سەرلەبەیانی ئەمڕۆ بەهۆی كێشەیەكی كۆمەڵایەتی لەنێوان ژمارەیەك عەرەبی سووری نۆ كەس بەچەقۆ و بۆكس خەنجەر بریندار دەبن.
چوار لەبریندارەكان براونەتە بەشی فریاكەوتنی نەخۆشخانەی شەهید شەوكەت لەسەیدسادق و چارەسەری برینەكانیان كراوە و پێنج لەبریندارەكانیش لەلایەن بنكەی پۆلیسی سەیدسادقەوە دەست بەسەر كراون.
شەڕەكە لەنێوان ژمارەیەك لەعەرەبی سووری كە كاری سوڵكردن دەكەن ڕوویداوە و تێكڕای شەڕكەر و بریندارەكان خزمی یەكن.
سەرچاوەیەك لە نەخۆشخانەی شەهید شەوكەت-یش ڕاگەیاند: هیچ لەبریندارەكان نەگوزارونەتەوە بۆ نەخۆشخانەكانی سلێمانی هەر لە فریاكەوتنی نەخۆشخانەی شەهید شەوكەت چارەسەریان بۆكراوە.
Sign in
Sign in
Recover your password.
A password will be e-mailed to you.
Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.