▪ سێ گۆشەى پارتیبوون ، کەرکووک و کەرکووکیبوون


رێبوار حەمەلاو شوانى

ئەمڕۆ بە توانا و تێکۆشانی پارتى و و سەرکردایەتییەکەى و کەرکووکییە ڕەسەنەکان بە هەموو چین وتوێژەکانییەوە ، هەرگیز مێژووى بەرخودان و سازش نەکردن و بەگریکردن لە ئیرادە و شوناسى کەرکووک لە بیر ناکەن ، بەتایبەتى لەدواى ئەنجامدانى ریفراندۆمى سەربەخۆیی 25ی ئەیلولی 2017 و کاردانەکانى حکومەتی حەیدەر عەبادی، سەرۆکوەزیرانی پێشووی عێراق بە هەڵمەتێکی سەربازیی بەرفراوان وەڵامی دایەوە و پێشمەرگە و لایەنە کوردستانییەکانی لە کەرکوک و چەندین ناوچەى دیکە دەرکرد.مێژوو سەڵمێنەرى ئەو راستییەیە کە ، کەرکووک و کەرکووکییەکان بە ئازاردان و سزا، دەستبەرداری شوناس و کوردبوون و کوردستانیبوونى خۆیان نابن، هەرکاتێک کەرکووکییەکان زیاتر هەستیان بە پیلانگێڕیی نەیارەکانی کردبێت لە دژی، ئەوا زیاتر هۆگربووە بەو شوناسە نەتەوەیی و رێباز و قوتابخانە کوردایەتییەى کە ناوی کورد و پارتى و بارزانییە ئەم دوو وشەیە بۆ کەرکووکییەکان بەدرێژایی مێژوو تەریببوونە بەیەکتر، هەریەک لەم دوو وشەیە گەنجینەیەکی باش بوون بۆ خزمەتکردنی ئەوی دیکەیان، لە سایەی پارتیبوون و کوردابوون دا بەهێزدا کە کەرکووکییەکان شایەتیی لەسەر دەدەن، کوردبوونێکی راستەقینەشمان بینیووە کە زۆر جیاوازە لەو کوردبوونە دەستکردە و چەوااشەکارانە و بە شێوازى دروشمى بریقەدار و بێ کردار لەلایەن هەندێک کەس ولایەنى ترەوە.
پارتى وەک ئەرک و بەرپرسیاریەتیی کوردانە بەرامبەر کەرکووک و کەرکووکییەکان به‌ هه‌موو ئه‌و قۆناغه‌ سەخت و هەستیارانەی پیایدا تێپه‌ڕیوە، به‌ وزه‌یه‌كی به‌هێز و ته‌كانێكی ئۆرگانیزمی فراوان و پته‌وه‌وه‌ له‌ مه‌یدانی سیاسه‌ت و خه‌باتدا پێشبڕكێی دروستكردووە‌ بۆ گۆڕانكاری و وەرچەرخانى نوێ ، هه‌ر بۆیه‌ به ‌سه‌رسامییه‌وه‌ نەیارانى پارتى روانیویانه‌ته‌ سیاسەتى ژیرانەى پارتى و سه‌ركردایه‌تییەکەیەتى.
بۆیە، سەرکەوتنى پارتى بە چەکى دەنگى کەرکووکییەکان لە کەرکووک جگە لەوەى گەڕانەوەى ئیرادە و شکۆ و ئازادییە ، لە هەمانکاتیشدا ، لە هەمانکاتیشدا گەڕانەوەى خزمەتگوزارى بۆ هەموو کەرکووکییەکان سڕینەوەى ئاسەوارى وێرانکارى و بە عەرەبکردن و میلیشیایی و وێرانکارییە ، چوونکە هەم مێژوو و هەمیش کەرکووکییە ستەملێکراوە و خێر لە خۆ نەدیووە کان دەزانن کە لەماوەى 6 ساڵى رابردوو چیان چێشتووە و ئەو راستییەش دەزانن کە دەزانن هەر هەر پارتى و بارزانى بوونە کە لە کاتە سەختەکاندا لەگەڵیان مایەوە و بەرگری یان لە شوناسى کەرکووک و کوردستانبیبوونى کەرکووک کردووە و سازشیان لە سەر نەکردووە.
خەڵکى ئازا و بەجەرگ و خۆڕاگری کەرکووک بە ئیرادەیەکى کوردپەوەرانە و نیشتیمانپەوەرانە و دەنگی پارتییانە و کوردانەتان بخەنە ناو سندوقەکان و نوێنەری دڵسۆز و راستەقینەی خۆتان لە نوێنەرە راستەقینەکانتان هەڵبژێت لە پێناو داهاتوویی ئەو شارە پێکەوەژیانەى کەرکووک و کەرکووکییەکان نەک هێزی بەرەنگارییە بۆ شوناسی نەتەوەیی خۆی، بەڵکو هێزی جیاکردنەوە و دیاریکردنی حزبی کوردییە کە کام حزب نەتەوەیی کاردەکات و کام حزب خەمخۆری ئەم نیشتمانەیە، چونکە گرنگى وسەرنجراکێشى کەرکووک و کەرکووکییەکان لەوەدایە، جگە لە کوردبوون و دڵسۆزیی، لەگەڵ هیچ لایەنێکى ترى کوردستانیی هەست وسۆز وپەیمان نابەستێت ، بەواتا لەگەڵ هەر حزبێکیش دۆستایەتی بکات، ئەوا تەنها پەنجەمۆری کوردایەتی کەرکووکە بۆ ئەو حزب و کەسە کە کەرکووک قبووڵی دەکات.ئەوەى خۆى لە نێو لیستى 197 و لیستى هێزوئیرادە و شکۆ بۆ کەرکووکییەکان دەبینێتەوە ، واتا سێ گۆشەى پارتی بوون ، کەرکووک و کەرکووکیبوون واتا کوردبوون .

Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.