▪ ئیستاس توونه


كەمال كوردی
ناوی تەواوی”ئیستانیسلاو توونه”یە و بە ئۆكراینی(Станіслав Тонне) و بە ئینگلیزی(Estas Tonne) لە 24ی نیسانی 1975 لە دایك بووە و موزیسیەن و گیتار ژەنێكی خەڵكی ئۆكرینایە و بە تروبادورێكی سەردەمیانە و بە ستیلی موزیكی تایبەت بە خۆی دەیناسن.
ئیستاس توونە لە ساڵی 1975 لە كۆماری سوشیالیستی شوورەوی ئۆكراین، یەكێتی سۆڤیەتی پیشوو لە دایك بووە، لە تەمەنی هەشت ساڵیدا دەستی بە گیتار ژەنین كرد و دەستی بە خوێندنەوەی موزیكی كلاسیكی لە فێرگەی میوزیكی ناوخۆیی لای خۆیان كرد.بەڵام دوای ئەوەی بنەماڵەكەی لە ساڵی 1990ی زایینی بەرەو ئیسرائیل كۆچیان كرد ئەو بۆ ماوەی یازەد سال ژەنینی گیتاری ڕاگرت.ئیستاس توونە لە ئەیلوولی 2001 بەرەو نیویۆرك كۆچی كرد و ژەنینی گیتاری بە شێوەیەكی جیددی دەست پێكرد.
ئەو لەو سەردەمەدا ژەنینی گیتاری هاوڕێ لە كەڵ كەمان ژەنێك بەناوی”مایكل شولمەن”لە شەقامەكاندا دەستپێكرد.بەڵام دواتر لە سەرتاسەری جیهان بە تەنیایی گەشتی كرد و كانسێرت گەلێكی زۆری ئەنجامدا.ئیستاس توونە بە ئەنجامدانی ئەم كانسێرتانە لایەنگرێكی ئێجگار زۆری كۆ كردەوە و هەروەها كانسێرتەكانی لە باشترین هۆڵەكانی سەرتاسەر جیهان پێشكەش دەكات.
ئیستاس توونە كۆمەڵێك ئەلبوومی هونەری زۆری هەیە و ئەلبوومەكانی خوارەوە لە ماڵپەڕە تایبەتیەكەیدا دانراون و بۆ هەموویان بەردەستە، هەروەها بە گەڕانێك لە ئەنتەرنێت و یوتیوبدا دەتوانن بەرهەمە هونەریەكانی “توونە”ی ببینن و گۆێبیست بن.
• 2002: دونیای ڕەش و سپی
• 2004: ئەژدیهای خۆشی و ئاواز
• 2008: ئاوزیك سەبارەت بە حەقیقەت و ڕاستی
• 2009: ئاسمانەكانی بووهمی
• 2011: پێگەی خواكان
• 2012: نمایشی ڕاستەوخۆ لە ئودئوون(2011)
• 2012: فیلمی خۆیی
• 2013: فڕینی دەروونی(نوسخەی بێ دەنگ بە گیتارەوە)
• 2013: فڕینی دەروونی(نمایشی ڕاستەوخۆ لە گارا واسارا)
• 2016: دایكی ڕۆحەكان(میوزیكی ژیان)

((2023-كوردی))

Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.