▪ چۆن و بە چ یاسایەک حکومەتی بەغدا پارە بە ناوی قەرز دەداتە هەرێمی کوردستان !؟.
نەوزاد محەمەد
بە پێی بنەما دستوریەکان، هەرێمی کوردستان خاوەن ماف و پشکە لە بودجەی عیراقی فیدڕال .
چۆن و بە چ یاسایەک حکومەتی بەغدا پارە بە ناوی قەرز دەداتە هەرێمی کوردستان !؟.
بەداخەوە حکومەتی هەرێمیش بە بێ لێکدانەوە پارەکە وەردەگریت و شاند و وەزیرانی هەرێمیش لە بەغدا بە دەستکەوت وەسفی دەکەن.
هەرچی ئەو پارەیەی بە ناوی قەرز دراوەتە هەرێمی کوڕدستان بۆ ئایندە دەکرێتەوە کەیسێکی تر و دژایەتی زیاتری هەرێمی کوردستانی پێ دەکرێت.
دیارە شاندەکەی هەرێمی کوردستان ئەوەندە پسپۆری و شاڕەزایی یان لا نیە، بتوانن لێکدانەوە بۆ ئەم پرسە بکەن و دڕک بەو مەترسیە بکەن و بزانن ئەوان چ هەڵەیەک دەکەن بە حەق هەرێمی کوردستان !
یان وەزیرەکانی کورد لە بەغدا بۆچی لەگەڵ سودانی ئەم پرسە باس ناکەن و دەستەواژەی قەزر لا بدەن چونکە یاسایی و دستوری نیە؟
بەداخەوە بۆ ئەم ئاستە لاوازە، کە لە ئایندەی خەڵکی هەرێم باجەکەی دەدات.
Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.