▪ کوردو کارەسات وئازار تاکەی ..!؟
ئاورنگ شێخ عەلی
کوردو نەهامەتی و خەم وکارەسات هیچ کات لەیەک دانەبڕاون، بۆیە..
گەلی کورد شایەنی ئەوەیە ئیتر خۆش بژیت ، ژیانێک کە قەرەبووی ئەو ژیانە تاڵەی رابردووی بۆ بکاتەوە لە سەدەیەک فرمێسک و ئازارو ئاوارەییی وقڕکردنی
سەدەیەکە ئافرەتانی ڕەش پۆش و پیاوانی چەک بەدەست کچانی دڵ بەخەم و پیرو لاوی چاولەڕێ
چاولەڕێی ئازادی ، خۆشبەختی ، پیکەنین
ئاخر خودا بەناشکوری لێم مەگرە ، ئەرێ بۆ نەهامەتیەکانی دونیا بۆتە دووبەش و نیوەی بەسەر میللەتی مندا دابەش کراوە
نیوەکەی تری بۆ هەموو دونیا..!؟
ئەرێ کاکی عەرەب وتورک وفارس ، ئەرێ دەوڵەتانی زلهێزی دووڕوی دونیا
تەماتان نیە یەخەی ئەم گەلە بێچارەیە بەردەن..!!؟
ئەرێ گەلۆ باگلەییەکیش لەخۆمان بکەین ، ئەرێ فێرنەبون بیگانە ودوژمن جیگای باوەڕ نین..!؟
ئەرێ نازانن نەوتت دەبەن ، خەونت دەبەن ، ژیان وشوناست دەبەن و ، ئاوا بێ منەت حیسابیشتان بۆ ناکەن ،
جا لەنەوت وسامان گەڕێن
ئاگاتان لییە زمانەکەشمان لەژێرهەرەشەدایە؟
کاکی عەرەبی چاورەشم تەشریف دێنێتە فەرمانگە ، گەر بە زمانی کوردی ، پێی بلێم ناسنامەکەتم پێ بدە
کەمێک روی خۆی گرژ دەکاو، بەدەنگیکی کەمیک بەرز ، وەک ئەوەی بیەوێ ئاگادارم بکاتەوە بەعەرەبی قسە بکەم ، دەلیت : (عربي ، احجي عربي) دەلێ من عەرەبم بەعەرەبی قسە بکە ، جا ناچارم دەکا منیش پیی بلێم (من کوردم وئیرە کوردستانە کاکی برا) ، تۆهاتوی لەخێرو بێری کوردستان دەخۆیت ولەژێر سایەی ئاشتی وئارامی هەرێمدا پاڵت لیداوەتەوە، ئەرێ خۆکوفر نیە هەروەک رێزێک دوو ووشە بەکوردی بدوێن، کەدەشزانن ، بەلام نەدان بەخۆمان نە بە زمانەکەماندا دەنێن ، لای هەموان ئاشکرایە کە زمان کۆڵەکەی مانەوەی هەر میللەتێکە.
جا سەرتان نەهێشێنم ئەمە لەلایەک ، لەلایەکیش ئەولێشاوە زۆرەی عەرەب کە ڕوویان لەکوردستان کردووە
دلم باش ناڵێت ودەترسم هەولێریش دوای دەساڵی تر بەدەردی کەرکوک بەرن
بۆنا ..!!؟
وەڵا شارەزاییەکی باشیان لەبابەتی بەعەرەبکردن وراگوازتن و نان وقوت بڕینی خەلکی کوردستان هەیە
ئەمە بێجگە لەوەی کە دان بەدەستورو یاساو ئەم جۆرە شتانەدانانێن کە پەیوەندی، بەماف و، ئیمتیازاتی هەرێمی کوردستانەوە هەیە
لەکۆتایدا داوالەخوادەکەم، کوردو کوردستان ،لە دەست وچاوی ناحەزو دوژمن ونەیاران بپارێزیت وهەردەم ئاوەدان بیت.
Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.