگه‌ی خۆیەتی و پارتی حزبێكه باوه‌ڕی به پێكه‌وەژیان و جیاوازی هه‌یه، كاتی خۆی پارتی دیموكراتی كورد بووه، به‌ڵام دواتر له‌به‌ر خاتری پێكهاته‌كان و ڕێزگرتن بۆ نه‌ته‌وه جیاوازه‌كان گۆڕدرا بۆ پارتی دیموكراتی كوردستان و به هه‌زاران خه‌باتگێڕ و شۆڕشگێڕی نه‌ته‌وه و ئایینه جیاوازه‌كان له‌ناو ڕیزه‌كانی پارتیدا بوون و پارتی چه‌تری كۆكەرهوه و پارێزگاریكردن له پێكهاته‌كان بووه و ئه‌وه وای كردووه كه خه‌ڵك له ئیداره‌دانی ڕازی بن و، پارتی ڕێزی لە ده‌نگه جیاوازه‌كان گرتووه و سیاسه‌تی پارتی له حكوومه‌تیش ئاوه‌دانی بووه، دەبینن له سنووری هه‌ولێر پێشكه‌وتنی ته‌واو به‌رچاو هه‌بووه و ئه‌و شوێنه‌ی ده‌ستی پارتی پێگه‌یشتبێت ، خزمه‌تی كردووه و بیروهزری پارتی سازشی له‌سه‌ر پرسی نه‌ته‌وه‌ییش نه‌كردووه و باجه‌كه‌یشی هەرچەندێک بووبێت، داویەتی. به‌درێژایی مێژوویی دوێنی و ئێستاش زۆر زێهنیه‌ت هه‌بوون پێیان وابووبارزانی پارتی له‌ناو ده‌چێت و زۆر پیلان و به‌رنامه هه‌بوون بۆ له‌ناوبردنی ، به‌ڵام پارتی به‌هێزتر بووه، بۆیه، ئه‌و دار بهرووهی كه ناوی پارتییه قه‌ت له‌ناو ناچێت و ناشكێت و خاوه‌نی هێزێكی جه‌ماوه‌ری و نه‌ته‌وه‌ییه و خاوه‌ن مێژوویه‌كی پڕشانازی پاكه، پارتی حزبێكی مێژوویییه و ڕیشه‌ی جه‌ماوه‌ری و ڕێكخستنی له‌ناو خه‌ڵكدا داناوه، جیا له‌وه‌ش، په‌یوه‌ست نه‌كراوه به ناوچه‌یه‌كی دیاریكراوه‌وه و هه‌تا له ئاستی چوارپارچه‌ی كوردستاندا سه‌رۆك بارزانی خاوه‌نی پێگه و ڕێبازی خۆیه‌تی و ئه‌مانه هێزیان داوه‌ته پارتی کە به به‌هێزی بمێنێته‌وه. دووه‌م، پارتی خاوه‌نی قه‌زیه‌یه و خاوه‌نی بیرۆكه‌ی نوێیه، بۆ نموونه لە پرسی ڕیفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی له 25ی 9ی 2017 پارتی پێشه‌نگ بوو، هەروەها له پرسی چه‌سپاندنی فیدرالیه‌ت له ده‌ستووری عێراقدا پارتی پێشه‌نگ بوو، له پرسی ئه‌نجومه‌نی فیدراڵی له ده‌ستووری عێراقیشدا به هه‌مان شێوه، پارتی به‌م میكانیزمه بۆ بەئامانجگهیاندنی قه‌زیه‌ی كورد هه‌نگاوی زۆر گرنگی بڕیوه و هه‌وڵی زۆری داوه تاکوو بڕوا لای تاكی كورد پەیدا بكات كه به ئازادی بڵێت، من هه‌م و، سڵ نه‌كاته‌وه له ناسنامه و بوونی خۆی. پارتی به بیركردنه‌وه‌ی قوڵ و فراوانی دامه‌زراوه‌ییی هەیە و هاوشێوه‌ی ده‌وڵه‌تێك سیاسه‌تی كردووه، چ لە ڕووی ئارامی و ئاسایشی ناوچه‌كە و چ له ڕووی دیپلۆماسی و چ له ڕووی پێشكه‌وتنی كوردستانەوە كه نموونه‌ی هه‌ولێری پایته‌ختی كوردستانه كه هه‌موو پایته‌خته‌كانی جیهان خوازیاری هاورێتی و هه‌ماهه‌نگین له‌گه‌ڵیدا . هه‌روه‌ها خۆڕاگری و فیداكاری جه‌ماوه‌ری پارتی و كاریزمای سه‌رۆك بارزانی له ناوچه‌كەدا ده‌نگدانه‌وه و ڕه‌نگدانه‌وه‌ی زۆری هه‌بووه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه پارتی وه‌ك داربەڕوو نە بە سووتان و نە بە بڕینەوە لەناو ناچێت. ئه‌و ده‌ربڕینه‌ی سه‌رۆك بارزانی لەسەر ئه‌وه‌ی کە پارتی به داربەڕوو بچوێنێت، په‌یامێكی دوورمه‌ودای هه‌بوو و بابه‌تێكی زۆر قووڵی گرنگە و زۆر ڕه‌هه‌ند له خۆی ده‌گرێت و په‌یامێكی ڕاشكاوه بۆ دوژمنان ونه‌یارانی ئه‌م گه‌ل و نیشتیمان له نێوخۆ وده‌ره‌وه..
Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.