▪ لە ستراتیژى بارزانى وپارتی پرسی کەرکووک پرسی شوناس و وخاک و نیشتیمانە


رێبوار حەمەلاو شوانى
پێش دامەزراندن و پاش دامەزراندنی پارتى دیموکراتى کوردستان بە رابەرایەتى بارزانى کەرکووک شارێکی کوردستانی جیاوازە لەگەڵ شارەکانی دیکە، ئەگەری هەیە کاتی پێش دەرهێنانی نەوت لە ناوچەکانی دیکەی کوردستان هۆکاری ئەو جیاوازیە بوو بێت، مێژوویش گەواهیدەرى ئەو راستییەیە کە ، بوونی سامانە سروشتیەکان بەتایبەتی نەوت لەسەر دەمی زڵهێزانى وەک بریتانیا بۆ عێراق هەوڵى سڕینەوەى مۆڕکى کوردستانیانە و دابڕانیان داوە لە کوردستانەوە بۆ عێراقى عەرەبى و شوڤێنى و تایفى بەئێستاشەوە ، کە گەلى کورد بە خەبات و شۆڕشەکانى بە تایبەت شۆڕشى مەزنى ئەیلوول بە هەموو شێوەیەک ڕەتى ئەو خۆسەپاندن و بە زۆرلکاندن و داگیرکارییەى کردۆتەوە و بۆیە ناکرێت و نابێ کە شاری دڵی کوردستان بێت لە کوردستان داببڕن، بۆیە ، بەڵکە مێژووییەکان گەواهیدەرى ئەو راستییەن کە کاتێک بارزانى نەمر ساڵی ١٩٧٤ ڕەزامەند نەبوو کەرکووک داببڕن لە کوردستان ئەوەش بووە هۆی نسکۆی ساڵی ١٩٧٥، واتا گەلى کورد شۆڕشێکی مەزنى کردە قوربانی مانەوەى شوناسى کوردستانییەتی کەرکووک.لەگەڵ ئەو هۆکارەش هەمدیس کەرکووک جیاوازە بە پێکهاتەکانی لە چەندین پێکهاتە و نەتەوە و ئاین پێک هاتووە،بۆیە، یەکێک لە ستراتیژ وئامانجە سەڕەکییەکانى گەلى کورد و بەتایبەتى پارتى ڕزگاركردنی خاكی پیرۆزی كەركووكی كوردان و خەڵكەكەی بووە، بەبێ جیاوازی نەتەوە و ئاینی.
هەروەها ئازادكردنی ئەو شارەبووە لەدەست زوڵ موزۆر، چەوساندنەوە، بە عەرەبکردن و ڕاگواستن، لەو پێناوەشدا هەزاران قوربانیی بۆ بەخشییووە و گەورەترین شۆڕشى نەتەوەیی کردۆتە قوربانى ، هەر بۆیە كەركووك لای پارتى و بارزانى هێڵی سووربووە بەتایبەتی کە مستەفا بارزانى باوکى رۆحى نەتەوەیی کورد ناوى نابوو ( كەركوكی دڵ كوردستان)، هەڵبەت ئەوە تەنها دروشمێک نییە بەڵکو بەکردەوە قوربانیی لە پێناو بەخشراوە و دەبەخشڕێت ئەویش لەبەر خۆشەویستی بۆئەم شارە و خەڵكە ڕەسەنە خەباتگێر و شۆڕشگێرەكەی، هەروەها پیرۆزی ئەم شارەبووە كە كەركووك شارێكی كوردستانی و شاری كوردە، هەر بۆیە ڕۆلەكانی ئەم شارەش بەدرێژایی مێژوو بوونەتە قەڵغان وقوربانیی و قوربانیەكی زۆریشیان بەخشیووە لەپێناو كوردستانیبوونی كەركووكدا بەخشیووە .
هەر بۆیە، لە دیدى بارزانى وپارتی پرسی کەرکووک پرسی شوناس و وخاک و نیشتیمانە ،لەکاتی گەرانەوەی پارتی بۆکەرکووک بەدەرکەوت چۆن بەشکۆوسەربەرزیەوە گەرایەوە ،جارێکی تر بە ھەلکردنی ئالای کوردستان ناسنامەی کوردستانی بوونی شارەکەی پاراست،بۆیە لەپێناوپاراستنی شوناس و شکۆلا شارەکە زەروورەتێکى مێژووییە کە پارتی لەکەرکووک بەھێزبێت، مێژوویەک کە هەردەم دوژمنان ھەول دەداوە و بەردەوامن تاکو پارتی و کەرکووک لەیەکتری جیا بکەنەوە بەلام ھەمو ھەولەکانیان شکستخواردوو بووە.
بەپێى هەموو بەڵگە مێژووییەکانى دوێنى وئەمرۆش بێت ، سەرۆک بارزانى و پارتى وەک قوتابخانەى کوردایەتی و کۆڵنەدان هەرگیز سازشى لە سەر شوناس و کوردستانیبوونى کەرکووکى دڵى کوردستان نەکردووە و ئەمڕۆ کەرکووکییە ڕەسەنەکان باش ئەو راستییە دەزانن کە پارتى نەک هەر هەوێنى تەبایی ویەکبوونى کوردە لەو شارەدا ، بەڵکو ئیرادە و شکۆیە ، بۆ پارتیش کەرکووک دڵە چونکە بەبێ دڵ لاواز و سستە وەک چۆن ئەزموونى دوێنى وئەمڕۆش ئەو راستییەى سەلماندووە ، دەبێ پارتى و کورد لەو شارە بەهێز و سەرکەوتوو بن لە پێناو سڕینەوە ئاسەوارى هەوڵى بەعەرەبکردن و ڕاگواستن و تیرۆر و ناسەقامگیرى و نەبوونى خزمەتگوزارى ئەویش بە ڕێگەى بەشداریکردن کارى کەرکووکییەکان لە هەڵبژاردن ئەنجوومەنى پارێزگاى کەرکووک ،
پارتى لە هەموو قۆناغەکانى خەباتدا خۆى بەرامبەر بە كەركووك و كەركووكییەكان دەزانێت و مەبەستیەتی لەڕێگەی نوێنەرەکانیان بۆ ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك كەدەبنە نوێنەری خەڵكی كەركوك لەئەنجومەنی پارێزگای كەركوك، باشترین خزمەت بەكەركوك وكەركوكییەكان بكەن و بۆیە هێز و سەرکەوتنى بەرچاویی پارتى لە كەركووك واتا هێزو ئیرادەى کەرکووکییەکان،واتا كوردستانیبوونی كەركووك و كەركووك هەر كەركووكی دڵى كوردستانەكە، بۆیە، قۆناغى ئێستاى کەرکووک و کەرکووکییەکان گرنگە ئەوەش خۆی لە خۆیدا دەبێتە پێگەیەی بەهێز بۆ کورد و وەڵام دانەوەیەکە بۆ نەیاران و شۆڤێنیەکان کە کەرکووک دڵی کوردستان و بەشێکی گرنگە لە جەستە و ڕۆحی کوردستان، دەبێ خەڵکی کەرکووکی بەشەرف کوردستانی بوونی کەرکووک لە سەرووی هەموو بەرژەوەندیەک دابنێن و کێ سازشی لەسەر مافی کەرکووک نەکردووە و هەردەم لە هەوڵی تەبایی ویەکدەنگى داوە ،چونکە ستراتیژى پارتى گەڕانەوەى شکۆوئیرادەیە بۆ دڵى کوردستانە.

Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.