▪ قه‌واره‌ی كوردستان سه‌روه‌ری وشكۆی هه‌ر كوردێكی خۆراگر و كوردپه‌وه‌ره
رێبوار حه‌مه‌لاو شوانی
له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی رابردوو ، هه‌رێمی كوردستان وه‌ك قه‌واره‌یه‌كی یاسایی و ده‌ستووری له سه‌ر ئاستی ده‌ره‌كی و نێوخۆیی رووبه‌ڕووی هێرش و په‌ڵاماردانێكی زۆری سیاسی ، ئابووری و سه‌ربازی بۆته‌وه ، كه ئامانج تێیدا ، شكست پێهێنانی ئه‌زموونی و حكوومرانی هه‌رێمی كوردستانه ، كه به هه‌وڵ و تێكۆشان و خۆراگری گه‌له‌كه‌مان و سه‌ركردایه‌تیی سیاسی كوردستان توانیوێتی له ناوچه‌كه‌یه‌كی پڕ ئاڵۆز و كێشه‌دا به‌رامبه‌ر تۆفان و شه‌پۆڵی توندی نه‌یاران و ناحه‌زانی بوه‌ستێته‌وه ، له هه‌مانكاتیشدا سیمایه‌كی جوان له پێكه‌وه‌ژیانی و پێشكه‌وتن و گه‌شه‌سه‌ندن له گشت روویه‌كه‌وه پیشانی هه‌موو وڵاتانی ناوچه‌كه و جیهان بدات ، هه‌ر ئه‌وه‌شه وایكردووه كه داگیركه‌ران و دوژمنانی هه‌میشه وه‌ك كابووسێك و كۆسپێكی گه‌وره له به‌رده‌م خۆیاندا بیبینن ، به تایبه‌ت ئه‌گه‌ر ئاماژه به‌م 10 ساڵه‌ی دوایی رووداو و پێشهاته‌كانی عێراق و ناوچه‌كه بكه‌ین ، تێشكاندنی به‌ربه‌ست و ڕه‌واندنه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و پێشهاتانه نه‌خوازراوانه‌ی له دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ری 2017 هاته به‌رده‌م گه‌له‌كه‌مان بۆ شكاندنی ئیراده‌ی خۆڕاگری و له ئه‌نجام به نه‌زۆك بوونی خه‌ونه‌كان به‌داخه‌وه هه‌وڵ گه‌لێك هه‌بوون بۆ به‌رده‌وامی دان به‌م سیاسه‌ته كه له‌په‌نای ئه‌مه‌دا بتوانرێت حكومه‌تی هه‌رێم و قه‌واره ده‌ستوورییه‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستان بخه‌نه ژێر زه‌ختی ناڕه‌وای هه‌ندێك لایه‌نی فه‌رمانڕه‌وای حكومه‌تی فیدڕاڵی و به رازیكردنمان به مووچه‌ی زه‌لیلی له‌سه‌ر حیسابی سه‌روه‌رییه‌كانی گه‌له‌كه‌مان و خوێنی شه‌هیدان و شایسته ده‌ستوریه‌كان ئەوانەی کە هەمیشە بە خراپی باس لە ئەزموونی هەرێمی کوردستان دەکەن دەروونیان نەخۆشە و خەونی نەزۆکانە دەبینن.لایه‌ن و كه‌سانێك لاواز له رووی كوردایه‌تی و خۆپه‌رست و كاڵفام هەمیشە خەونی ناخۆش و نەزۆکانە دەبینن و ئامادەن دژی هەموو شتێک بووەستنەوە، بەتایبەت ئەو زەمینەیەی کە دەڕەخسێ بۆ هەر پێشکەوتن و بەهێزبوونێک، بۆئەوەی لەباری ببەنڕووی ڕاسته‌قینه‌ی شۆڤێنیزمی نه‌ته‌وه‌یی و تایفی له عێراقدا داماڵرا و ده‌بینین كه له‌ڕووی بنه‌ڕه‌تی زیهنییه‌ته‌وه نه‌گۆڕاوه. هاوكات ئه‌جێندای وڵاتانی دراوسێ له عێراقدا پێڕه‌و ده‌كرێت. ئه‌وانه‌یش ئه‌زموونی هه‌رێمی كوردستان و ئه‌و ئاسته‌ی پێی گه‌یشتووه، له به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان نابینن. به‌تایبه‌تی نایانه‌وێت كوردستان نموونه‌یه‌كی سه‌ركه‌وتوو و سه‌رچاوه‌یه‌كی ئیلهام بێت بۆ كوردی به‌شه‌كانی تر، بۆیه هه‌موو ڕێیه‌كی تێكده‌رانه تاقی ده‌كه‌نه‌وه بۆ تێكدانی ئارامی هه‌رێم. هه‌وڵه كانی فاشیزمه‌كان و ناحه‌زانی ئه‌م گه‌ل و نیشتیمانه بۆ “به به‌غداكردنی هه‌ولێر” واتای ئه‌وه‌یه كه‌س خاوه‌نی خۆی و ژیانی خۆی و قسه‌ی خۆی و سامانی خۆی نه‌بێت. واتا تێكدانی قه‌واره‌ی هه‌رێم. واتا لێدانی به‌هێزترین ڕه‌هه‌ندی كوردستان كه ئاشتی و سه‌قامگیری و كه‌شی پێكه‌وه‌ژیانی پێكهاته‌كانه.قه‌واره‌ی هه‌رێم و ئه‌زموومه سێ ده‌یه حكوومڕانی قۆناغێکە لە داستانە گەورەکەمان کە به‌ده‌ستهێنانی مافی ده‌وڵه‌تبوون و سەربەخۆیی کوردستانە، بەڵام ئێستا هێرشێک هەیە لەسەر ئەو قۆناغە، بەڵام ئەو جۆرە هێرشانە جگە لە خەونێک و ویستێکی نەزۆکانەی ئەو کەسانە، هیچ شتێکی تر لە ئارادا نیە.هەر کەسێک تۆزقاڵێك هه‌ستی کوردایەتی بجووڵێت ، دەبێت پشتیوانی لەم ئەزموونەی هەرێمی کوردستان بکات و نابێت دژی حكوومه‌تی كوردستان بێت.چونكه قه‌واره‌ی كوردستان سه‌روه‌ری هه‌موومانه .
Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.