▪ بۆ پارتی بەهێزترە !
پارتی وەسیلەیە بۆ گەیشتن بە ئامانج و ئاواتە گەورەکەی کوردستان
گەرمیان سەلاح الدین
کوردستان و حزبەکورت بینە سیاسیەکان و جیاوازی کاری سیاسی ڕەسەنی خاوەن سۆفت پاوەری وەک پارتی دیموکراتی کوردستان جاکاری بۆ بکەین بەهێزی ڕەوتی نەگۆڕی ستراتیژیەتی چۆنە و بۆچی لە هەر قۆناغێک و بەسرکەوتووانە تاوتوێی دۆخەکان دەکات و لەکات وساتیا چارەسەری دەکات .. بەرگریکارانە هەمیشە ئامانجەکانی بەدەست دێنێت ..
ئەگەر حزبەکانی دیکە بتوانن لەم قۆناغەشدا نیمچە کردار و ئەرکی نیشتمانی و نەتەوەی و دیموکراتیانە وەک پارتی بن ئەوە پێویستە کە وەکو پارت کارنامەیان ئەوها بێت بۆ ئەوەی لە بازاڕە سیاسییەکاندا (هەرێمی و نێودوڵەتی ) نەفرۆشرێیت وەک ئەوەی ئەوان بانگەشەی بۆ دەکەن دەبێت کورد سەرەتا چی بکات؟
دەبێت هێزێکی سیاسی یەکگرتوو بێت و تەنها یەک ئامانجی هەبێت، ئەویش مافی ڕەوای سەربەخۆی کوردستان بێت.. ئەمە روونە پارتی چۆن کاری بۆکردووە ..
پێویستە حزبەکانی دیکە تێبگەن کە بناغەکانی پەیوەندی ستراتیجی لەگەڵ ئەو زلهێزە نێودەوڵەتیانە دیاری بکرێت کە پەیوەندیەکان لەگەڵیاندا بنیات نراوە چۆن مامەڵەیان لەگەڵدا بکرێت وەک پارتی دەیکات و کردوویەتی کە :
🔸 – ئاراستە سیاسییەکانی ئێستا و داهاتوو دوای گەیشتن بە سەربەخۆیی دارلژنەوە ، واتە سیستەمی بیرۆکەکانیان و ڕادەی گونجانیان لەگەڵ ئەو هێزانەی کە پەیوەندییە ستراتیژییەکانیان لەگەڵیاندا بنیات دەنێیت، ڕادەی یەکگرتوویان بەرەو بەرەی ناوخۆ، و ڕوونی دیدگایان بۆ پرسە دەرەکییەکان بێت ، سیاسەتی دەرەوە (دیپلۆماسی) ڕەنگدانەوەی سیاسەتی، سروشتی ناوخۆی وڵات لە پێوەندی لەگەڵ دەوروبەری هەرێمی و هەموو جیهان بێت . ئەوە پارتی لەمایەندا بەهێزترینە … ڕەنگدانەوەی لە پەیوەندییەکانی سەرۆکایەتی هەرێم و حکومەتیش هەبووە کاریگاری تەواویان لەسەر پەیوەندی هەرێمی و نێودەوڵەتیەکان بووە کە دیپلۆماتیەتی توانای ڕازیکردنی وڵاتانی جیهان بە سیاسەتەکەی بۆ دروستکردنی هاوپەیمانی لەگەڵیاندا دیارە وە کۆمەڵێک ئامرازی ئەخلاقییە کە لەسەر بنەمای پیشەیی و سیستەمێکە لە بەها و پرەنسیپەکان کە توانای ڕاکێشانی ئەوانی دیکەی هەیە بۆ دروستکردنی هاوپەیمانی لەگەڵیان بۆ بەهێزکردنی بەرەی خۆی لە ڕووبەڕووبوونەوە و شکستپێهێنانی دوژمنان گەیشتۆتە لووتکەی سەرکەوتن تیادا …
🔸حزبەکانی دیکە چیتان هەیە لە ڕووی سامانە سروشتییەکان و قەبارەی بەرهەمهێنان و دۆخی دارایی و بازرگانی و هتد، کە ئەو هاوپەیمانانە لەگەڵتاندا پەیوەندی و بەرژەوەندین هەیە ڕاکێشیت ، ئەوە پارتی بوو توانی کۆمپانیا نێودەوڵەتیاکان بێنێتە کوردستان وبەرهەم هێنان بکەن کە داهاتوو بەرهەمی گەورەی دەبێت بۆ کوردستان لە ڕووی ئابووری و دبلۆماتی نێودەوڵەتی … ئایا ئێوە چیتان کرد ؟؟؟؟
پارتی خودی خۆی ستراتیژێـــــــکە لە هەموو بوارەکاندا کاردەکات، لە ناوخۆ و دەرەوە، و بابەتی سیاسی،کۆمەڵایەتی، ئابووری، کولتووری و سەربازی لەخۆدەگرێت.بۆیە تزبی دەوڵەت نەتەوە و دەوڵەتی پێکەوەژیانی هێمنانەیی دیموکاتییە ..
پەیوەندی وەک؟چەمک لای پارتی تەواو بەکاردێت بۆ بەرژەوەندی یەک ئاستی دوو لایانە کە تیادا هاوسەنگی تەواوی ماف و بەرژەوەندیەکان دەپارێزێت و لە پێناو بەرژەوەندی نڵ کوردستان نە پارتیش وەک تزب ناکەتە دوالیزمی ووڵاتانی هەرێمی و نێودەوڵەتی چونکە پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان دوای دەرکەوتنی دەوڵەت-نەتەوە بە مانا مۆدێرنەکەی لە سەدەی حەڤدەهەمدا لەگەڵ (پەیماننامەی وێستفالیا) لە ساڵی ١٦٤٨ی زایینیدا دەرکەوت، ستراتیژی ئەمڕۆ سیستەمی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکانە، کە بریتییە لە توانا و لێهاتوویی و پیشەیی بوون لە بنیاتناندا پەیوەندییەکان کە لەسەر بنەمای ئەو ئامانجانە بەدی دەهێنرێن کە ئامانجمانە.
وە پەیوەستە بە پلەی یەکەمی بوونی تۆ قەوارەیەکی سەربەخۆیە ( هەرێمی فیدرالی یان کۆنفدراڵی یان دەوڵەت) جیاوازن و هەریەک لەو سێ قەوارەیە بەیاسا پەیوەنیەکانی جیاوازە و سنوردارن بۆیە بەبێ قەوارەیەکی سەربەخۆ کە پێگەیەکی باڵا لە پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکاندا داگیربکات، زۆر ئەستەمە پەیوەندی نێودەوڵەتی ستراتیژی لەگەڵ وڵاتانی جیهان دروست بکەیت. ئەوەش لە داهاتوودا بۆ کوردستان تەنها بە پارتی دیموکراتی کوردستان دەکرێت چونکە دینامیک و پارێزەری کوردستان و سستەمە سیاسیەکەیەتی ..
بۆیە پارتی بەهێزە ….
Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.