▪ گرینگە سیاسەتمەدار خاوەن دونیابینی و دیدگای تایبەت و بەهێز بێت بۆ داهاتووی دەوڵەت و نەتەوەکەی!

کازیوە محمد خطاط


کاتێک سەرنج بدەینە کابینەی
نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان سەرەرای ئەو دۆخە خراپەی لە چوار ساڵی ڕابردوودا کە پێیدا تێپەرێ بە سەرۆکایەتی ڕێزدار مسرور بارزانی ” دەبینین کە چەندین سەرکەوتن و دەستکەوتی بەدەست هێناوە ئەوانیش ڕووبەڕووبوونەوەی دیاردەی گەندەڵی ، وە
ئەنجامدانی چاکسازیی کارگێڕی و دارایی، بووژانەوەی کەرتەکانی کشتوکاڵ و پیشەسازی و وەبەرهێنان، زیادکردنی سەرچاوەکانی داهات و کەمکردنەوەی خەرجییەکان، بونیادنانی بنەماکانی حکوومەت، وە دروستکردنی پەیوەندیی تەندروست لەگەڵ حکوومەتی عێراقی فیدراڵ لەسەر بنەمای دەستوور و چەندان پرسی تری …،
وە زاڵ بوون ” بەسەر دوو لە هەرە گەورەترین قەیرانەکانی جیهان ئەوانیش
_ قەیرانی
سنوردارکردنی بازرگانی و وەستانی جووڵەی ئابووری و خەرجیی زۆری سێکتەری تەندروستی لە کاتی هاتنی ڤایرۆسی کۆرۆنا ,
_ قەیرانی ئابووری کە لە دەرئەنجامی دابەزینی نرخی نەوت بەرەو ڕووی ئەو دەوڵەتانە بووبووەوە کە داهاتی سەرەکییان پشت بە نەوت دەبەست، لەگەڵ ئەوەشدا کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان توانی بەرگەی ئەو قەیرانانە بگرێت کە بەشێک لە دەوڵەتانی جیهانی تووشی داڕمانی ئابووریی گەورە کرد.
کابینەی نۆیەم ؛ سەرەڕای ئەم دوو قەیرانە کە بەرەو ڕووی بووەوە وەک دوو ئاستەنگی گەورە، بەڵام توانی هەردووکیان تێپەڕێنێت و بارودۆخی هەرێمی کوردستان
ئاسایی بکاتەوە.
سەرجەم ئەو بابەتانەی لەسەرەوە ئاماژەمان پێ کرد وەک بنەمای سەرەکیی کارنامەی کابینەی نۆیەم، حکوومەت توانیویەتی لەڕووی ڕاستیەوە بیانخاتە واری جێبەجێکردن، ئەگەرچی گرفت و بەربەستی بەردەوام دروست دەکرا
بەڵام ڕێزدار مسرور بارزانی “
لە ڕێگەی ئەو ئیرادە بەهێزەی کە هەیەتی بۆ زاڵبوون بەسەر ئاستەنگی و قەیرانەکان توانیویەتی ئەم بەربەستانە پووچەڵ بکاتەوە،
وە * خاڵێکی زۆر گرینگ هەیە جەنابی ڕێزدار مسرور بارزانی ” هەمیشە وەک و (پردێکی بەهێزە ) لە نێوان دەستهەڵات ” و هاوڵاتیان ” ، چونکە توانیویەتی لە نزیکەوە ئاگاداری ڕەوشی هاوڵاتیان بێت و ڕاو بۆچونی هاوڵاتیان وەربگرێت و بە گژ داواکری هاوڵاتیان بچێت و لە خۆشی و ناخۆشیدا هاوکاریان بکات،،،
لێرەدا جەنابیان کار بۆ ئەوە دەکات ئۆمێدێک بۆ هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان بنیات بنێت و بۆ ئەوەی بتوانرێت هەمیشە بە خۆشگوزەرانی لە کوردستانێکی بەهێزدا بژین .
١٢٧٢٠٢٣

Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.