▪ فەرهاد سەنگاوی.. خڵەفاوی بێ كڵاو!
ئەسرین عاسی شوانی
فەرهاد سەنگاوی \نازانم بڵێم كۆنە یەكێتی، یان كۆنە گۆڕان، یان كۆنە شاسواری، یان كۆنە چی؟\ لە تازەترین دەركەوتنیدا، كە سەیرم كرد و گوێم لێی گرت، هەستم بە دوو گۆڕانكاری كرد تیایدا، یەكەمیان ئەوە بوو كە ئەمجارە (بێ كڵاو) بوو، دووەم گۆڕانكارییشی ئەوە بوو هەستم كرد خڵەفاوە، خڵەفاو واتە ئیتر تۆزقاڵێك عەقڵ و ئاوەز شك نابات بۆ بیركردنەوە.
كەس هێندەی ئەو خڵەفاوە بێ كڵاوە، حەز بە پشت مایكەكان ناكات، كەس هێندەی ئەو سەنگاویە تەبیعەت مراویە، بێ چاووڕوو نیە، كەس هێندەی ئەو نەڕەنەڕچیە مەیلی لە درۆكردن نیە، ناخی هیچ كەسێك هێندە ناخی ئەو پیس نیە و مێشكی هیچ كەسێكیش هێندەی مێشكی ئەو بەتاڵ نیە، هیچ كەسیش هێندەی ئەو فشەكەر نیە.
ئەم فەرهاد سەنگاویە، كە حەزی لە ئەرزە و ئیمتیاز بوو دەبێتە یەكێتی، كە حەزی لە هاتوهاواری پشت مایكەكان بوو، دەبێتە گۆڕان، كە حەزی لە شتێ پارە بوو، دەبێتە جانتاهەڵگری شاسوار عەبدولواحید، جا وەرە خۆت بە بیرمەند! بزانیت و شاناز بیت بەوەی لەتەنیشت شاسوار عەبدولواحیدەوە بوەستیت و دژایەتیی ریفراندۆمی سەربەخۆیی كوردستان بكەیت؟
نازانم لەم رۆژانەدا بۆچی كەناڵەكانی تەلەڤزیۆنی بانگ كرد و بە چ بۆنەیەكەوە كەوتە شەكر شكاندن! لێ باش دەزانم هەموو دەركەوتنێكی فەرهاد سەنگاوی بۆ خۆ هەڕاجكردنە، بۆ ماستاوكردنە بۆ لایەنێك، جا ئەو لایەنە هەر چی بێت و هەر كێ بێت، بەلایەوە گرنگ نیە، رەنگە گیرفانی بەتاڵ بێت و ئەو پارەیەی كە كاتی خۆی لەبری فرۆشتنی زەویە فراوانەكەی لای مەحكمەی سلێمانی دەستی كەوت، رەنگە تەواو بووبێت و ئیتر پێویستی بە پارە بێت، رەنگە حەز بكات ببێتەوە بە پەرلەمانتار، خۆ لەوانەشە بافڵ تاڵەبانی هەر بە شەق ناردبێتی بۆ ئەوەی ئەو قسانە بكات.
لە هەموو حاڵەتێكدا، ئێستا ئیتر نەك كەس گوێ لە فەرهاد سەنگاوی و ئەمسالی ناگرێت، نەك كەس گوو بە كڵاوی ناپێوێت، بەڵكوو حساب بۆ هیچ قسەیەكیشی ناكرێت، چونكە پیاوی خڵەفاو قسەكانی دەبنە وڕێنە و كەس لێی ناگرێت، مرۆڤ كە گوێ لە پیاوی وەكوو ئەم فەرهاد سەنگاوییە دەگرێت، تەنیا ئەوەندەی لەدەست دێ دوعای خێری بۆ بكات و بڵێ: ”خودا عەقڵی نەدا بە خۆت، بیدا بە ئەولادت!“
Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.