▪ دۆكترینی مۆنڕۆ
بڕوا ئیبراهیم
“ئه‌مریكا هی ئه‌مریكاییه‌كانه”
پێنجه‌م سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا جیمس مونرۆ (1817 – 1825)، زۆر تووند‌و و تۆل بوو له سیاسه‌تی ده‌ره‌كیدا.
ئه‌و بنه‌مای ده‌ستێوه‌ردانه‌ی كۆنگره‌ی ڤێهننا (1815) بڕیاری له‌سه‌ر دابوو، له ویلاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا كاردانه‌وه‌ی به دوای خۆی هێنا، ئیسپانیا بۆ دامركانه‌وه‌ی شۆڕش له كۆلۆنیاله ئه‌مریكاییه‌كان په‌نای بۆ هاوپه‌یمانی پیرۆز برد. مونڕۆ له ساڵی 1823 لێدوانێكی به‌ناوبانگیدا و ڕایگه‌یاند؛ “ئه‌مریكا هی ئه‌مریكاییه‌كانه، ڕێگه ناده‌ن وڵاته ئه‌وروپیه‌كان ده‌ستوه‌ربده‌نه وڵاته ئه‌مریكاییه‌كان یاخود داگیری بكه‌ن”.
مونڕۆ له 2ی كانوونی دووه‌می 1823 پرۆژه‌ێكی پێشكه‌شی كۆنگرێسی كرد و په‌سندی كرد و به بنه‌مه‌كانی مونڕۆ یاخود دۆكترینی مونڕۆ ناسراوه، تێیادا هاتووه؛ رێگه نادا به هێزه ئه‌وڕوپیه‌كان ده‌ست له كاروباری هه‌ردوو كیشوه‌ری ئه‌مریكییه‌وه وه‌ربده‌ن و هه‌روه‌ها هه‌ڕه‌شه له ڕووسیا ده‌كات له كه‌ناری باسیفك نهێیته پێشه‌وه، به ده‌وڵه‌ته ئهوڕوپیهكانیش ڕاگه‌یاندووه هه‌ر ده‌وڵه‌تێك بۆ له‌ناوبردنی ده‌وڵه‌تێكی نوێی ئه‌مریكایی لاتینی به كارێكه دوژمنكارانه‌ی دژی ویلاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا داده‌نرێت، باسی ئه‌وه‌ش كراوه؛ هه‌ردوو نیوه گۆی زه‌وی سه‌ر به سیسته‌می سیاسی جیاوازن له ڕه‌هه‌ندی بنه‌ماوه، بۆیه دونیای نوێ به سیاسه‌ته‌كانی دونیای كۆن داده‌خرێت و ده‌ست وه‌رناداته كاروباری دونیای كۆن.
پرۆژه‌كه‌ی مونڕۆ به‌ردی بناغه‌ی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكی دانا به درێژایی سه‌ده‌ی نۆزده‌هه‌م، كه له بنه‌ڕه‌تدا ئامانجی پارێزگاری و داكۆكی كردن بوو له به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مریكا، به‌ره‌و كیشوه‌ری ئه‌مریكای باكوور و ئه‌مریكا باشوور به‌ربه‌ستی ئۆقیانۆسی ئه‌تله‌سی له ئه‌وروپا داده‌بڕێ.
دۆكترینی مونڕۆ بۆ ماوه‌ی پتر له (25) ساڵ به شێوه‌ی تیۆر مایه‌وه، به‌ڵام له دوای كوشتنی سه‌رۆك لهنكۆلین (1865)، (ئه‌ندرۆ جونسۆن) كورسی سه‌رۆكاییه‌تی وه‌رگرت، وڵات له بارودۆخی دوای شه‌ڕی ناوخۆییه، (ناپلیۆنی سێیه‌م) فه‌رمانڕه‌وایی فه‌ڕه‌نسا گه‌ره‌كی بوو له مه‌كسیك ده‌وڵه‌تێكی پاشاییه‌تی به فه‌رمانڕه‌وایی (ماكسیملیان) دروستبكات.
سه‌رۆك (جونسۆن) توانی دوو ده‌سكه‌وتی گرنگ له‌سه‌ر ئاستی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه به‌دی بهێنێ، یه‌كه‌میان: كڕینی ئالاسكا له ڕووسیا به پارهیهێكی كه‌م له حه‌وت ملیۆن تێپه‌ڕی نه‌ده‌كرد، دووه‌میان: په‌یڕه‌وكردنی (دۆكترینی مونڕۆ)، فه‌رمانیدا به فه‌ره‌نسا هێزه‌كانی له مه‌كسیك بكشێنیته‌وه.
دۆكترینی مۆنڕۆ بۆ ماوه‌ێكی درێژ وه‌كو بنه‌ماێك وابوو له سیاسه‌تی ده‌ركی ئه‌مریكادا. له سه‌رده‌می سه‌رۆك تیۆدۆر ڕۆزفلت (1901 – 1909)، له ساڵی 1904 چه‌ند بنهماێكی له دۆكترینی مۆنڕۆ زیاد كرد، كۆتایی به دۆكترینی مۆنڕۆ بۆ سیاسه‌تی ده‌ره‌كی ویلاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا هێنا.
Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.