▪ سه‌رۆك بارزانی ،پێشمه‌رگه‌ ،ڕێبه‌ر و كاڕێزما ..


رێبوار حةمةلاو شوانى


سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی زیاتر له‌ شه‌ش ده‌یه‌ خه‌بات سیاسی و پێشمه‌رگایه‌تی وەک پێشمه‌رگه‌ و كاریزمایه‌ك لە له‌ چه‌ندین پرسی گرنگ و چاره‌نووسسازی سیاسی و سه‌ربازی و دیپلۆماسی و و پێکەوەژیانی پێکهاتە ئاینیەکان و ئەمنی و …هتد ی ڕۆژ هەڵاتی ناوەڕاست کە ڕەهەندی ناوچه‌یی و جیهانیان هەبووە ڕۆڵی بینیوە و پێگەی بارزانی بەهەند وەرگیراوە هەر ئەمەش هۆکارێک بووە کە هەرێمی کوردستان وەک کارەکتەرێکی نادەولەتی کاریگەری گەورەی هەبێت لە یەکڵا کردنەوەی بەشێک لەم پرس و هاوکێشە گرنگانە لەسەر ئاستی ناوچەکە و جیهان لە دواین نمونەش بارزانی لە مەیدانی شەڕ ڕێبەرایەتی پێشمەرگەی کرد لە جەنگی دژ بە ڕێكخراویی تیرۆریستی داعش لە جیاتی هەموو دنیا و کوردستانیش بووە شوێنی حەوانەوەی زیاتر لە ملیۆنێک و نیو ئاوارە بۆ ئەمەش لە ئاستی باڵای جیهانی بارزانی و پێشمەرگە و هەرێم ستایشکراون.
‏‎سه‌رۆك بارزانی وەکو رێبه‌ری نەتەوەی کورد لەسەر ئاستی جیهان مامەلەی لەگەڵ دەکرێت هەموو ژیانی خۆی وەک پێشمەرگەیەک بۆ میللەتەکەی تەرخان کرد و هەمیشە خەم خۆری نەتەوەکەی بووە لە پارچەکانی تریش هەر وەک چۆن خەباتگێڕانی ڕۆژ هەڵاتی حەواندۆتەوە و ڕۆڵی گرنگی گێڕا لە پڕۆسەی ئاشتی لە باکوری کوردستان لە هەمان کات پێشمەرگەی نارد بۆ کۆبانێ و هەوڵی یەکخستنی هێزە کوردیەکانی ڕۆژئاوای داو لەسەر هێل بوو لەگەڵ وڵاتە زلهێزەکان بۆ پشتگیری پاراستنی مافەکانیان لە ئاندەی سوریا لەوانەش گرنگتر شەڕی کورد لەگەڵ کوردی بۆ هەمیشە حەرام کردووە . هەمیشە جەنابیان پێیان وابووە کە دەبێت بە شێوەیەکی ئاشتیانە مافەکانی نەتەوەی کورد لە چوارچێوەی سنوری جوگرافی ئەو وڵاتانە کە کوردیان تێدایە بە لەبەر چاو گرتنی تایبەتمەندی هەر یەک لەم وڵاتانە دەستەبەر بکرێت و جێیان بکریتەوە. لە هەرێمی کوردستانیش سەرۆک بارزانی هەموو کاتێك قوربانی بە مافی ره‌وایی حیزبەکەی خۆی داوە له‌پێناو چه‌سپاندنی پێگه‌ی هه‌رێمی كوردستان پاراستنی یەکڕیزیی ناوماڵی کوردستان و هەمیشە بە تەنگ کۆدەنگی نێوماڵی کوردی بووە لە هەرێم و بەغدا. ئەمە جگە لە کۆمەڵێک هۆکاری تر کە وایان لە سەرۆک بارزانی کردووە ببێتە ڕێبه‌ری نەتەوەی تەواوی گەڵی کورد لە هەر شوێنێک و لە هەر ئاستێک کە پرسی کورد گفتوگۆی لەسەر بکرێت ڕاستەخۆ موخاتەبەی بارزانی دەکرێت .
هه‌روه‌ها سه‌رۆك بارزانی له‌ سه‌رئاستی عیراقی ڕۆڵ و پێگەی دیاری هەبووە و هەیە لە دوای ڕوخانی سەدام و بنیاتنانەوەی دەولەتی نوێ ی عیراق هەر لە مجلس حکم بگرە تا نوسینەوەی دەستور و پیکهێنانی حکومەتە یەک لە دوای یەکەکانی عێراق کە هەمیشە جەنابیان ڕۆڵی یەکلاکەرەوەیان هەبووە لە لە یەک نزیک کردنەوەی لایەنە ناکۆکەکانی عیراقی و دواجار گرئ کوێرەی پێکهێنانی حکومەت تەنها لە سەری بڵند کراوەتەوە، ئەگەر هاتوو لایەنە عێراقیەکان کاریان بە نەخشە ڕێگەی بارزانی بۆ پڕۆسەی سیاسی و بەڕێوەبردنی دەولەت بکردایە کە هاوتەریب بوو لەگەڵ دەستور و بەرژەوەندی تەواوی پێکهاتەکانی عیراقی و کە خۆی دەبینێتەوە لە بنەماکانی سازانی پێکهاتەکان و هاوبەشی ڕاستەقینە لە بەڕێوەبردنی دەولەتی عێراق و هاوسەنگی گشتگیر و جی بەجی کردنی تەواوی بەندەکانی دەستور و مامەلە نەکردن لەگەل پێکهاتەکانی عێراق بە زێهینه‌تێكی زۆرینە و کەمینە ئەو کات بە دڵنیایەوە دەولەتی عێاق دەیتوانی ڕۆلی گرنگ و جەمسەری بگێڕێت لەسەر ئاستی ناوچەکە و خزمەتگوزاری و خۆشگوزەرانی زیاتر بۆ گه‌ل و پێكهاته‌كانی نێو عێراق فەراهەم بکات و ئەم هەموو نەهامەتیانەش بەرۆکی کۆمەڵگەی عیراقی نەدەگرت و عێراق نەدەبووە گۆڕەپانی یەکلای کردنەوە بەرژەوەندی و بەیەکداچوونی پیلانی هێزە جیاوازەکانی ناوچەکە و جیهان.
لە دوای ٢٠٠٣ . ئەوانەی نەخشە ڕیگە و ئامۆژگاری بارزانیان پشتگوئ خست عیراقیان بەم دۆخە گەیاند و جەنابی سەرۆک و گەڵی کوردیان بێ هیوا کرد کە عەقلیەتی چەوساندنەوە و دژایەتی مافە نەتەوەی و دەستوریەکان و و داراییەکانی خەڵکی کوردستان کۆتایی پێ نەهاتووە و ئەو دەولەتەی کەشایەنی هەموو پێکهاتەکانی عێراق بوو نایەتە دی و پڕۆسەی سیاسی عیراق ڕۆژ دوای ڕۆژ لە پاشە کشە دایە و بەڵام نەک کار بە نەخشەی سیاسی بارزانی نەکرا دواجار سەرۆک بارزانی و گەلی کوردیان ناچار کرد بەرەو ڕیفراندۆمی سەربەخۆی هەنگاو بنێن کە بووە تاکە بەڵگەنامەی شەرعی و یاسایی بە پئ ی بنەماکانی چارەی خۆنووسینی نەتەوە یەکگرتووەکان لە تەواوی خاکی کوردستان بۆ سەربەخۆی لە ئایندەدا .پاشان بە پڵانێکی نیوخۆیی و هەرێمی ڕووداوەکانی ١٦ئۆکتۆبەر روویدا و پێشیان وابوو دوای ئەم ڕووداوە و نەمانی سەرۆک بارزانی لە پۆستی سەرۆکایەتی هەرێم جەنابیان ئەو ڕۆڵ و پێگەیەیان نامینێت و پەراوێز دەخرێن لە گۆڕەپانی سیاسی عیراقی و هاوتەریب لەگەڵ ئەمەش بەشێک لەم سیاسیە قین لە دڵانە بارزانیان بە مەترسی بۆسەر یەکپارچەی دەولەتی عێراق دەبینی دواجار نەک هەر ئەمە ڕوینەدا بەلکو پارتی بووە حیزبی ژمارە یەکی عیراق و ئێستاش هەر ئەم لایەنە عیراقی و هەرێمیانەن کە سەرۆک بارزانی وەک سه‌ركرده‌یه‌كی به‌هێز وكاریگه‌ری و باڵای سیاسی لەسەر ئاستی عێراق و ناوچەکە دەبینن و مامەلەی لەگەل دەکەن و بە هۆکار و پێویستیەکی گرنگی سەقامگیری و ڕزگار کردنی دەولەتی عێراق دەیبینن و داواکارن کە جەنابیان ڕۆڵی خۆیان بگێڕن لە لێک نزیک کردنەوەی لایەنە ناکۆکەکان و ڕێگە گرتن لە پەرتەوازەی نێو ماڵی سوننه‌ و شیعه‌ و کوردی و هێورکردنەوەی ململانێ ی نێوان هەموو پێکهاتەکانی عێراق ئەم ڕۆلەی سه‌رۆك بارزانیش بەڕوونی درکی پێکراوە لە لایەن تەواوی وڵاتانی ناوچەکە و جیهان هەروەک دەبینن بارەگای بارزانی بۆتە ناوەندی بڕیاردان لەسەر ڕاستکردنەوەی ئاراستەی پڕۆسەی سیاسی لە عێراق ، هه‌موو ئه‌مانه‌ ئاماژه‌یه‌كی روون وئاشكران كه‌ سه‌رۆك بارزانی ئه‌و رێبه‌ر و كه‌سایه‌تییه‌ كارێزمایه‌ كه‌ هه‌وێنی ئاشتی وسه‌قامگیری و هه‌ڵگری كلیلی كردنه‌وه‌ی ده‌رگه‌ داخراوه‌كانه‌ و وڵاتانی ناوچه‌كه‌ و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیش باش ده‌زانن به‌ بێ گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ كوردستان و باره‌گایی بارزانی ئه‌سته‌مه‌ ئاشتی و سه‌قامگیری و كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكرێن .

Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.