▪ پێشمەرگە لە ئامێزی خواکورکدا
ئەسرین عاسی شوانی
35 ساڵی ئەیلول ئەگەر بگەڕێینەوە و ساتێک لە مێژووی پڕ شکۆی پێشمەرگەو گەلەکەمان بڕوانین لەو داستانانەی کە تۆماری کردون ئەوکات گەورەی پێشمەرگەو خۆڕاگری خەڵکی تێکۆشەری گەلی کورد دەبێتە مێژویەکی پڕماناو کە نەک کورد سەرجەم جیهانی مرۆڤایەتی دەبێت شانازی پێوەبکەن.
گەر بە چاوێکی ڕون لە دەستەبژێری داستانەکان خواکورک بڕوانین ئەوکات گەورەی پێشمەرگەو ڕابەرای کردنی داستانەکەو بوێری و ورەی لە بەزین نەهاتوو پێمان دەڵێت کە گەلی کورد تا خاوەنی ئەو گیان لەسەر دەستانە بێت هەرگیز ناکەوێت ڕۆژ دوای ڕۆژ هەنگاوەکانی لە سەرکەوتنی یەکجارەکی نزیک دەبێتەوە، چونکە سەرۆکێک کە هەمیشە وەک سادەترین پێشمەرگە لە سەنگەری هاوڕێکەی بێت و ژیان و گوزەرانی وەک هاوسەنگەرەکەی بگوزەرێنێت چۆن دوژمن زاتی ئەوە دەکات پیرۆزی خاکی کوردستان گڵاو بکات، کاتی کە پێشمەرگەی کوردستان و سەرۆک دەبینرێن وەک و تاوێرە سەرسەختەکانی خواکورک بەرامبەر دوژمنان چەقیون کە تەیارترین سوپای دڕندە نەتوانێت چۆکیان پێ دابدا بۆ دەبێ داستانی خواکورک نەبێتە ئەفسانەو نەوە دوای نەوە چیرۆکی قارەمانی نەگێڕدرێتەوە نەبێتە وێردی سەر زوبان.
بەلێ ئەو نەبەردیەی کە چلوپێنج ڕۆژی خایاند دوژمن بە هەموو جۆرە چەکێک و پێشکەوتوترین تەکنەلۆجیای سەربازی ئەو سەردەمە پەلاماری پێشمەرگەی ماندو برسی و کەم تفاقی جەنگی دابێت و لە ئاست وری پێشمەرگە دۆڕابێت ئەمە گەر گوڵ بژێری داستانەکان نەبێت چی ناو دەنێن ،کە ڕژێمی بەعس بە هێزێکی زۆرو زەوەندەوە لە 19/7/1988 بەبەردەوامی درێژەی بە پەلامارە چڕەکەی دا تا28/8/1988 جگە لە شکستێکی گەورە جێمانی دەیان لاشەو گرتنی دیل و جێهێشتنی چەک و تەقەمەنیەکی زۆرو بەرز بونەوەی وورەی پێشمەرگە بە قەت چیای خواکورک تومارکردنی گەورەترین سەروەری لە مێژووی شۆڕشی کوردایەتی کە بە خوێنی گەشی سور ئاڵی 28پێشمەرگەوبریندار بونی 1964 و 60 برینداری چەکی کیمیاوی ئەوەمان بۆ دەرەخات کە وورەی پێشمەرگەو سەرکردەو ڕابەرەکەی ئەوەندە تۆقێنەر بوو بۆ دوژمن پەنایان بردە بەر چەکی قەدەغەکراوی نێودەوڵەتی و کیمیا بارانی پێشمەرگەی پێ بکات، هەزار سڵاو بۆ ڕوحی شەهیدە سەربەرزەکانی داستانی خواکورک و سەرجەم شەهیدانی کوردو کوردستان ، دەمەوێت ئەوە بڵێم گەلی کورد تا ئێوەی هەبێت وەک گەلێکی پۆڵاین دەمینێتەوەو ناسرەوێت.
Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.