▪ برۆنە ناو خەڵک !!!
هشیار شکاک خورشید
ئەمەی سەرەوە قسەی بافل تالەبانی سەرۆکی یەکێتی بوو کە لە بانگەشەی هەڵبژاردنی پارێزگایەکان لە کەرکوک بە کاندیدانی یەکێتی گۆت برۆنە ناو خەڵک !!
سەرەتا دەمەوێ ئەوە بلێم تەواوی ئەو خەڵکەی لەو ئاهەنگە ئامادە بوون گشتیان دانیشتووی پارێزگای کەرکوک نەبوون ، بەڵکۆ لە خەڵکی سلێمانی و هەلەبجە و حەشد و پاسدار و پەکەکە و تەواوی ئەندامانی لە گشت مەلبەندەکانی سنورەکانی خۆیان پێک هاتبوون ، ئەمەش لە پێناو ئەوە بوو تاوەکۆ خەڵک فریوو بدەن وا پیشان بدەن کە خەڵک لەگەل یەکێتیە و یەکێتیش لە ناو خەڵکە ، بەلام ئێمە پێیان دەلێین راستە ئێوە لە ناو کەرکوک بوون بەلام چ بوونێک ( چاو شۆر ، روورەش ، خۆ فرۆش ، بێ دەسەلات ، بێ بریار ، زەلیل ، بێ پۆست ، بێگانە ، خیانەت کار … ) هەرچی ناوێک بلێین بەو هەبوونەی ئێوە لە کەرکوک هەر قابیلی زیاترن ، چۆنکە لە سایەی ئێوە خەڵکانێک (بێ خاوەن مان ، بێ شار ، بێ ناسنامەمان ، بێ شکۆ ، بێ ئالامان ، بێ زمان ، بێ پارێزگارمان ، بێ ئارامی ، بێ شوێنمان ، بێ بەها ، لە ناو ئازارمان … ) ، خۆ هەر لە دوای شازدەی ئۆکتوبەر تەواوی حزبەکەت لەو شارە بوون ، کەچی هەر خەریکی تاولە و چاوساغی بوون بە سەر کوردانی ئەوێ بۆ ئەوەی نەهێلن کەرکوک بگەرێتەوە سەردەمی پێش خیانەت ، ئەمەش بە پاڵپشتی و هێنانی پاسدار و حەشد و پەکەکە بۆ ئەوەی شەوان لە کۆلانە کورد نشینەکان بگەرێن تاوەکۆ منداڵەکانی کوردانی ئەوێ بگرن و بفرێنن و ئازار و ئەشکەنجیان بدەن ئیتر ناچار ببن شار بە جێ بێلن ، سەرەرای ئەوەش خۆ هەر ئەو کاتەش ئێوە لە ناو کەرکوک بوون کە هەر هەمان ئەو هێزە میلیشیایانە نەیان هێشت پاسەکان بە پۆستەرەکانی حکۆمەتی هەرێمی کوردستانی داخلی کەرکوک ببن ، تەنانەت لە پێش چاوی ئێوە ئەو پۆستەرانە لەو پاسانە کرانەوە و فرێدرانە سەر شەقام و دواتر بە ئۆتومبێل بەسەریدا رۆشتن وەک سۆکایەتی بەرامبەر حکۆمەتی هەرێمی کوردستان .
Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.