▪ بۆ هەمیشە پارتی بە ئامانج دەگیرێ؟

ئەسرین عاسی شوانی

پارتی دیموکراتی کوردستان وەک حیزبێکی پێشکەوتوخوازی سەردەمیانە،کە هەردەم لەبەرەی گەل وەستاوەتەوە،لەبەر ئەوەی تاکە ئامانجی کوردایەتی و شکۆی گەلی کوردستانە،خەبات دەکات لە پێناوی ئازادی و سەربەخۆیی گەلی کورد،هەر لە دامەزراندنیەوە تاکو ئەمڕۆ،لە خەباتی نەپساوەی ڕێگا ڕاستەقینەی کوردایەتی بوە،دەبینین لەلایەن دوژمنانی کوردەوە دەکرێتە ئامانج و هەوڵی ئەوە دەدرێ لە کاروانی کوردایەتی بەلاڕێی دا بەرن ولە ئامانجە ستراتیژیەکانی دورخەنەوە، دوژمنانی ناوخۆو دەرەکی تەنها کار لەسەر ئەوە دەکەن کە کێشەی بۆ بخوڵقێنن و بە بابەتی لاوەکیەوە سەرقاڵی بکەن،بۆیە دەبینین دوژمنان و نۆکەرەکانیان لە هەوڵی ئەوەدان پارتی لە ڕێگا سەرەکیەکەی خۆی کە کوردایەتی و خەباتی ڕزگاری کوردستانە بەلاڕێی دا بەرن،لەهەوڵی ئەوەدان کەندو کۆسپ لە ڕێگای بزاوتەکەی دروست کەن،بەڵام مێژوو ئەوەی سەلماندوە کە پارتی زۆر لەو خەونە نەزۆکانەی دوژمنان و نۆکەرەکانی گەورەترن کە بەخەیاڵی خۆیان پارتی لە ڕێگا ڕاستەکەی خۆی لابەرن،چونکە مێژوو شاهیدی ئەوە دەدەن کە سەرەڕای ئەوەی جیهانێک لە ناپاکی بەرامبەری کراوە،سەدان ڕێکەوتنی ژێربەژێرو موئامەرەی ناوخۆو ناوچەی و جیهانی بەرامبەری کراوە،بەڵام پارتی بە گۆڕو تینێکی تازەترەوە هاتۆتە مەیدان و درێژەی بە خەباتی نەپساوەی خۆی داوە،بە جۆرێک لە پێشووتر بە گوڕوتین ترەوە ڕووبەڕووی نەیارانی وەستاوەتەوە، بەجۆرێک ستراتیژیەتی کوردایەتی بەر لە هەموو دەسکەوتە حیزبی و بەرژەوەندی کەسی پەیڕەوکردوە،ڕاستە بەهۆی زۆر هەوڵی نەزۆکەوە ویستراوە پارتی دیموکاتی کوردستان،شکست بهێنێت،بەڵام بەرنامەی پارتی سەرکردایەتیە ژیرەکەی وای کردوە بەخێر بۆی بگەڕێتەوەو،بە نەفەسی شۆڕشگێڕانەی سەردەمیانە ڕووبەڕووی نەیارانی کوردو پارتی ببێتەوەو،بە سەرکەوتن ڕیبەندی سەر سەرکەوتنەکانی تری بکات،بۆیە دەبینین لە سایەی پارتی دا قەزییەی کوردی ڕۆژبەڕۆژ لەبەرەو پێش چونەوجیهان لە ئێستادا بە کرنگیەوە لێی دەڕوانن،چونکە دەزانن داکۆکی کەری کێشەی کوردو کوردستان پارتی و بارزانیە،کە هەموو تەمەنی خۆیان بۆ کوردو کوردستان و مافەکانی گەلەکەیان داناوە،بۆیە ئەوەی لای دوژمنان و نۆکەرانی پارتی و بارزانی تەنها خەون و خەیاڵەو بەبادانی غازاتی ورگیانە،چەنێک بیانیشهەوێ پارتی بە ئامانج بگرن و لە ڕێگا ڕاستەقینە کوردایەتیەکەی دوری خەنەوە،بە تاقیکردنەوە بۆیان دەگەڕێتەوەو زیاتر کێشەی گەلی کوردستان دەگەیەننە ئاسۆ.

Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.