▪ پارتی وبارزانی داینه‌مۆی كوردایه‌تی و هێزی خۆڕاگری و به‌رپرسیاریه‌تی ونیشتیمانپه‌وه‌ری
رێبوار حه‌مه‌لاو شوانی
پارتی دیموكراتی کوردستان ئەو هێزەیە كە لە هەموو قۆناغەكانی مێژووی سیاسیی خۆیدا توانیویەتی بە هاوسەنگی هەم پێگەی خۆی بپارێزێ و هەم رۆڵە مێژوویی و کاریگەرییەکەی خۆی بەبێ سازشی نیشتمانی و موزایەداتی حزبی بگێڕێ، هەڵوێست و بڕیار و قسە و دەستپێشخەرییەکانی پارتی له گشت قۆناغه‌كاندا ،وایكردووه كه هەمیشە پێشەنگ بێت له كوردایه‌تی و به‌رپرسیاریه‌تی، جگه له‌وه‌ی له سه‌ر ئاستی كوردستانی وعێراقی و ناوچه‌یی و نێودەوڵەتیش هەر راستە. پارتی ئه‌و رێباز و قوتابخانه‌یه بە درێژایی مێژووی خه‌بات وبه‌رخودانی له پێناو مافه‌ره‌واكانی گه‌له‌كه‌ی ، سه‌ری بۆ هیچ دوژمن وداگیركه‌رێك نه‌چه‌ماندووه ونه‌بۆته كۆیڵه و به‌كرێگیراوی ناحه‌زانی كورد و دۆزه ره‌واكه‌ی هه‌رگیز له پێناو به‌رژوه‌ندییه حیزبیه‌كانی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتیمانی نه‌خستۆته مه‌ترسییه‌وه
بۆیه، به‌درێژایی مێژوو خه‌بات و تێكۆشانی هه‌میشه ئامانجی په‌لاماردانی دوژمنانی كورد بووه و هه‌روه‌ها لە پێگە و هێزە یەکلاکەرەوە سیاسی و دیپلۆماسی و سەربازیی و جەماوەرییەکەی هه‌رده‌م پارتی، له نێوسێره‌ی پیلانگێڕیی دوژمنانی كوردوكوردستان بووه و ئه‌وه‌ش بابه‌تێكی نوێ نییە و نەیار لەناوخۆدا کار لەسەر جێبەجێکردنی دەکات.
به‌كرده‌وه مێژوو سه‌لماندوێتی پارتی نه‌ك ته‌نها وه‌ك حیزبێك به‌ڵكو وه‌ك قوتابخانه و ڕشماڵی كوردایه‌تی هه‌میشه په‌رۆشی و دڵسۆزی نه‌ته‌وه و نیشتیمانه‌كه‌یه‌تی و به‌تایبه‌ت له قۆناغی ئێستای ناوچه‌كه و جیهان كه پێیدا تێده‌په‌ڕێت ئامانجی سه‌ره‌كیی وه‌ده‌ستهێنانی مافه‌ره‌واكان و ئاشتی و ته‌بایی و ئاوه‌دانی و ئارامییه بۆ گه‌ل ونیشتیمانه‌كه له هه‌ر سێ كوچكه‌ی كوردایه‌تی و به‌تایبه‌ت سه‌رۆك مسعود بارزانی وه‌ك ڕێبه‌ر و سه‌رۆكێكی دڵسۆز و فیداكاری ڕاشكاوانه كار ده‌كه‌ن بۆ به‌جێگه‌یاندنی ئامانجه‌كان.
هه‌روه‌ها به‌كرده‌وه ، سه‌لماندوێتی كه ،پارتی حزبێکی ڕه‌سه‌نە و به‌هێزترین حزبی درێژكراوه‌ی شۆڕشی مه‌زنی ئه‌یلووله كه به به‌هێزی تا ئێستا له ناوچه‌كەدا ماوه‌ته‌وه و سه‌رۆك بارزانی داینه‌مۆی ئه‌و سه‌ركه‌وتنانه بووه و له ئاستی جیهان و وڵاتانی دراوسێ و عه‌ره‌بییشدا سه‌رۆك بارزانی خاوه‌نی پێگه‌ی خۆیەتی و پارتی حزبێكه باوه‌ڕی به پێكه‌وەژیان و جیاوازی هه‌یه، كاتی خۆی پارتی دیموكراتی كورد بووه، به‌ڵام دواتر له‌به‌ر خاتری پێكهاته‌كان و ڕێزگرتن بۆ نه‌ته‌وه جیاوازه‌كان گۆڕدرا بۆ پارتی دیموكراتی كوردستان و به هه‌زاران خه‌باتگێڕ و شۆڕشگێڕی نه‌ته‌وه و ئایینه جیاوازه‌كان له‌ناو ڕیزه‌كانی پارتیدا بوون و پارتی چه‌تری كۆكەره‌وه و پارێزگاریكردن له پێكهاته‌كان بووه و ئه‌وه وای كردووه كه خه‌ڵك له ئیداره‌دانی ڕازی بن
به‌تایبه‌ت كه هه‌میشه له خه‌می ته‌بایی و یه‌كریزی نێوماڵی كوردستانی بووه و ویستی یه‌كه‌م و كۆتایی ته‌نها یه‌كترقبووڵكردن و پێكه‌وه‌ژیان و ئاشتی بووه ،به‌تایبه‌ت حه‌رامكردنی شه‌ڕی كورد دژی كورد به‌ڵطه‌یه‌كی حاشاهه‌ڵنه‌گره و هه‌میشه ده‌ستپێشخه‌ری ئاشتی بووه ،هه‌میشه له‌گه‌ڵ كوردستانێكی به‌هێز و رێكخستنی نێوماڵی كوردستانی بووه ،پارتی به پێچه‌وانه‌ی حیزب ولایه‌نه‌كانی تر خاوه‌ن یه‌ك بریاری یه‌كلاكه‌ره‌وه‌یه ،هه‌ڵگرتنی به‌رپرسیاریه‌تیی نیشتیمانی و نه‌ته‌وه‌ییه هه‌رگیز هه‌نگاوێك له پێناو به‌رژوه‌ندی حیزبی ناهاوێژێت ،به‌ڵكو پێچه‌وانه‌كه‌ی حیزب ولایه‌نه‌كانی تر هه‌میشه باجی قورسی له پێناو یه‌كریزی و ته‌بایی و سه‌نگ وپێگه‌ی كورد وكوردستان داوه ،هه‌ر ئه‌وه‌شه هه‌میشه له به‌رامبه‌ر گوشاروگه‌له‌كۆمه‌كی نه‌یارانی كورد وه‌ك چیایه‌كی پۆڵایین وه‌ستاوه‌ته‌وه ، به‌خوێندنه‌وه‌ی وردبینانه و واقعبینانه و هه‌نگاوی ژیرانه هه‌رگیز كارێك ناكات كه زیان به به‌رژوه‌ندییه‌باڵاكانی گه‌ل و نیشتیمان بكه‌وێت ،خۆڕاگری و نیشتیمانپه‌وه‌ری و به‌هێزبوون به‌رامبه‌ر نه‌یارانی كردۆته ستراتیژی سه‌ره‌كیی.
Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.