▪ پارتی ئومێد ومتمانەی دوێنی و ئەمرۆ و داهاتوویی كورد وكوردستانە


رێبوار حەمەلاو شوانی
دروستبوونی پارتی دیموكراتی كوردستان لە هەلومەرجە سەخت و دشوارەكان و لە نێو كەش وهەوایەكی پڕ بێ‌ ئومێدی نەتەوەیی كورد لە رۆژهەڵاتی ناوەراستدا وەك مەشخەلێكی رووناكی و دینەمۆی خەبات وكوردایەتیی بوو لە شەو زەنگ و خەونی نەزۆكی داگیركەران و دوژمناندا كە پێیان وابوو جارێكی تر هەرگیز كورد ناتوانێت ئەسپەكەی تاو بدات و كوردایەتی و تێكۆشان بكات لە پێناو رزگاری و ئازادی و سەربەخۆیی و ڕەتكردنەوەی ژێردەستی و پاشكۆیی و لە گۆڕنانی خەونی هەموو ئەو بەكرێگیراو و كەسانە بوو كە بەرگی كورد و بەزمانی كوردی بەردەوام خزمەتی بێگانە و نەیارانی ئەم گەلە ستەملێكراوەیان دەكرد و دەبوونە بەربەست و كۆسپ بۆ گەیشتن بە مافەرەواكانی
بارزانی و پارتی مێژووییەكی پڕ شنگدارن لەخەباتی نەتەوەیی و نیشتیمانی و ئاسۆیەكی روون و گەرانەوەی ئومێدبوو بۆ هەموو گەلی كورد بە شێوەیەكی گشت لەو سەردەمانەی كە هیچ هیوایەك و تروسكاییەكی رووناكی بۆ رزگاری و هەڵگیرسانی شۆڕش نەمابوو و رەتكردنەوەی خۆ رادەستكردن بوو بە داگیركەر ، پارتی تەنها حیزبێك نییە بەڵكو بزافێكی نەتەوەییە كە لە سەرەتاوە بە سەركەوتن و ئومێد و خۆرادەست نەكردن دەستی پێكرد تاكو ئاڵایی پیرۆزی كوردایەتی سەر لووتكەی چیا بەرزەكانی كوردستان بە شكاویی بمێنێتەوە و بە گیانفیدایی و خوێنی هەزاران پێشمەرگە و رۆڵەی ئەم گەلە ستەملێكراوە ، خەبات و تێكۆشانی گەل و كادیرو ئەندامانی بووە شانازی دوێنی و ئەمرۆ و داهاتووش ، پارتی هەمیشە ئامرازێكی بەهێز وكاریگەر بووە كە توانی بناغەی قەوارەی هەرێمی كوردستان و حكوومڕانییەكەی و فیدراڵی بچەسپێنێت و بەرەو پێشەوە ببات و هەموو ئەو سیما ناشیرینانەی كە بە گەلی كورد وبزاڤەكەیەوە لكێندرابوو بە جوانی پیشانی هەموو گەلانی ناوچەكە و جیهان بدات و لە هەمانكاتیشدا دەستكەوت وشانازییەكانی بپارێزێت .
پارتی ئەو حیزبە تێكۆشەرەیە كە قۆناغ بە قۆناغ لە نوێبوونەوە و خۆگونجاندن لەگەڵ قۆناغە جیاوازەكاندا و رۆژ بەرۆژ لە گەشەندن و پێشكەوتندایە و باوەری تەواویی بە بنەماكانی ئاشتی و ئازادی و دیموكراسییە و خاوەن دەیان داستان و شانازییە و بەهێز و خۆراگرە و هەموو هەوراز و نشێوەكان و سەختییەكان بڕییووە بەڵام كۆڵی نەداوە و و لەجاران بەگوڕتر دێتەوە ناو گۆڕەپانی خەبات و داگیركەران و دوژمنانی كورد وكوردستانی تووشی شۆك و سەرسامی كردۆتەوە و بەگژ هەموو خۆپەرست و دوژمنانی ئازادی و تاریكپەرستان داچۆتەوە و بەرگری لە قەوارەی هەرێمی كوردستان كردووە .
پارتی ، لە پێناو گەیشتن بە ئامانجە رەواكانی كە خۆی لە سەربەخۆیی و ئازادی و دیموكراسی دەبینێتەوە ، دەیان سەركردە و پێشمەرگە و كادیر وئەندامی گیانیان فیداكردووە و ئێستاش رۆحییەتی كوردپەوەرانە و ئیلهام وەرگرتن لە رێبازی بارزانی كە رێبازی كوردایەتی وكۆڵنەدانە بەرگری لە مافە رەواكانی كوردو كوردستان دەكات ، چونكە پارتی ئەو سەنگ و قورساییە كە بەخوێنی شەهیدان و ماندووبوونی پێشمەرگە و داستانە پرسەروەییەكانی دەپێورێت وهیچ پیلانگێرییەك و گەلەكۆمەییەك لە دوێنی و ئەمڕۆ وداهاتووش نەیتوانیووە و ناتوانێت ڕێرەوی خەباتی بگۆرێت بەرەو ئامانجە گەورە و بەدەستهێنانی مافەرەواكانی كوردوكوردستان .

Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.